.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















گرنگییەكانی ریـشاڵی خۆراكی
ریشاڵی خۆراكDietary fiber، بەشێكی كاربۆهیدراتن، تەنها لە رووەكدا هەن، كۆئەندامی هەرس لە مرۆڤدا توانای هەرسكردن و هەڵمژینی ریشاڵی خۆراكی نییە. لەبەر ئەوەی كە ریشاڵ رێژەیەكی زۆری ئاو هەڵدەمژێت، قەبارەكەی گەورە دەبێت، ئەمەش وا دەكات كە مرۆڤ پاش خواردنی ریشاڵ هەست بە تێربوون بكات، ئەمەش یارمەتی هەرسكردن و جوولەی خۆراك لە ریخۆڵەدا دەدات. بوونی ریشاڵ لە خۆراكدا رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە گەلێك نەخۆشی وەكو: قەبزی، نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی دڵ، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن. ریشاڵی خۆراكی دوو جۆری هەیە، جۆری تواوە Soluble و جۆری نەتوواوە Insoluble، جۆری تواوە كە ئاو رادەكێشێت و لەناو ریخۆڵەدا وەكو جێل یان هەویری لێدێت، ئەمە كرداری هەرسكردن لەسەرەخۆ دەكاتەوە. گرنگترین سەرچاوەكانی ریشاڵی خۆراكی بریتین لە: تۆوەكان، نیسك، نۆك، باوی، گوێز، كازو، گەنم، جۆ، دانەوێڵە، سەوزە و میوەكان. خواردنی بڕی زۆری ریشاڵی خۆراكی لە ماوەیەكی كورتدا دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەدا لەگەڵ ئازار و بروسك لە سكدا، هەندێك جاریش سكچوون و كەمبوونەوەی هەڵمژینی كانزاكانی ئاسن و زینك و مەگنسیۆم و كالسیۆم، ئەم گرفتانەش بە بەرە بەرە كەمكردنەوەی ریشاڵ لە خۆراكدا كەم دەبنەوە. رۆژانە خواردنی 20-35 گرام ریشاڵی خۆراكی بۆ مرۆڤێكی پێگەیشتوو پێویست دەكات، بۆ منداڵان ئەگەرچی رێژەیەك دیار نەكراوە بەڵام بە گشتی پێویستە كە خۆراكی منداڵان سەوزە و میوە و دانەوێڵە و پاقلەمەنییەكان لەخۆبگرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه