❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنان و جل و به‌رگ (حیجاب) - به‌شی دووه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-04 17:58:46

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsFirefox

ژنان و جل و به‌رگ (حیجاب) - به‌شی دووه‌م

ژنان و جل و به‌رگ (حیجاب) - به‌شی دووه‌م-

26- نابێ‌ ژنان له‌ جل و به‌رگه‌كانیاندا كون هه‌بێ‌ و له‌وێوه‌ لاق و قاچ و قۆڵیان وه‌ده‌ركه‌وێ‌.
27- نابێ‌ ژنان كاتێ‌ ده‌رده‌چن عاباكه‌یان له‌سه‌ر شانكه‌ن، وه‌كو پیاوان، به‌ڵكو ده‌بێ‌ بیده‌ن به‌ سه‌ریاندا.
28- ژنان و كچانی‌ قوتابیی‌، نابێ‌ له‌ هیچ بۆنه‌یه‌كدا جل و به‌رگی‌ ته‌سك و تروسك له‌به‌ر بكه‌ن، چونكه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ وروژانی‌ هه‌واو هه‌وه‌سی‌ گه‌نج و لاوه‌كان.
29- نابێ‌ ژنان ده‌ست و باڵیان بۆ خه‌ڵكانی‌ نامه‌حره‌م ده‌ربخه‌ن.
30- (شیخ إبن جبرین) ده‌ڵَێ‌: نابێ‌ ژنان له‌لای‌ خه‌ڵكانی‌ نامه‌حره‌م ده‌م و چاوو ڕوخساریان ده‌ربخه‌ن.
31- ده‌رخستنی‌ ده‌م و چاوو ده‌ست و پێ‌ لای‌ خه‌ڵكانی‌ نامه‌حره‌م حه‌رامه‌.
32- پێغه‌مبه‌ر  ده‌فه‌رموێ‌: (المرأه‌ عورةٌ فإذا خَرَجَت إستَشرَ منها الشیطان) واته‌: حاڵه‌تی‌ شیاوو لایه‌ق به‌ ژنانه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌میشه‌ له‌ماڵه‌وه‌ بن و تا زه‌روره‌ت ڕوو نه‌دا ده‌رنه‌چن، چونكه‌ هه‌ركه‌ ده‌رچوون شه‌یتان ته‌ماحیان تێده‌كاو چه‌واشه‌یان ده‌كاو، خه‌ڵكانیش پێیان چه‌واشه‌ ده‌بێ‌، مه‌گه‌ر كه‌سێك خودا به‌ به‌زه‌یی‌ خۆی‌ ڕه‌حمی‌ پێ‌ بكات.. به‌ڵێ‌ هه‌قه‌ ژنان تا پێویست نه‌بێ‌ له‌ماڵ نه‌چنه‌ ده‌ر، ئه‌ویش به‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ خۆدا پۆشین و له‌به‌ركردنی‌ جل و به‌رگی‌ بالاَپۆش و به‌كار نه‌هێنانی‌ بۆنی‌ خۆش، به‌ تایبه‌تی‌ له‌ بازاڕو شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كاندا.
33- پێغه‌مبه‌ر  ده‌فه‌رموێ‌: (صنفان من أهل النار لم أرَهُما.. و نسا‌ء كاسیات عاریات، ممیلات مائلات، رۆسهن كأسنِمَة‌ البُخت المائِڵة‌، لا ێدخُلنَ الجَنَة‌ وَ لاَ ێجدنَ ریحَهَا..). واته‌: دوو ده‌سته‌ هه‌ن جه‌هه‌ننه‌مین و نه‌مدیتوون، (واته‌: دوایی‌ په‌یدا ده‌بن)، ده‌سته‌ی‌ دووه‌م - كه‌ مه‌به‌ستی‌ ئێمه‌یه‌ له‌م جێگایه‌دا – ژنگه‌لێكن پۆشته‌ن و ڕوتن (جل و به‌رگێكی‌ ناسك و ته‌نكیان له‌به‌ردایه‌) به‌لارو له‌نجه‌ ده‌چن، وه‌ پێلاَوی‌ پاژنه‌ به‌رز له‌پێ ده‌كه‌ن، قژی‌ سه‌ریان له‌ دواوه‌ به‌رز بۆته‌وه‌ ده‌ڵێی دووگی وشتره‌، (واته‌: قژیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پشت سه‌ریانه‌وه‌ ده‌یبه‌ستن و سه‌ریانی‌ پێ‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌ن).. دیاره‌ ئه‌مه‌یش كارێكی‌ حه‌رامه‌ و نابێ‌ ژنان بیكه‌ن.
