❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كۆشكی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-01 11:03:47

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

كۆشكی

زانیاری له‌ بابه‌ت شاعیره‌وه یه‌كجار كه‌مه، له‌و كه‌متریش شیعریه‌تی. شاعیر ناوی شاوه‌یس بووه، له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌م له گوندی كۆشك له دایكبووه. ئه‌م ئاوایییه‌ له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغی سلێمانییه. شاوه‌یس له دواییدا ناوی گونده‌كه‌ی خۆی كردووه به‌نازناوی شیعری.

له‌ ناو خه‌ڵكیدا به‌مه‌لا شاوه‌یس ناوبانگی ده‌ركردووه. هه‌ر چۆنێ بێ شاوه‌یس قۆناغه‌كانی حوجره‌ی مزگه‌وتی ته‌واو كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه مه‌لایان پێ ووتوه.

له‌ سه‌رچاوه‌كاندا ساڵی 1882 بۆ كۆچی دوایی كۆشكی دانراوه.

شیعری كۆشكی ئاسایییه، به‌هره‌ی شیعری هه‌یه، ئه‌مه‌یان سنووری خوێنده‌واریشی تا پله‌یێك دیاری ده‌كا. له شیعری دڵداری كلاسیكی سه‌رده‌می خۆی گه‌یشتووه بۆیه ده‌توانێ دلبه‌ره‌كه‌ی بكا به‌خوێنڕێژێكی دڵڕه‌ق، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشه‌ویسته


له غه‌زه‌لێكیدا كۆشكی ده‌ڵێ:


دێتو ده‌چێته پاشه‌وه قه‌تلی خه‌لق به‌ڕوو ده‌كا
شه‌رمی حوزووری غالیبه ته‌قیه‌یی ڕووبه‌ڕوو ده‌كا
خوێن به‌ری چاوی گرتووه عاشقی هێنده كوشتووه
ده‌ست ده‌وه‌شێنی ڕاست و چه‌پ نه یه‌ك نه‌ سێ نه‌ دوو ده‌كا
لاده له سه‌ڕوو و بون له‌شی بێ سه‌مه‌ر و نه‌تیجه‌یه
قامه‌تی نه‌خلی دلبه‌رم شكۆفه زوو زوو ده‌كا
كه‌لله‌ی پڕ له باده‌یه دڵی چ ساف و ساده‌یه
مه‌سته جنێوی خۆی ده‌دا نه فه‌رقی من نه توو ده‌كا
ڕووی فریبی دڵ ده‌دا ڕه‌نگی له ڕه‌نگی گوڵ ده‌دا
خوویی شكسته مل ده‌دا وه‌ختی شه‌رم كه خوو ده‌كا
هه‌رچی ڕه‌قیبی سه‌گ ده‌ڵێ بیده‌ره ده‌ستی قه‌ت مه‌ڵێ
زه‌حمه‌ته ڕوو‌حی ده‌رپه‌ڕێ زگی ده‌چێت گوو ده‌كا
نالیی و زوڵفی دلبه‌ری كوردیی و گه‌ردی عه‌نبه‌ری
حاجیی و كاكۆڵی سه‌ری (كۆشكی)ی و مه‌یلی ڕوو ده‌كا

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-04 13:33:37

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: كۆشكی

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net