.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سی به‌هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه ده‌کرێت به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز هێنده زۆر نه‌بێت. ئه‌م زانیارییه نوێیه توێژه‌رانی تایوانی له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بچووکدا بۆیان ده‌رکه‌تووه و ئه‌نجامه‌کانیان له کۆنگره‌ی "American Association for Cancer Research"دا بڵاوکرده‌وه. به‌پێی توێژه‌ران، کاریگه‌ری چای سه‌وز په‌یوه‌ندی به فاکته‌ری جینییه‌وه هه‌یه، که کاریگه‌ری ده‌که‌نه سه‌ر گه‌شه‌کردنی خانه شێرپه‌نجه‌یی.![]()
چا، به‌تایبه‌ت چای سه‌وز، به خواردنه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروست داده‌نرێت، چونکه "Polyphenol"کان له‌ناو چادا به ئه‌نتی ئۆکسیدی به‌هێز داده‌نرێن. لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانیانداوه، که چا توانیوێتی کاریگه‌ری وه‌ستێنه‌ر بکاته سه‌ر دروستبوونی لوو، هه‌روه‌ك "I-Hsin Lin" له "Chung Shan Medical University" له تایوان ڕوونیکردۆته‌وه.
له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌ران پرسیاریان له‌هه‌مبه‌ڕ جگه‌ره‌کێشان و شێوازی خۆراكی ڕۆژانه و هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز و هه‌روه‌ها که‌سانی تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ی سی له‌ناو خێزاندا ئاڕاسته‌ی 170 تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ی سی و 340 که‌سی ته‌ندروست کرد. هاوکات توێژه‌ران که‌ڵکه‌بوونی بۆماوه‌یی بۆ شێرپه‌نجه‌یان له‌شێوه‌ی جینی پشکنی.
ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که ئه‌وانه‌ی چای سه‌وز ناخۆنه‌وه، پێنج جار زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونی شێرپه‌نجه‌ی سییان لێده‌کرێت، ئه‌مه‌ش به‌به‌راوردکردنی ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه یه‌ك کوپ چای سه‌وز ناخۆنه‌وه. ئه‌م ڕێژه‌یه له‌نێو ئه‌و جگه‌ره‌کێشانه‌ی چای سه‌وز ناخۆنه‌وه، به‌رزتر ده‌بێته‌وه. جگه‌ره‌کێشان به نه‌خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی سی دوانزه جار به‌رزتر ده‌بێته‌وه. توێژه‌رانی تایوانی پێیانوایه، که کاریگه‌ی جینی ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت.

له‌سه‌ر هێڵ نییه







د ه ست خۆش بیت بوبابه ت كه ت سه ركوتوبیت گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