34- نابێ‌ ژنان له‌لای‌ خه‌ڵكانی‌ نامه‌حره‌مدا ناوقه‌دیان شه‌ته‌ك بده‌ن و، به‌ژن و بالاَیان باریك نیشان بده‌ن، چونكه‌ به‌وه‌ قه‌باره‌ی كڵۆك و سمتیان ده‌رده‌كه‌وێ‌، دیاره‌ ئه‌وه‌یش حه‌رامه‌.
35- نابێ‌ ئه‌و جل و به‌رگه‌ی‌ له‌به‌ر ده‌كرێت، نوسینێكی‌ پێوه‌ بێت نه‌زانرێ‌ چییه‌، چونكه‌ گه‌لێ‌ جار شت ده‌نوسرێت به‌ ئینگلیزیی‌، یان فه‌ره‌نسیی‌، ماناكه‌یشی‌ قیزه‌وون و خراپه‌.
36- (شێخ بن باز) ده‌ڵێ‌: هه‌ر جل و به‌رگێك، یان هه‌ر (فه‌روه‌یه‌ك) له‌ پێستی‌ ئه‌و حه‌یوانانه‌ دروست بكرێت كه‌ به‌ (ده‌باغ) پاك ده‌بێته‌وه‌، له‌به‌ركردنی‌ حه‌لاَڵه‌، كه‌وابوو ئه‌گه‌ر پێستی‌ سه‌گ و به‌راز بوو نابێ‌ له‌به‌ر بكرێت، چونكه‌ ڕای‌ زۆربه‌ی‌ زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌پێستی‌ ئه‌و دوانه‌ ده‌باغی‌ نایه‌ت.
37- مه‌له‌وانگه‌ی‌ ژنان.. ئه‌گه‌ر شوێنێكی‌ شیاوو گونجاوو تایبه‌ت به‌ ژنانه‌وه‌ ئاماده‌كرا بۆ (مه‌له‌) كردن تێیدا.. ده‌بێ‌ هه‌رگیز نێوان ئه‌ژنۆ و ناوكیان ڕوت نه‌كه‌ن و به‌ شتێكی‌ قایم و مه‌حكه‌م ئه‌و نێوانه‌ داپۆشن.
38- له‌به‌ر كردنی‌ ئه‌و جل و به‌رگه‌ كه‌ ئایه‌تێكی‌ قورئانی‌ له‌سه‌ر نوسرابێ‌، یان (شه‌هاده‌ته‌ین) قه‌یدی‌ نییه‌، به‌لاَم ده‌بێ‌ ڕێزی‌ لێ‌ بگیردرێ‌ و پێوه‌ی نه‌خه‌وێ‌ و نه‌چێته‌ ده‌ستشوویی‌ و له‌سه‌ریشی‌ دانه‌نیشێ‌.
39- زێده‌ ڕۆیی‌ له‌جل و به‌رگداو سه‌رفكردنی‌ پاره‌و پولێكی‌ زۆر بۆی‌، له‌ئیسلامدا كارێكی‌ ناپه‌سه‌نده‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ زیاتر ژنانی‌ ئیماندار له‌ خوا بترسن و میانه‌ ڕه‌وبن له‌جل و به‌رگدا، چونكه‌ ئه‌و ماڵ و سامانه‌ له‌ ڕۆژی‌ قیامه‌تدا پرسیارو وه‌لاَمی‌ له‌ سه‌ره‌: چۆنت په‌یدا كردو ؟ چۆنت سه‌رف كرد ؟
40- هه‌ندێ‌ كه‌س ده‌ڵێن: ژنی‌ خاوه‌ن شه‌ره‌ف كه‌ی‌ پێویستی‌ به‌ (حیجاب) هه‌یه‌ ؟ بێ گومان، ئه‌وه‌ قسه‌و بۆچوونێكی‌ ناڕه‌وایه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ قورئان و فه‌رموده‌كان و عه‌قڵ و سروشتی‌ مرۆڤدا دژ ده‌وه‌ستێ‌، چونكه‌ بێ‌ شك كه‌ هه‌موو ژنێكی‌ (متبرجه‌) و خۆ ده‌رخه‌ر، پیاوان ته‌ماحی‌ تێده‌كه‌ن و تووشی‌ ئازار ده‌بێ‌ به‌ ده‌ستیانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر چی‌ خاوه‌ن عیففه‌تیش بێت، دووریش نییه‌ شه‌یتان له‌خشته‌ی‌ به‌رێ، دڵنیابن ژن ئه‌گه‌ر شه‌ریف بێت، به‌ (حیجاب) شه‌رافه‌ته‌كه‌ی‌ زیاد ده‌بێ‌.
41- خۆ ده‌رخستن – ته‌نانه‌تی - له‌ولاَتـه‌ كافره‌كانیشدا ڕه‌وا نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێ‌ له‌هه‌ر شوَنێكدا بن له‌پیاوانی‌ نامه‌حره‌م خۆ داپۆشن، ئه‌گه‌ر چی‌ ئه‌و پیاوانه‌ خوا نه‌ناسیش بن.
42- له‌به‌ركردنی‌ جل وبه‌رگی ته‌سك و تروسك و ناسك و باریك، ناڕه‌وایه‌و دروست نییه‌، چونكه‌ به‌ره‌نجام ده‌بێته‌ باوو ئولفه‌ی‌ پێوه‌ ده‌گیردرێ‌ و، جل و به‌رگی‌ قایم و شه‌رعیی‌ ده‌خرێته‌ ئه‌ولاوه‌.

ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك:

هۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ له‌به‌ركردنی‌ جل و به‌رگی‌ ته‌سك و تروسك و ناسك و باریك و خۆ ده‌رخستن، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ:
1- لاوازی‌ (ئیمان) و بێ‌ ترسی‌ له‌خودای‌ گه‌وره‌و به‌ده‌سه‌لاَت، چونكه‌ ژن كه‌ سزاو تۆڵه‌ی‌ خودای‌ له‌بیر برده‌وه‌، بێ‌ شك هه‌رچی‌ دڵی‌ بیخوازێ‌ ده‌یكاو هه‌وڵی‌ بۆ ده‌دا، چونكه‌ شه‌یتان له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ زاڵ ده‌بێ‌ به‌سه‌ریاو بۆ خۆیشی‌ دڵ نه‌رم و دڵ ناسكه‌و دوای‌ ئاره‌زووه‌كانی‌ نه‌فسی‌ ده‌كه‌وێ‌، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر  ده‌فه‌رموێ‌: (اطلعت فی‌ النار، فرأیت أكثر أهلها النسا‌ء) رواه البخاری‌، واته‌: جه‌حه‌ننه‌مم دیت، ده‌بینم زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ ژنانن.
2- په‌روه‌رده‌ی‌ فاسیدو تێكچوو.. بێ‌ سۆ هه‌ر خێزانێك گرنگی‌ به‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ نه‌درێ‌ و پشتگوێ‌ بخرێت، ڕێگه‌ی‌ گومڕایی‌ و هه‌ڵه‌ ده‌گرێ‌ و سه‌ر لێشێواو ده‌بێ‌، چونكه‌ مندالاَن، به‌ تایبه‌تی‌ كچه‌لاوه‌كان چاو له‌ماڵه‌وه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر دیتیان دایكیان (متبرجة‌) و ڕووته‌، ئه‌وا ئه‌وانیش خۆیان ڕووت ده‌كه‌نه‌وه‌.
3- میدیاكان.. ئاشكرایه‌ له‌گه‌ڵ زۆربوونی‌ هۆكاره‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن، دوژمنانی‌ ئه‌خلاق و ڕه‌وشتیش گرنگیه‌كی‌ ئێجگار زۆریان داوه‌ به‌ڕوخاندنی‌ (ئه‌خلاق) و (قییه‌م) به‌ تایبه‌تی‌ بۆ ده‌رهێنانی‌ ئه‌و مروارییه‌ داپۆشراوه‌ و فڕێدانی‌ بۆ ناو گه‌نكاوه‌كانی‌ بێ‌ ڕه‌وشتیی‌ و سروشت نزمیی‌.
4- لاسایی‌ كردنه‌وه‌.. به‌ڵێ‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا خۆمان تێیدا ده‌ژین، هۆكاری‌ سه‌ر لێشێواویی‌ و چه‌واشه‌كردن و له‌ خشته‌ بردنی‌ ژنان زۆر بووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك زۆرێكی‌ زۆرینه‌ ژنانیش به‌ كوێرانه‌ لاسایی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و جێگه‌پێیان هه‌ڵده‌گرن و خۆ ده‌شوبهێنن به‌ ژنانی‌ خۆرئاواوه‌، كه‌ هه‌موو ئاواتێكیان خۆ ده‌رخستنه‌، بێ‌ گوێدان به‌ باری‌ ئه‌خلاق و ڕه‌وشت به‌رزیی‌.. ده‌بینی‌ – سه‌دمه‌خابن - ژنێكی‌ موسڵمان و خاوه‌ن ئیمان، ڕێك به‌ڕێك، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، جێگه‌ پێی‌ ژنانی‌ خۆرئاوا هه‌ڵده‌گرێ‌ و شوێنی‌ ئه‌خلاق نزمی‌ ڕووخاوی‌ ئه‌وان ده‌كه‌وێت.
5- هاوڕێی‌ خراپ و فاسید.. ده‌توانین بڵێین له‌ هۆكاره‌كانی‌ تر خراپترو زیان به‌خشتره‌، له‌ كۆنه‌وه‌ گوتراوه‌ (الصاحب ساحب) هه‌رچی‌ ئه‌خلاق و قیه‌می‌ چاك هه‌یه‌ له‌ مرۆڤدا، هاوڕێی‌ خراپ و به‌د كردار له‌گه‌ڵ خۆی‌ ده‌یبات.

ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-10 15:56:12

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: ژنان و جل و به‌رگ (حیجاب) - به‌شی دووه‌م

د ه ست خۆش بیت كاك خه ڵات سه ركوتوببت خودای گه ور باداشتی خێرته بداته وه

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-13 16:49:04

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsFirefox

Re: ژنان و جل و به‌رگ (حیجاب) - به‌شی دووه‌م

زۆر سوپاس بۆتۆ كاكه‌ هێمن گیان بۆ په‌یامه‌كه‌ت ، هه‌ربژیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net