.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی رایگه‌یاند، دوا ئه‌لبومی ئه‌زموونێكی باش بوو بۆ كاره هونه‌ریه‌كانی
ئه‌وه‌شی وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ره‌خنه و گله‌ییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان نیشاندا، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر نه‌بووایه خوا حافیزی له‌گۆرانی گوتن ده‌كرد.هه‌رچه‌نده له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی دوا ئه‌لبومیدا، ئه‌یوب عه‌لی به‌ر ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ناهونه‌ری كه‌وت، كه "له ستایل گۆڕنیدا مۆسیقای عه‌ره‌بی به‌كارهێناوه"، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و ئه‌لبومه به‌ئه‌زموونێكی زۆر باشی خۆی وه‌سف ده‌كات، پێشی وایه سه‌ركه‌وتووش بووه، كه بهگوێگرتنی زیاتر گۆرانییه‌كان ده‌چێته ناو روحی خه‌ڵكه‌وه، له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئهلبومهكهشی ئه‌یوب عه‌لی گوتی "ئه‌لبومی (مۆم) كوالێتێكی یه‌كجار باشی هه‌یه، مۆسیقای یه‌كێك له‌هه‌ره باشترین مۆسیقییه‌كانی توركیای تیادایه، هه‌روه‌ها مۆسیقای یه‌حیا موجید تێدایه، خۆناكری ئه‌و لایه‌نانه له‌بیر بكه‌ین، تاراده‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێ تاگوێگر له‌گه‌ڵ ئه‌و ستایله رادێن، من له‌توانای ده‌نگی خۆشم راده‌بینم له‌چه‌ند ستایلێكی جیاواز كار بكه‌م"، له‌به‌رئه‌وه ئه‌یوبی گۆرانیبێژ گوتیشی "به‌نیازم به‌ستایلی سونه‌تیش كار بكه‌م".ئه‌و گۆرانیبێژه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی (ماڵئاوایی)، كه دوا ئه‌لبومی گۆرانی خۆیه‌تی و له‌ساڵی 2007 كه‌وته بازاڕه‌وه، بڕیار بوو واز له‌گۆرانی گوتن بهێنێت، هۆكاری ئه‌وه‌شی بۆ نه‌بوونی داراییه‌كی باش و دیارده‌ی كۆپیكردنی ناو بازاڕ گێرایه‌وه، ئه‌یوب عه‌لی گوتی " له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبومی (ماڵئاوایی) م هیچ له‌توانای داراییم نه‌ما، كه بتوانم ساڵانه ئه‌لبوم به‌رهه‌مبهێنم و له‌به‌رچاوی خۆشم له‌بازاڕ كۆپی بكری و مافه‌كانم بخوری، كه ئه‌لبومی (ماڵئاوایی) چه‌ند رۆژێك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی، كۆپی كرا، بی ئه‌وه‌ی حیسابێك بۆ ماندووبوونی من و ئه‌و خه‌ڵكه‌یه بكه‌ن، كه شه‌و و رۆژ كاریان تیادا كردووه". ئه‌یوب ئاماژه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر نه‌بووایه، هه‌رگیز ئاماده‌نه‌بوو جارێكی دیكه گۆرانی بڵێت، ئه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵی ئه‌وه‌نده‌ش بێزار بووم، ویستم خوا حافیزی له‌گۆرانی گوتن بكه‌م، ئه‌یوب عه‌لی ده‌شڵی "هه‌نگاوێك لای كاك هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌وه بوو، كه ئه‌لبومێك بۆ من بكات، خه‌رجی ئه‌لبومه‌كه هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی بێت، من ته‌نیا گۆرانییه‌كان بڵێم و ئه‌ویش بڵاوی بكاته‌وه، واتا كاك هه‌ڵكه‌وت به‌رهێنه‌ری ئه‌لبومه‌كه بوو، لێره‌وه به‌پێویستی ده‌زانم زۆر سوپاسی ئه‌و بكه‌م، كه توانی دووباره من بخاته‌گڕ و منی له‌و ره‌شبینییه لابرد، جارێكی دیكه منی ژیانده‌وه، توانیم به‌رده‌وام بم لهراهێنان و پرۆڤه‌كردن".
سه‌رچاوه شه‌فه‌ق
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن namo_rose (2010-01-14 20:09:47)

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh har bzhy giana
mamosta xory jianawaia

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆش هاوڕی گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وت و سه‌رفرازبیت هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم کاتت گـــــوڵ،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه