❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هونه‌ری‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-15 15:25:52

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

هونه‌ری‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵدا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-648e8f983d.jpg


[b]زانایانی‌ بواری‌ ده‌روونزانی‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، هیچ منداڵێك نییه‌ هه‌میشه‌ گوێڕایه‌ڵ‌و پابه‌ندی‌ فه‌رمانه‌كان بێت، به‌لاَم هه‌ندێك منداڵ هه‌ن كه‌ له‌ڕووی‌ په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ كۆنترۆڵكردنیان گه‌لێك دژوارن.

پسپۆڕان ده‌ڵێن:"(15%) ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ هێشتا ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ شه‌ش سالاَن، ده‌كرێت بخرێنه‌ خانه‌ی‌ ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ شێوازی‌ مامه‌ڵه‌كردنیان دژواره‌، به‌لاَم ده‌مانه‌وێت بزانین پێناسه‌ی‌ منداڵی‌ بزێو‌و لاسار‌و نائاسایی‌ چییه‌".

ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ زۆرجار هه‌ڵچوونی‌ پڕ له‌تووڕه‌بوونیان هه‌یه‌‌و هه‌میشه‌ له‌دڵه‌ڕاوكێ‌و ڕاڕایدا ده‌ژین‌و هه‌رده‌م له‌سه‌ر مه‌زاجێكی‌ جیاوازن‌و ناتوانن به‌ئاسانی‌ خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌ نوێكاندا بگونجێنن، شێوازی‌ نانخواردن‌و كاتی‌ خه‌وتنیان ئاسایی‌ نییه‌، ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌م خالاَنه‌ به‌سه‌ریاندا ده‌چه‌سپێت، ده‌بنه‌ ئه‌ركێكی‌ گران به‌سه‌ر خێزانه‌وه‌.

ئه‌م خالاَنه‌ی‌ خواره‌وه‌ش هاریكاری‌‌و یارمه‌تی‌ دایك‌و باوك ده‌ده‌ن، بۆ چۆنێتی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مندالاَنه‌ی‌  كه‌ له‌و جۆره‌ن:

1 ـ هه‌وڵبده‌ خشته‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌‌و گونجاو بۆ كاتی‌ نوستن‌و نانخواردنی‌ منداڵه‌كه‌ت دابنێیت، به‌لاَم به‌زۆر به‌سه‌ریدا مه‌سه‌پێنه‌.
2 ـ چالاكی‌ زیاده‌ بۆ مندالاَنی‌ ڕاڕاو نائاسایی‌ زۆر پێویسته‌، به‌وه‌ی‌ هه‌وڵبدرێت پێش نوستن بشۆردرێت‌و ده‌م‌و ددانی‌ پاكبكاته‌وه‌، پاشان له‌سه‌ر جێگه‌ی‌ نوستن چیرۆكێكی‌ كورتی‌ بۆ بگێڕدرێته‌وه‌، ئه‌م شێوازه‌ چه‌ند ڕۆژێك دووباره‌ بكرێته‌وه‌، تاكو ده‌بێته‌ خوویه‌كی‌ ئاسایی‌‌و لای‌ منداڵه‌كه‌ ده‌چه‌سپێت.
3 ـ هه‌وڵبده‌ بزانیت ئه‌و منداڵه‌ به‌چی‌ توڕه‌ ده‌بێت‌و هه‌ڵده‌چێت، له‌كاتی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌  ئه‌و ڕه‌فتارانه‌دا، هه‌وڵبده‌ هێمن بیت له‌گه‌ڵیدا، به‌جۆرێك خۆت ته‌سلیم به‌هه‌موو داواكارییه‌كانی‌ نه‌كه‌یت.
4 ـ دژواری‌ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌ نوێكاندا، هه‌وڵبده‌ كاتێكی‌ پێویست بده‌یته‌ منداڵه‌كه‌ت، تاوه‌كو ماوه‌ی‌ هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ نوێیه‌دا خۆی بگونجێنێت، چونكه‌ منداڵی‌ له‌و جۆره‌ كاردانه‌وه‌ی‌ خراپی‌  ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌سروشتی‌ ده‌وروبه‌ری‌ نه‌گات.
5 ـ ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ دڵنیاییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ مندالاَنه‌ كاتێك ده‌گه‌نه‌ ته‌مه‌نی‌ قوتابخانه‌‌و خوێندنگه‌، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا ئاسانتر ده‌بێت.


                                                                            سه‌رچاوه‌: ده‌روونزانیی‌ مندالاَن
    [/b]

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-15 21:06:32

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: هونه‌ری‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵدا

ده‌سته‌کانت خۆشبێت فریشته‌ گیان بابه‌تێکی به‌سوده‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت گوڵی من

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-15 22:58:52

hasa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-02
دواترین سه‌ردان: 2012-08-20
په‌یامه‌كان: 324
WindowsXPMSIE7

Re: هونه‌ری‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵدا

dast xosh har bjeet golakam

Kurdzhin
ئه ی ئه زیزان كوستی ئیوه زور گرانه
ئیوه ن  سه رچاوه ی  خوشی من له  و جیها نه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-16 07:40:09

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: هونه‌ری‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵدا

ده‌سته‌کانت خۆشبێت

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net