.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















[center
][/center]
محمد قودسی
ناوی محه‌مه‌د كوڕی مه‌حمود ئه‌فه‌ندی ڕه‌سامه ، ساڵی 1921 و كاتێك خێزانه‌كه‌یان ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، له‌شاری قودس له‌دایك بووه‌و ئه‌م نازناوه‌ی پێبه‌خشراوه. له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا له‌شاری موسڵ چۆته قوتابخانه‌و ساڵی دواتر خێزانه‌كه‌یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و له‌وێ درێژه‌ی به‌خوێندن داوه. پله‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌سلێمانی ته‌واو كردوه‌و پاشان له‌به‌غدا چوه‌ته قوتابخانه‌ی سه‌ربازیی و دوای دوو ساڵ خوێندن ساڵی 1941 به‌پله‌ی ( نائب چابگ ) له‌هه‌ولێر دامه‌زراوه . ساڵی 1942 بوو به ئه‌فسه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ڕواندز كرا. له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوڕێ نیشتمان پهروهرهكانیدا كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری كوردایه‌تی و ساڵی 1943 په‌یوه‌ندی كردووه به‌بزوتنه‌وه چه‌كدارییه‌كه‌ی ناوچه‌ی (بارزان) ه‌وه. پاش شكستهێنانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه خۆی گه‌یانده مه‌هاباد و له‌ناو ڕیزه‌كانی سوپای كۆماره خودموختارهكهی مه‌هاباددا خزمه‌تی زۆری كرد و ئازایه‌تییه‌كی زۆری نواند، له‌به‌ر ئازایی و دڵسۆزی ئه‌م ئه‌فسه‌ره تێكۆشه‌ره پیشهواكردویهتی به نه قیب و شان به‌شانی ئه‌مه‌ش له‌بواری ڕامیاری و ڕۆشنبیریدا ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینی و كرا به‌سه‌رۆكی یه‌كێتیی لاوانی كوردستان له‌ناوچه‌ی سه‌قز و بانه. شه‌هید محه‌مه‌د قودسی له‌وتار نوسین و وتار خوێندنه‌وه‌دا به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو ، بۆیه ناویان لێنابوو (خه‌تیبی شۆڕشی كوردستان) ئه‌م لاوه ڕۆشنبیره له‌بواری چیرۆك نوسینیشدا سه‌لیقه‌یه‌كی چاكی هه‌بوو. چیرۆكی بڵاوكراوه‌ی هه‌یه‌و له‌گۆڤاری گه‌لاوێژدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی بڵاوكراونه‌ته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی شای ئێران كۆماری (مه‌هاباد)یان خه‌ڵتانی خوێن كرد، محه‌مه‌د قودسی و سێ هاوڕێكه‌ی مستهفاخۆشناو، خه‌یروڵا عه‌بدولكه‌ریم و عیززه‌ت عه‌بدولعه‌زیز كه‌وتنه ده‌ست كاربه‌ده‌ستانی عێراق و له 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1947دا له‌سێداره دران ،گه‌وره‌ترین سامانی له‌پاش به‌جێماوی ئه‌م چوار قاره‌مانه نامه پیرۆزهكهیانه كه ڕۆژی 18ی حوزه‌یرانی ساڵی 1947 نووسیویانه‌و تێیدا ئامۆژگاری نه‌وه‌كانی دوای خۆیان ئه‌كه‌ن كه دڵسۆزی كورد‌و كوردستان بن.
nwa
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-01-04 16:08:42)

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas hawreyan dasti ewash xosh bet bo peyamakatan her sarkawtu ben
له‌سه‌ر هێڵ نییه