❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نیشانه‌ و هوكارو جاره‌سه‌ركردنى شه‌رمكردن به‌شی دوه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-18 17:41:18

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

نیشانه‌ و هوكارو جاره‌سه‌ركردنى شه‌رمكردن به‌شی دوه‌م

14- بووه‌سته‌ له‌ ده‌ستنیشانكردنی خۆت: بووه‌سته‌ له‌ ده‌ست نیشانكردنی خۆت وه‌ك كه‌سێكی شه‌رمن، تۆ خۆتیت، تۆ بێ هاوتایت، هه‌روه‌ها تۆ جوانیت، ناتوانین واز له‌وانه‌ بهێنین ؟

15- مه‌شقی لێهاتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامبده‌ : وه‌ك هه‌موو لێهاتووییه‌كانی تر، لێهاتووی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ رێگه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌وه‌ به‌ده‌ست دێن، هه‌تا خۆت له‌ناویدا بیت، جاری دووه‌م ساناتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر زانینی ئه‌وه‌ت ڵێ سه‌خت بوو چی بڵێیت، ده‌توانیت پێش وه‌خت مه‌شقی ئه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌یت كه‌ چی بڵێیت .

16- مه‌شقی ئاماده‌گی له‌ بارودۆخی ناهه‌موار ئه‌نجامبده‌ : هه‌ندێك جار ئه‌وه‌ لێهاتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه‌ له‌ ئێمه‌دا بوونی نیه‌ به‌ڵكو نه‌بوونی متمانه‌یه‌ له‌وه‌ی ره‌نگه‌ ئێمه‌ سه‌ركه‌وین و هه‌روه‌ها ترسی گه‌وره‌كراو كه‌ شكست دێنین، دانانی خۆت له‌ بارودۆخێكی هه‌مواری له‌م چه‌شنانه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ نه‌هێشتنی ترسه‌كه‌ت سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌، هه‌تا زیاتر رووبه‌ڕووی ببیته‌وه‌ و به‌ ته‌واوی تاقیبكه‌ینه‌وه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت هه‌رگیز به‌و جۆره‌ خراڵ نیه‌، ره‌نگه‌ سه‌خت بێت كه‌ ناخت له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌ ڵه‌سه‌ند بكات، به‌ڵام به‌ خێرایی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌توانیت پێبكه‌نیت و چێژی لی وه‌رگریت.

17- سێ ڵرسیاره‌كه‌: له‌ میانه‌ی كات و شوێنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كه‌ پێده‌چێت رووبه‌ڕووی په‌شۆكاوی ببیته‌وه‌ ناوبه‌ناو ئه‌م پرسیارانه‌ ئاڕاسته‌ی خۆت بكه‌: ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ له‌ بیرۆكه‌ رووخێنه‌ره‌كانی خوود به‌دوورت ده‌گرێت، ئه‌م سێ پرسیاره‌ بكه‌ به‌ وێردی سه‌ر زووبانت.

•ئایا من هه‌ناسه‌ ده‌ده‌م ؟

•ئایا من ئارامم ؟

•ئایا من به‌ڕه‌وشت به‌رزییه‌وه‌ رێده‌كه‌م ؟

18- چ شتێك نائارامه‌ سه‌باره‌ت به‌ تۆ : رۆیشتن بۆ باڕو یانه‌كان بۆ هه‌موو كه‌سێك نیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ كێشه‌ نیه‌، له‌وه‌ تێبگه‌ هه‌ستی ئارامی واتای چیه‌ لای تۆ، خه‌ڵكان و كۆمه‌ڵگا و چالاكییه‌كان بدۆزه‌ره‌وه‌ كه‌ باشترین كات بۆ تۆ فه‌راهه‌مدێنن، ده‌توانیت له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ یه‌كسان بیت له‌و كات و شوێنانه‌ی له‌ سه‌ر ئاستی كه‌سایه‌تی ڵه‌یوه‌ندی ئه‌نجامده‌ده‌یت نه‌ك له‌ كات و شوێنی كۆمه‌ڵایه‌تی باڵادا، ڵێویست ناكات ئه‌و كاره‌ بكه‌یت كه‌ خه‌ڵكانی تر ده‌یكه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ش، به‌پێچه‌وانه‌ی بیرو بۆچوونی تۆوه‌، خه‌ڵكانی تر هه‌میشه‌ دڵخۆش نین.

19- به‌ ئاگابه‌ له‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌یت: به‌ ئاگابوون له‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌یت، به‌ بێ گوێدانه‌ ئه‌وه‌ی خه‌ریكی چیت، سه‌رنج له‌خۆدانی خوود دوور ده‌خاته‌وه‌ . كاتی كه‌ تۆ ده‌دوێت ئه‌وه‌ له‌یاد بكه‌ چۆن رووخسارت ده‌رده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر ووشه‌كان جه‌خت بكه‌ره‌وه‌، بڕۆ نێو ووشه‌كانه‌وه‌، له‌ نێو وشه‌كانت و ئاوازه‌ی ده‌نگ و ده‌ربڕینه‌كانتدا رۆ بچۆ . پێبزانه‌ و سوپاس گوزاربه‌ .

20- بگه‌ڕێ و سه‌ركه‌وتنه‌كانت تۆمار بكه‌ : كاتی تۆ به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا زاڵ ده‌بیت كه‌ ئێمه‌ به‌ شه‌رمنی ده‌ست نیشانمان كردووه‌، تۆ ده‌بیته‌ خاوه‌نی زۆر سه‌ركه‌وتن و هه‌ست پێكردن سه‌باره‌ت به‌خۆت، تۆ تیژبینی به‌ده‌ست دێنی له‌باره‌ی ئه‌و راستیانه‌ی له‌ پشت سیناریۆ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ . تۆ ده‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌یت به‌ شێوه‌یه‌كی جیاوازتر خۆت ببینیت و درك به‌وه‌ بكه‌یت كه‌ ده‌توانیت ئارام و متمانه‌ت به‌ خۆت هه‌بێت. كاتی ئه‌م سه‌ركه‌وتن و هه‌ستپێكردنانه‌ رووده‌دات دڵنیابه‌ له‌وه‌ی ڵه‌ڕاوێكت هه‌بێت و ئه‌وانه‌ی تیابنوسیت، ڵاراستنی یاداشتی سه‌ركه‌وتنه‌كانت نه‌ك ته‌نها متمانه‌ت پته‌وده‌كات، به‌ڵكو سه‌رنجت بۆ شتێك ده‌بات كه‌ ده‌توانێت سوودت ڵێ بگه‌یه‌نێت

کۆتایی
که‌سایه‌تی ده‌وروبه‌رت ب
ناسه‌

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net