.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















هۆرمۆنی ئینسولیــــــــــــــــن و زیادبوونی كێش
هۆرمۆنی ئینسولین Insulin و زیادبوونی كێش بەیەكەوە هەڵدەكەن، بەڵام ئەو كەسانەی كە دەرزی ئینسولین بۆ نەخۆشی شەكرە وەردەگرن دەتوانن كە رێگا لە زیادبوونی كێشی لەشیان بگرن. سەرەتا پێویستە كە بزانین ئینسولین چۆن كاری خۆی دەكات. ئینسولین هەڵمژینی شەكری گلوكۆز لە لایەن خانەكانەوە رێكدەخات. لە حاڵەتی ئاساییدا،كە خۆراك دەخۆین پەنكریاس هۆرمۆنی ئینسولین دەردەداتە ناو خوێن، ئینسولین وا لە شەكری گلوكۆز دەكات كە بچێتە ناو خانەكانی لەشەوە، بەم شێوەیە ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێت، بەڵام لە نەخۆشانی شەكرەدا ئەم میكانیزمە بە باشی كارناكات، شەكر لە جیاتی ئەوەی كە بچێتە ناو خانەكان، لە ناو خوێندا كۆدەبێتەوە، بۆیە گورچیلەكان شەكر لەگەڵ میزدا دەردەدەن. بەكارهێنانی دەرزی ئینسولین یارمەتی لەش دەدات بۆ بەكارهێنان و خەزنكردنی شەكری گلوكۆز. یەكێك لە زیانە لابەلاكانی دەرزی ئینسولین زیادبوونی كێشی لەشە، چەندی بڕی زیاتری ئینسولین بەكاربێت هێندە شەكری گلوكۆز پتر دەچێتە ناو خانەكانەوە و كەمتر شەكر لەگەڵ میزدا بە فیڕۆ دەڕوات. ئەو شەكرە زیادەی كە چۆتە ناو خانەكانەوە دەگۆڕێت بۆ چەوری(بەز). لێرەدا ئەگەر نەخۆش بە توندی پابەندی ریجیمی خۆراك و پارێزی خۆراكی نەخۆشی شەكرە و مەشقی وەرزشی نەبێت، ئەوا كێشی لەشی زیاد دەكات، هەر چەندە كێشی لەشیش زیاد بكات هێندە پێویستی بە دەرزی ئینسولین زیاتر دەبێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه