.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







بسم الله الرحمن الرحیم
كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌دایك بوو ویستی په‌روه‌ردگار وابوو كه به‌هه‌تیوی له‌دایك ببێت و دووربێت لهسۆزو خۆشه‌ویستی باوكی وهلهتهمهنی شه‌ش ساڵیدا بوو كه له سۆز‌و خۆشه‌ویستی دایكیشی بێبه‌شبوو دیاره هه‌موو ئه‌مانه ویستی خوای پهروهردگاربووه كه‌هه‌موو ئه‌مانه‌و چه‌ندان نمونه‌ی تری ژیانی كه گه‌وره‌ترین په‌ندی تیایه بۆ ئێمه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت لێی بدوێم بریتییه له ئاستی خوێنده‌واری ئه‌و زاته كه وه‌ك ئاشكرایه هه‌روه‌ك دووربووه لهسۆزوخۆشهویستی دایك و باوكی له‌هه‌مان كاتدا بهنهخوێندهوهری بهخێوكراوهو نه‌خراوه‌ته به‌رخوێندن ، دیاره ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه یه‌كێكی تره لهحیكمهتهكانی خوای په‌روه‌ردگار كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یامبه‌ر به‌نه‌خوێنده‌واری ژیاوه به‌ڵام هه‌موو ئه‌و فه‌رموده پیرۆزانه‌ی كه‌له‌بواری پزیشكیدا فه‌رمویه‌تی ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات كه ئه‌و په‌یامبه‌ره نه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌وار نییه به‌ڵكو دكتۆرێكی زۆر شاره‌زا بووه ، به‌جۆرێك كه‌نه‌ك هه‌ر له‌سه‌رده‌می خۆیدا به‌ڵكو تائێستاش به‌رده‌وام په‌رجو له‌فه‌رموده پیرۆزه‌كانی ده‌رده‌هێنرێت و هه‌ر زانیارییه‌كی نوێ له‌بواری پزیشكیدا كه‌شف ده‌كرێت ده‌بینرێت له‌قورئانی پیرۆزدا كه‌وته‌ی په‌روه‌ردگاره یان له‌فه‌رموده‌كانی سه‌روه‌ردا باسی لێوه‌كراوه پێش زیاتر له 1400 ساڵ كه‌هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م زاته په‌یامبه‌ری خوای په‌روه‌ردگاره‌و ئه‌و وتانه‌ی كه‌ده‌ی فه‌رموێت لهههواوئارهزوی خۆیه‌وه نییه ، به‌ڵكو خوای په‌روه‌ردگار خۆی به‌رده‌وام رێنمایی كردووه، هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ * إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ) (النجم 3 – 4) واتا (وه قسه‌و گوفتاری (پێغه‌مبه‌ر) له‌ڕووی هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه نیه، جاكهسێ ئاوابێ چۆن ڕێگه ون ئه‌كات * ئه‌مه‌ی كه‌ڕای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حی خوای یه). دیاره لێره‌دا ئێمه ته‌نها باسی ئه‌و فهرمودانهی ده‌كه‌ین كه‌له بواری پزیشكیدا فه‌رمویه‌تی چونكه ئه‌و زاته له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا به‌ویستی په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌وتوو بووه.
ئێستاش كه‌زانیمان وته‌كانی سه‌روه‌رمان هه‌مووی ڕاسته‌و به‌ڕێنمایی خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی بابێین سه‌یری یه‌كێك له فه‌رموده‌كانی بكه‌ین و به‌پێی توانا شرۆڤه‌ی بكه‌ین:
یه‌كێك له‌و فه‌رموده پیرۆزانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان فه‌رمویه‌تی له‌بواری پزیشكیدا (عن أبی هریره (رضی الله عنه) قال: قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم) : (إذا وقع الذباب في شراب احدكم فليمغمسه ، ثم لينزعه ، فإن في أحد جناحيه دا‌ء ، وفي الآخر شفا‌ء) أخرجه البخاری وأبو داود : واتا له‌ئه‌بی هوره‌یره‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕنه‌وه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) فه‌رمویه‌تی (ئه‌گه‌ر مێشێك كه‌وته ناو خواردنه‌وه‌ی یه‌كێك له ئێوه با به‌ته‌واوی نقومی بكات له‌ناو ئه‌و خواردنهوهیهداو پاشان فڕێی بدات ، له‌به‌رئه‌وه‌ی لهباڵێكیاندا نه‌خۆشی تیایه‌و باڵاكه‌ی تریان چاره‌سه‌ره‌كه‌ی تێدایه وهزیادهیهك لهفهرمودهكهی ئهبوداوددا هاتووه و ده‌فه‌رموێت مێش به‌و باڵه‌ی خۆی ده‌خاته ناو خواردنه‌وه‌كه كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێوه‌یه) كه ئیمڕۆ زانستی سه‌رده‌میش پشگیری ده‌كات .
باشه په‌یامبه‌ر چۆن ئه‌مه‌ی زانی ؟ له‌كاتێكدا ئه‌و نه‌خوێنده‌واربووه هه‌روه‌ك له‌پێشتر باسمان كرد ،كه‌واته ده‌كرێت بڵێین دكتۆر بووه؟ ئه‌گه‌ر نا ئه‌ی چی بووه؟ چۆن هێنده شاره‌زابووه ؟ ئه‌وه‌ی زانایانی سه‌رده‌م له‌ئه‌نجامی گه‌ڕانێكی زۆر و ماندوو بونێكی زۆر به‌ده‌ستی دێنن سه‌یرده‌كه‌ین په‌یامبه‌ر زیاتر له 1400ساڵا له‌مه‌و پێش باسی لێوه‌كردووه ، ئه‌مانه‌و چه‌ندان فه‌رموده‌ی تری كه‌هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستگۆیی ئه‌و زاته ، وه‌هه‌روه‌ها له‌هه‌ر بوارێكی تردا سه‌یری بكه‌یت ده‌بینیت به‌ڕاستی مامۆستا و زانا بووه ،
كاتێك سه‌یری ژیانی زانایان ده‌كه‌ین كهلهژیانیاندا هه‌وڵی چاكسازیان داوه بۆ خه‌ڵكی به‌ڵام خۆیان نه‌یان توانیوه فه‌ڕاغه‌كانی ژیانی خۆیان پڕبكه‌نه‌وه به‌نمونه (دیل كارنگی) كهنوسهرێكی زۆر به‌توانا بووه‌و به‌رده‌وام ڕێنمایی خه‌ڵكی كردووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا نه‌یتوانیوه ئه‌و فه‌ڕاغه ڕۆحیه‌ی كه‌هه‌یه‌تی پڕی بكاته‌وه بۆیه ناچار خۆی ده‌كوژێت چونكه هه‌رچه‌ند به‌توانا بێت كه ئیمانێكی پاك و دروستی نه‌بوو ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت ، به‌ڵام سه‌یری ژیانی په‌یامبه‌رو شوێنكه‌وتووانی بكه بزانه چۆن ژیاون ؟ ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵكیان وتووه پێش هه‌موو كه‌س خۆیان لێی سود مه‌ند بوون .
سه‌رکه‌وت جه‌لال
سه‌رچاوه: سایتی یه‌کتاپه‌رستی

له‌سه‌ر هێڵ نییه









TANYAخان ده ست و به نجه كانت خؤش بيت خوا خيرت بؤ بنوسيت انشالله به ده ستى ئه و بيغه مبه ره نازداره ئاوى كوثر ده خؤيت سه ركه وتوو به خته وه ر بيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه







د ه ست خۆش بیت به ریز*TaNyA*سه ركوتوبیت خۆای گه و‌ر جزای خیرته بداته و
ده ست خۆشیت لیه ده كه م بوبابه ت جۆان كانت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor swpas dldar gyan hiwadarm swdd le dibe malakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor sawpas hemn gyan malakam dastakany toy gwlish xoshbe..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakant xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت تانیا گیان بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوانه هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor swpas bo payamakantan
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
