.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















باشــترین ریجـــیم كەمكـردنەوەی كالۆرییە
زۆر كەس بە هەڵە لە ریجیم گەیشتوون، بە تایبەتی ئەوانەی كە كێشی لەشیان زیادە یان قەڵەون، لایان وابێ كە ریجیمی خۆراك مانای خۆبرسیكردن یان بەلاوەنانی ژەمێك یان دوو ژەمی خواردنە. لە ریجیمی خۆراكی هەڵەدا، ئەو كەسە دوچاری كەمی زۆربەی هەرە زۆری ماددە خۆاكییە گرنگەگان دەبێتەوە، لە وزە و پرۆتین و ڤیتامین و كانزا. بۆیە هەموو ئەو كەسانەی كە پەیڕەوی ریجیمی هەڵە دەكەن، دوچاری كەم خوێنی و كەمیی كانزا و ڤیتامینەكان دەبنەوە كە بە شێوەی بێ تاقەتی و قژهەڵوەرین و رەنگ زەردبوون خۆی نیشان دەدات. هەروەها، ریجیمی هەڵە ئەگەر بشبێتە هۆی كەمبوونەوەی بڕێك چەوری، ئەوا دەبێتە هۆی ونكردنی بارستایی ماسولكەش بە شێوەی پوكانەوەی ماسولكە، هەروەها دابەزاندنی كێش بە خێرایی و لەسەر حیسابی تەندروستی هەرگیز پەسند ناكرێت و ئاكامی باشی نابێت. ئەو چەند كیلۆگۆام چەورییە زیادەی كە هەتە، لەمێژە بەرە بەرە كۆبۆتەوە، ناكرێت ئاوا بە خێرایی دابەزێنرێت (مەگەر لەسەر حیسابی تەندروستیت بێت)، بەڵكو سەبری دەوێ و دەبێ بە رێگایەكی زانستییانە ئەنجام بدرێت. ریجیمی راست و زانستییانە بریتییە لە كەمكردنەوەی ئەو وزەیەی كە لە خۆراكدایە بۆ 800-1500 كالۆری لە رۆژێكدا، بە نەخواردن یان كەمكردنەوەی ئەو خۆراكانەی كە وزەی زۆریان تێدایە وەكو ئەلبان، گۆشت، كێك، پاقلاوە و هەویركارییەكان، مەعكەرۆنە، شەربەت، نوشابە گازدارەكان، خواردنەوە وزەبەخشەكان، خۆراكی خێرا. ریجیمی خۆراك، هەرگیز خۆبرسیكردن نییە، بەلاوەنانی ژەمی خواردن نییە.
بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، تەندروستییەكی باش پێویستە نەك خۆنەخۆشكردن كە ئەوكات لەش هەرگیز ناتوانێت بە شێوەیەكی راست و دروست چەند كارلێكیكی زییندەكیمیایی ئەنجام بدات كە چەوری لەش بگۆڕێت بۆ وزە. جگە لەمانە، لە بەرنامەی دابەزاندنی كێشدا، دەبێ ریجیمی خۆراك و وەرزش و گۆڕینی ستایلی ژیان بەیەكەوە لەژێر چاودێری دكتۆردا ئەنجام بدرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه







dastakant xosh bet firshte geyan
baraste baswda serkaw tu bet hawre geyan


لهسهر هێڵ نییه







لهسهر هێڵ نییه









kwestan giyan
hemin giyan
zorspas desti eway aziz u gulish xosh bet bo peyama ranginatan
her sarkawtu baxtawar ben
لهسهر هێڵ نییه