❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حكومه‌تى چین جگه‌ره‌كێشان له‌حه‌وت گه‌وره‌ شارى ووڵاته‌كه‌ى قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » حكومه‌تى چین جگه‌ره‌كێشان له‌حه‌وت گه‌وره‌ شارى ووڵاته‌كه‌ى قه‌ده‌غه‌ ده‌كات


#1 2010-01-19 13:41:30

saef_rose
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-13
دواترین سه‌ردان: 2010-02-03
په‌یامه‌كان: 225
WindowsMSIE7

حكومه‌تى چین جگه‌ره‌كێشان له‌حه‌وت گه‌وره‌ شارى ووڵاته‌كه‌ى قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ee52150ce6.jpg

له‌دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى چین قه‌ده‌غه‌ى جگه‌ره‌كێشانى له‌شوێنه‌ گشتییه‌كانى شارى په‌كینى پایته‌خدا، ئه‌مجاره‌ برِیارێكى ترى ده‌ركردووه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى كێشانى جگه‌ره‌ له‌شوێنه‌ گشتییه‌كانى حه‌وت گه‌وره‌ شارى تر.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، كه‌برِیاره‌كه‌ى حكومه‌تى چین له‌كاتێكدایه‌ كه‌گه‌وره‌ترین ووڵاتى جیهان له‌رِووى ژماره‌ى دانیشتوان، له‌هه‌مان كاتدا گه‌وره‌ترین ووڵاتى به‌كاربه‌رى جگه‌ره‌شه‌، بۆیه‌ قه‌ده‌غه‌كردنى كێشانى جگه‌ره‌ كاریگه‌رى بۆ ژێرخانى ووڵات ده‌بێت.

جێگه‌ى باس كردنه‌ له‌ووڵاتى چین ساڵانه‌ دوو ترلیۆن جگه‌ره‌ ده‌كێشرێت، كه‌ده‌كاته‌ (60%) ى دانیشتوانه‌كه‌ى و به‌مه‌ش ده‌بێته‌ چاره‌گى جگه‌ره‌كێشه‌كانى جیهان و له‌م ژماره‌یه‌شدا (3%) یان ئافره‌تانن.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌واڵ حكومه‌تى چین ماوه‌ى چوار ساڵه‌ قه‌ده‌غه‌ى كێشانى جگه‌ره‌ى كردووه‌ له‌شوێنه‌ گشتییه‌ داخراوه‌كان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى رِه‌سمى ئه‌و برِیاره‌ كارى پێنه‌كراوه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ (كۆ یان) ى به‌رِێوه‌به‌رى ناوه‌ندى چینى بۆ چاودێرى كردن و بنه‌برِكردنى نه‌خۆشییه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌سۆشه‌یتد پرێسى رِاگه‌یاندووه‌: ئامانجمان له‌قه‌ده‌غه‌كردنى جگه‌ره‌كێشان له‌گه‌وره‌ شاره‌كانى ووڵات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان و زیانه‌كانى جگه‌ره‌كێشانه‌.
kurdiu

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-19 13:47:26

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: حكومه‌تى چین جگه‌ره‌كێشان له‌حه‌وت گه‌وره‌ شارى ووڵاته‌كه‌ى قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

بریارێكی شازه‌ ده‌ست خۆش

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » حكومه‌تى چین جگه‌ره‌كێشان له‌حه‌وت گه‌وره‌ شارى ووڵاته‌كه‌ى قه‌ده‌غه‌ ده‌كات


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net