.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















شیر و چەورییە تێرەكان
شیر Milk بە گشتی رێژەیەكی بەرزی لە چەورییە تێرەكان تێدایە. رێژەی چەوری لە 100 گرام شیری مەڕدا دەگاتە 6.7% كەچی رێژەی چەوری لە 100 گرام شیری چێل و شیری بزندا دەگاتە نزیكەی 3.7%. شیری تۆز كە شیری چێلە وشككراوە بە گشتی نزیكەی 28% چەوری لەخۆدەگرێت، كە لە ئاودا بە رێژەی تەواو دەگیرێتەوە رێژەی چەورییەكەی نزیكەی 3% یان زیاتر دەبێت، واتە دەبێتە شیرێكی فول كرێم.
پەیوەندی نێوان چەورییە تێرەكان و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن و تووشبوون بە نەخۆشی دڵ پەیوەندییەكی چەسپاوە، ئێستاش زۆر خەڵك ترسی لە شیری مەڕ هەیە لەبەر رێژە زیادەكەی چەوری كە پترە لە رێژەی چەوری ناو شیری چێل و شیری بزن. شیر بەم رێژە چەورییەوە هەرگیز گونجاو نییە بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێنیان بەرزە یان نەخۆشی شەكرە یان نەخۆشی دڵ یان نەخۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیان هەیە.
هەتا بۆ منداڵانی ژێر تەمەنی یەك ساڵیش شیری پڕ چەوری یان فول كرێم پەسند ناكرێت. لە كارگەكانی ئەلباندا رێژەی چەوری شیر و پەنیر و ماست كەم و زیاد دەكرێت، بۆ نموونە شیری فول كرێم و كەم چەوری (نیو چەوری) و شیری بێ چەوری سازكراون كە لەگەڵ هەر تەمەنێك و حاڵەت و نەخۆشییەكدا بگونجێت. كەسانی تووشبوو بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەتوانن كە بۆ دابینكردنی پرۆتین و كالسیۆمی رۆژانەیان شیری كەم چەوری یان شیری بێ چەوری Skimmed بە دڵنیاییەوە بخۆن.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه