❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌یان عوسمان:تائێستا له‌ لام ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ که‌به‌شداریی له‌به‌شی سێیه‌می "گه‌رده‌لوول"ـدا ده‌که‌مه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » به‌یان عوسمان:تائێستا له‌ لام ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ که‌به‌شداریی له‌به‌شی سێیه‌می "گه‌رده‌لوول"ـدا ده‌که‌مه‌وه‌


#1 2010-01-14 19:20:11

kcha_koye
جوانی کوردژین
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-30
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 703
WindowsXPFirefox

به‌یان عوسمان:تائێستا له‌ لام ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ که‌به‌شداریی له‌به‌شی سێیه‌می "گه‌رده‌لوول"ـدا ده‌که‌مه‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0312ae2037.gif

خانمه‌ ئه‌کته‌ری لاوی بواری شانۆ ودراما(به‌یان عوسمان)،وه‌ک کچه‌ هونه‌رمه‌ندێکی بواری نواندن،له‌م چه‌ند ساله‌ی دواییدا توانی له‌ڕێگه‌ی به‌رجه‌سته‌کردنی ڕۆڵی که‌سایه‌تی(وه‌نه‌وشه‌) له‌به‌شی دووه‌می زنجیره‌ درامای "گه‌رده‌لول"ـدا،سه‌رنجی بینه‌رانی درامای کوردی به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت،له‌میانه‌ی سه‌ردانێکیدا بۆشاری هه‌ولێر،له‌ده‌رفه‌تێکدا هاته‌ ئاخاوتن وله‌م ئه‌ولێدوانه‌شیدا تیشکی خسته‌ سه‌ر چه‌ند لایه‌نێک له‌ کاره‌هونه‌رییه‌کانی خۆی وهه‌روه‌ها به‌شداریکردنی له‌به‌شیی سێیه‌می زنجیره‌ درامای"گه‌رده‌لول:ـدا که‌وابڕیاره‌ له‌ئانده‌یه‌کی نزیکدا کاری وێنه‌گرتنی ده‌ست پێ بکات،هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوونی له‌کاری درامی به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ(هه‌ڤاڵ)ـدا چووه‌ نێو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌،له‌م لێدوانه‌دا ئه‌وبابه‌تانه‌ی بۆ خوێنه‌ران ڕوون کرده‌وه‌:

سه‌ره‌تا لێمان پرسی ئیستاکه‌ به‌چییه‌وه‌ خه‌ریکی وکه‌م ده‌رده‌که‌وی..؟ له‌وه‌ڵامدا گوتی:"ئێستاکه‌ له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کانی سلێمانی مامۆستام،ئه‌وه‌یشیان له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه‌ هاته‌ بوون،له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ خوێندنم له‌په‌یمانگه‌دا،توانیم پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنم وئێستاکه‌ له‌په‌یمانگه‌،ڕۆژانه‌ به‌پیشه‌ی مامۆستایه‌تییه‌وه‌ خه‌ریکم وئه‌و ئه‌رکه‌م به‌ جێ ده‌گه‌یه‌نم.

هه‌روه‌ها(به‌یان عوسمان)گوتیشی:"به‌وپێیه‌ی من ده‌رچووی به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌م وشانۆم زۆر خۆشده‌وێ وله‌ڕێگه‌ی شانۆوه‌ فێری وانه‌ی نواندن بووم له‌درامادا،له‌دوای "گه‌رده‌لول"،من به‌شداریی کارێکی شانۆیم کردوه‌،ئه‌ویش شانۆی"دوزووانی ئۆتێلۆ وده‌زده‌موونه‌" بوو که‌له‌ده‌قێکی نووسه‌ری به‌ناوبانگ(شکسپیر) وه‌رگیڕدرا بوو وتوانیم له‌وکاره‌شانۆییه‌دا،یه‌کێك له‌ڕۆڵه‌ سه‌ره‌کییه‌کان ببینم که‌ئه‌ویش ڕۆڵی(ده‌زده‌موونه‌)بوو. من نامه‌وێ له‌شانۆ داببڕێم،به‌ڵام من هه‌رکارێكی شانۆیی یاخود درامی که‌به‌شداریی تێدا ده‌که‌م،پێم باشه‌ کارێک بێت ئاستی له‌کاره‌کانی پێشووترم نزمتر نه‌بێت،چونکه‌ من پێم وایه‌ هونه‌رمه‌ند کار له‌دوای کار به‌رهه‌م دوای به‌رهه‌م،ئه‌گه‌ر شتێکی باش پێشکه‌ش نه‌کات،پێویست ناکات خۆی له‌قه‌ره‌ی هه‌موو کارێک بدات."

ده‌رباره‌ی به‌شداریکردنه‌وه‌ی جارێکیتری له‌زنجیره‌ درامای"گه‌رده‌لوول"ـدا،که‌ له‌به‌شی دووه‌می ئه‌و درامایه‌دا له‌ڕێگه‌ی به‌رجه‌سته‌کردنی ڕۆڵی که‌سایه‌تیی(وه‌نه‌وشه‌)زیاتر ناسرا،گوتی:"له‌م ڕۆژانه‌دا ستافی زنجیره‌ درامای"گه‌رده‌لول"کۆبونه‌وه‌یه‌کمان ساز کرد،به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی ئه‌وکۆبونه‌وه‌یه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێک وکاری داهاتووی وچۆنیه‌تی به‌رهه‌م هێنانی به‌شی سێیه‌می دراماکه‌بوو،ئه‌گه‌ر هاتوو ناوه‌ڕۆکی سیناریۆکه‌ی زنجیره‌ درامای "گه‌رده‌لول"،منی تێدا بم،واته‌(وه‌نه‌وشه‌) بوونی هه‌بێت،به‌ڵی حه‌زده‌که‌م وبه‌شداریش ده‌که‌م،به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستی نه‌بێت،که‌واته‌ منی بۆچییه‌..؟ زۆر ئاساییه‌،به‌لامه‌وه‌ به‌شداری ناکه‌م وهیوای سه‌رکه‌وتن بۆئه‌ودرامایه‌ ده‌خوازم."

کچه‌ئه‌کته‌ر(وه‌نه‌وشه‌)هه‌روه‌ها گوتی:"ئه‌وه‌ی من بیستوومه‌ هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ر به‌ڕێز(جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌) له‌ناوه‌ڕۆکی سیناریۆکه‌ی به‌شی سێیه‌مدا چه‌ند ئه‌کته‌رێكی تازه‌ی هێناوه‌ته‌ ناو کاره‌که‌ی وهه‌ندێکیشی لاداوه‌،به‌ڵام تائێستا به‌من نه‌گوستراوه‌ که‌به‌شداربم له‌به‌شی سێیه‌مدا ده‌که‌م یاخود نا،ئه‌وه‌یان ته‌نیا ناوه‌ڕۆکی سیناریۆکه‌وده‌رهێنه‌ر ده‌یزانێت ومنیش وه‌ ئه‌وکته‌رانه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وڕۆژه‌م که‌ده‌ست بکرێت به‌کاری وێنه‌گرن وبزانم ئایا (وه‌نه‌وشه‌)ماوه‌ له‌دراماکه‌دا یاخود نا."

(به‌یان عوسمان)ده‌رباره‌ی به‌شداریکردنی له‌درامی دیکه‌دا گوتی:"له‌دوای به‌رجه‌سته‌کردنی ڕۆڵی که‌سایه‌تی(وه‌نه‌وشه‌) زۆرده‌رهێنه‌ر داوایان لێ کردووم به‌شداری له‌دراماکانیان یاخود فیلمه‌کانیاندا بکه‌م،به‌ڵام به‌شداریم نه‌کردووه‌،نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی بڵیم من که‌سێکی له‌خۆبایم وخۆم به‌گه‌وره‌بزانم،نابه‌پێچه‌وانه‌وه‌،به‌ڵکوو مه‌به‌ستم بووه‌ له‌دوای :گه‌رده‌لوول"به‌شداری له‌کارێکدا بکه‌م که‌ له‌کاری پێشووترم باشتر بێت،هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌تایش ئاماژه‌م بۆکرد،ده‌مه‌وێ کار له‌دوای کا،هه‌نگاوی جوانتر بهاویژم.جگه‌له‌وانه‌یش،من ویستوومه‌ به‌(وه‌نه‌وشه‌)ــیی بمێنمه‌وه‌ له‌لای خه‌ڵک،نه‌ک هه‌ندێک ڕۆڵ به‌رجه‌سته‌ بکه‌م،که‌ئاستی پێویست نه‌بێت وله‌که‌سایه‌تتی(وه‌نه‌وشه‌)ـی"گه‌رده‌لوول" که‌م بکاته‌وه‌ له‌لای جه‌ماوه‌ر وبینه‌ران

ده‌رباره‌ی ناولێنانی ئۆتۆمبێلێکی گرانبه‌ها به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌،گوایه‌ ئۆتۆمبێلێکی له‌وجۆره‌ی که‌ پێی ده‌ڵێن(وه‌نه‌وشه‌)به‌دیاری وه‌ری گرتوه‌..؟گوتی:نه‌خێر منیش وه‌کوو خه‌ڵک ته‌نیا له‌سه‌رشه‌قامه‌کان ده‌بینم،ئه‌گه‌رچی شۆفێرێکی زۆرباشم وماوه‌ی 5 ساڵه‌ مۆڵه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلم هه‌یه‌،واخه‌ریکه‌ تازه‌ی ده‌که‌مه‌وه‌،به‌لام ئه‌وکۆمپانیایه‌ی سوودێکی زۆری له‌ناوی (وه‌نه‌وشه‌)وه‌رگرت،تائێسا هیچم به‌دیاری لێیان وه‌رنه‌گرتوه‌ وشتی وا ڕووی نه‌داوه‌ ئۆتۆمبێل بده‌ن به‌من."

ده‌رباره‌ی چوونه‌ نێو ژیانی هاوسه‌ی و به‌رده‌وامبوونی له‌کاره‌ هونه‌رییه‌کانی؟ گوتی:هاوسه‌ره‌که‌م(هه‌ڤاڵ)گه‌وره‌ترین پاڵپشت وهاوکاری منه‌،ئه‌و هه‌رده‌م یارمه‌تی ئه‌وه‌ی داوم که‌به‌رده‌وام بم وهه‌رگیز پێی نه‌گوتووم واز له‌کاری هونه‌ریی نواندن بێنه‌،جگه‌ له‌وانه‌ زۆر ئاره‌زوو ده‌که‌م له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م به‌یه‌که‌وه‌ له‌درامایه‌کدا به‌شداری بکه‌ین وبه‌یه‌که‌وه‌ ڕۆڵێک به‌رجه‌سته‌ بکه‌ین،بۆئه‌وه‌ی به‌شداری بکه‌ین وبه‌یه‌که‌وه‌ ڕۆڵێک به‌رجه‌سته‌ بکه‌ین،بۆئه‌وه‌ی منیش ئه‌وکات باشتر بتوانم نواندن ئه‌نجام بده‌م وهه‌ستی خۆم به‌ ته‌واوی بتوێنمه‌وه‌ له‌نێو ده‌قی سیناریۆی دراماکه‌دا.بۆنموونه‌ زۆر ئاره‌زوو ده‌که‌م له‌به‌شی سێیه‌می "گه‌رده‌لوول"ــدا به‌شداری بکات،ئه‌وه‌یشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆڕای خۆی وکاک (جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌)،من زۆر شانازی به‌هاوسه‌ره‌که‌مه‌وه‌ ده‌که‌م.(هه‌ڤاڵ) مرۆڤێكی گه‌وره‌یه‌و هه‌رده‌م پاڵپشت وهاوکارم بووه‌ له‌کاره‌ هونه‌رییه‌کانمدا زۆر سوپاسی ده‌که‌م."

له‌کۆتاییدا(به‌یان)گوتی:"سوپاسی ماڵی باوکم ده‌که‌م،به‌تایبه‌تی دایکی ئازیزوخۆشه‌ویستم،چونکه‌ هه‌رده‌م په‌رۆش بوو بۆچۆنیه‌تیی په‌روه‌رده‌کردنی ئێمه‌،به‌تایبه‌تی له‌چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشچوونمان بۆ په‌یمانگه‌و تێکه‌ڵبوونمان به‌کاری هونه‌ری،ئێستاکه‌یش هاوسه‌ری ئازیزم(هه‌ڤاڵ) ته‌واوکه‌ری ئه‌وپاڵپشتییه‌ی منه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه‌،ئه‌سته‌م بوو بتوانم به‌و شێوه‌یه‌ له‌وته‌مه‌نه‌دا بێمه‌ ناو کاری هونه‌رییه‌وه

له‌ سایتی کۆره‌ک تیڤی وه‌رگیراوه‌

Kurdzhin
سلاووووو....باش كاتيكي زووورررر كه رامه وه....خوشحالم كوردزين ه كه م وه ك خوي مااوووووه :)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » به‌یان عوسمان:تائێستا له‌ لام ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ که‌به‌شداریی له‌به‌شی سێیه‌می "گه‌رده‌لوول"ـدا ده‌که‌مه‌وه‌


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net