❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا ده‌توانرێت ڕێگا له‌دڵپیسی‌ بگیرێت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-11 15:09:53

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ئایا ده‌توانرێت ڕێگا له‌دڵپیسی‌ بگیرێت؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45780aac86.jpg


(كه‌سی‌ عاشق دڵ پیسه‌)، دڵپیسی‌ زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ (كێشه‌، ناخۆشی‌، ته‌واوبوونی‌ په‌یوه‌ندی‌، لێكجیابوونه‌وه‌، دووركه‌وتنه‌وه‌‌و ته‌نانه‌ت ده‌بێته‌ هۆی‌ كوشتنیش)، جا پێویسته‌ بزانیت كه‌ قه‌باره‌ی‌ دڵ پیسییه‌كه‌ت چه‌نده‌.


* دڵ پیسی‌ سێبه‌ری‌ خۆشه‌ویستییه‌:




دڵ پیسی‌ هه‌ستێكی‌ چۆنه‌؟

دڵ پیسی‌ بابه‌تێكه‌ كه‌ له‌ژیانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تیدا چه‌ندین ناوی‌ جۆراوجۆری‌ پێده‌وترێت، دڵ پیسی‌ له‌ترسی‌ ئه‌وه‌وه‌ دروست ده‌بێت كه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ دیكه‌وه‌ ببرێت‌و له‌ده‌ستت بچێت، چونكه‌ حه‌ز ده‌كه‌یت هه‌ر خۆت ببی‌ به‌خاوه‌نی‌ ئه‌و په‌وه‌ندییه‌.




*له‌ناو دڵپیسیدا چی‌ هه‌ستێك خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌؟

له‌ناو دڵپیسیدا هه‌ستی‌ خۆ به‌كه‌مزانین‌و كه‌موكوڕ خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی‌ به‌كه‌م بزانێت، ئه‌وا هه‌ست ده‌كات كه‌ بێبه‌ها‌و كه‌موكوڕه‌، وا بیر ده‌كاته‌وه‌ كه‌  شایه‌نی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ نییه‌‌و له‌ده‌ستی‌ ده‌دات، ئه‌و هه‌سته‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ دڵپیسی‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناته‌ندروست بیركردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر (پیاو) به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر دڵی پیسبوو، ئه‌وا هه‌موو كات چاودێریی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌كات، په‌ستانێكی‌ زۆر ده‌خاته‌ سه‌ری‌‌و به‌به‌رده‌وامی‌ كۆنترۆڵی‌ ده‌كات‌و سنوورێك بۆ ژیانی‌ داده‌نێت، چونكه‌ بیری‌ له‌ده‌ستدانی‌ ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئافره‌تیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌.
به‌لاَم وه‌فاداری‌‌و دڵسۆزی‌ به‌خۆشه‌ویستی‌ به‌ده‌ست ده‌هێنرێت نه‌ك به‌دڵپیسی‌، كۆتایی‌ ڕه‌فتاره‌كانی‌ دڵپیسی‌ وه‌كو ( چاودێریكردن، په‌ستان خستنه‌سه‌ر، تووڕه‌یی‌‌و گومانكردن) ده‌بێته‌ هۆی‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر.


ئایا تێڕوانینی‌ دڵپیسی‌ له‌ژن‌و پیاودا جیاوازی‌ هه‌یه‌؟

سۆزداری‌ فاكته‌رێكه‌ گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر دڵپیسی‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كان له‌ڕووی‌ سێكس واته‌ (جنس‌و سۆزدارییه‌وه‌) ناپاكی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن، كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر دڵپیسی‌، ئه‌گه‌ر دڵ پیسی‌ له‌هه‌ردووكیشیاندا ببینرێت، پێویسته‌ بزانرێت كه‌ تێڕوانینی‌ دڵ پیسی‌ له‌ئافره‌ته‌وه‌ بۆ پیاو جیاوازه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئاشكراكراوه‌، ناپاكی‌ سۆزداری‌ كاریگه‌ری‌ زیاتری‌ له‌سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه‌، به‌لاَم ناپاكی‌ سێكسی‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆرتری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر پیاوان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ دڵپیسییه‌كی‌ زۆر له‌نێوانیاندا.



*چۆن ده‌توانرێت ڕێگری‌ له‌و دڵپیسییانه‌ بكرێت كه‌ زیان به‌ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ ده‌گه‌یه‌نن؟

هه‌ستی‌ (بێچاره‌ی‌، ته‌نیایی‌، كه‌موكوڕی‌، تووڕه‌یی‌‌و بێبه‌هایی‌) هاوڕێیه‌تی‌ دڵ پیسی‌ ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی‌ كه‌س برینه‌كانی‌ ژیانی‌ كۆنی‌ له‌دڵیدا ده‌شارێته‌وه‌‌و هه‌وڵ ده‌دات له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ ئێستایدا ئه‌و برینانه‌ ساڕێژ بكات، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و برینانه‌ بناسێت‌و نه‌یهێنێته‌ ناو په‌یوه‌ندییه‌ نوێیه‌كه‌یه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ڕاست‌و دروستیی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ دڵنیابێت، په‌یوه‌ندییه‌كی‌ كراوه‌ زۆر گرنگه‌، پێویسته‌ خۆت له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ داخراوه‌كان‌و تووڕه‌یی‌ به‌دوور بگریت، گرنگیشه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كان ڕووبه‌ڕوو دوور له‌دڵپیسی‌، له‌گه‌ڵ یه‌كتردا قسه‌بكه‌ن.



*ژن یان پیاو زۆرتر دڵی‌ پیسی‌؟

دڵ پیسی‌ نێوان ژن‌و پیاو ئه‌گه‌ر له‌ڕووی‌ پێوانه‌وه‌ جیاوازییه‌كی‌ زۆریشی‌ نه‌بێت، به‌پێی‌ كاردانه‌وه‌كان ده‌گۆڕدرێت، له‌كاتی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ دڵپیسیدا، خانمان جودا له‌پیاوان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن‌و ده‌ستبه‌ردانی‌ هه‌موو ماف‌و داواكارییه‌كانیان ده‌بن، به‌لاَم پیاوان به‌شێوه‌ی‌ توندوتیژی‌‌و هه‌ڕه‌شه‌ ڕه‌فتار ده‌كه‌ن.


*دڵپیسی‌ له‌چی‌ كاتێكدا ده‌گاته‌ ئاستێكی‌ مه‌ترسیدار؟

ئه‌گه‌ر ژن یا پیاو (گوێ‌ له‌ته‌له‌فۆنكردن بگرێت، چاودێری‌ بكات، له‌كاتی‌ هاتنه‌وه‌ بۆ ماڵ كۆنترۆڵی‌ گه‌رماو ژووری‌ نوستن بكات، بێجگه‌ له‌خزمه‌كانیان نه‌هێڵێت هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ كه‌سدا دروست بكات، له‌هه‌موو قسه‌كردنێكی‌ مانایه‌ك ده‌ربكات)، ئه‌وا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر دڵپیسه‌‌و پێویسته‌ ئه‌و كاته‌ له‌ژێر چاودێریی‌ پزیشكدا چاره‌سه‌ری‌ بۆ بكرێت.



سه‌رچاوه‌: حوڕخه‌به‌ر

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-11 16:14:28

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: ئایا ده‌توانرێت ڕێگا له‌دڵپیسی‌ بگیرێت؟

بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆۆر جوانه راسته‌ دڵپیسی شتێکی زۆۆۆۆۆۆر ناشرینه‌زۆۆۆۆر خراپه‌
به‌ڵام هه‌نێ جار هۆکه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خۆشه‌ویستیه‌کی زۆر
ده‌سته‌کانت خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت ‌

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-14 15:51:59

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ئایا ده‌توانرێت ڕێگا له‌دڵپیسی‌ بگیرێت؟

zor supas tina giyan xoshka jowanakam dast u penjakani toy gulish xosh bet bo peyama jowanakat
hiway bardaam u sarkawtan bo toy gul axwazm her la xoshi u shadida behit malaam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-14 17:37:46

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئایا ده‌توانرێت ڕێگا له‌دڵپیسی‌ بگیرێت؟

ده‌ست خۆش فریشته‌ گیان بابه‌تێکی زۆر جوانه‌

به‌ڵام دڵپیسی له‌خۆشه‌ویستییه‌کی زۆره‌وه‌ په‌یدا ده‌بێت

له‌ هه‌موو مرۆڤێکدا رێژه‌یه‌ک له‌ دڵ پیسی هه‌یه‌

به‌ڵام له‌که‌سێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی تر ده‌گۆرێت

سه‌رکه‌وتوو بیت گوله‌که‌م..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-15 05:50:46

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: ئایا ده‌توانرێت ڕێگا له‌دڵپیسی‌ بگیرێت؟

د ه ست خۆش بیت سه ركه وتوبیت هیوای به خته وریت بۆدخۆازم انشاء الله دور ده بیت له دڵپسی هه میشه

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-01-25 09:10:19

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ئایا ده‌توانرێت ڕێگا له‌دڵپیسی‌ بگیرێت؟

zor supas sozi giyan bo peyamakat malakam mnish alim dilpisi la xoshawistiyaki zora drost abet dobare supas

zor supa hemin giyan bo peyamakat supas bo dw3ayakashet barezim hiway sarkawtan o tosh axwazm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net