.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















د.هاشم به‌حری مامۆستای راوێژكار له‌زانكۆی ئه‌زهه‌ری ده‌روونی شاره‌زاو پسپۆر له‌بواری نه‌خۆشییه ده‌روونییه درێژخایه‌نه‌كان، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه‌وا خه‌و به‌شێوه‌ی ئاسایی به‌چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه سوڕێكه بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات جارێك، سووڕی یه‌كه‌م به‌چه‌ند قۆناغێك ده‌ستپێده‌كات سه‌ره‌تا به‌چوونه ناو خه‌وو و خه‌وێكی قوڵ، به‌لام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا ده‌ناڵێنن به‌هۆی تێكچوونی باری ده‌روونی و ته‌ندروستییه‌وه ناگه‌نه قۆناغی خه‌وی قوڵ به‌ئاگادێن به‌ر له‌قۆناغی یه‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ونی ناخۆش و بێزاركه‌ر ده‌بینین و به‌هۆی ناڕێكی باری ده‌روونییانه‌وه یاخود ته‌ندروستییانه‌وه ناتوانن خه‌وێكی قوڵیان لێ بكه‌وێت، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ڕووی ته‌ندروستی یاخود ده‌روونییه‌وه كێشه‌یان هه‌یه به‌زووترین كات له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردندا بن، ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌میشه واڕاهاتوون له‌سه‌ر دوودڵیی و بیركردنه‌وه‌ی كاره‌كانی رۆژانه‌و داهاتوو هه‌ر وه‌كو ئه‌وه وایه كهنهنووستبن، چونكه بیركردنه‌وه‌ی زۆر كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت. هه‌وره‌ها دكتۆر هاشم به‌حری ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه قۆناغی نووستن قۆناغێكه تیایدا تاك سوود له‌هه‌موو زانیارییه‌كان وه‌رده‌گرێت كهڕوویداوهو له‌و رۆژه‌دا كهبهسهری بردووه، جاههركهسێك توانی سوود له‌م ماوه‌یه وه‌ربگرێت و بڕێك بخه‌وێت به‌ئارامی و بێ بیركردنه‌وه له‌پاش هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌وا مێشكێكی چالاكی ده‌بێت سوود له‌شته‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌بینێت و كه‌سێكی ئارام ده‌بێت له‌گه‌ڵ دهروبهرهكهیدا، به‌لام ئه‌گه‌ر سوودی له‌و بڕه خه‌وتنه‌ی وه‌رنه‌گرت، ئه‌وا دوودڵیی زیاتر ده‌بێت و په‌شێوی ده‌روونی رووی تێده‌كات. هه‌ر وه‌كو دیاره كه‌وا تێكچوونی خه‌و وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌ست بهدوودڵیی بكات و باری ده‌روونی و ته‌ندروستی گونجاو نه‌بێت و ئاسایی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر نه‌خه‌وتن هه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا زانیاری تاكه كه‌س كه‌مده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا. هه‌روه‌ها به‌شه‌و مانه‌وه‌و شهونخونیكردن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وا لهههرزهكاران و گه‌نجان ده‌كات تووشی تێكچوونی باری ده‌رونی بن به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كاربكاته سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و ببێته هۆی تووڕه‌یی و ده‌مارگیریی و خراپی له هه‌ڵسوكه‌وت كردنیاندا.
kurdstani nwe

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه