.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






من وام، هاوڕێم
به ته‌ڕى ماچه‌کان سه‌وزم که‌ره‌وه
بهلهرهى ترپه‌ى چراکان دڵم داگیرسێنه.
سنگم پڕکه له‌په‌نجه‌ره‌و
ڕۆحم لههێلانهى بادا به‌جێبێڵه.
ڕومه‌ت بنێ به دڵمه‌وه
تا تینى گه‌رمى سه‌ر بلوورى هه‌موو چراکانى پێبگا،
ئه‌گینا دڵم ئه‌که‌وێته زهریایهکهوهو
ئه‌بێت به نهههنگێکى توڕه‌و ته‌نیا.
وه‌ک سوانى به‌رد به‌ده‌م باوه
هه‌میشه
یهخسیرمکه به بینین،
تا هێنده‌ى ڕووناکى سه‌ر تاڵى جاڵجاڵۆکه‌یه‌ک
نیگام له‌و وێنانه‌دا چه‌که‌ره‌بکات که ئه‌یانبینم.
له حه‌یبه‌ت وه‌سوه‌سه‌کانى دڵى خۆم
زه‌ویم لێ ئه‌بێ بهگوڵخانهیهکى گه‌وره‌و
مرۆ بهدرهختگهلێکى تۆتکه نه‌گرتوو بزێو.
دڵم وه‌ک زه‌رده‌ى ئێواران ئه‌له‌رزێ له عه‌شقا،
وه‌ک ماتى ئاڵایه‌کى به‌جێماوى جه‌نگێکى دۆڕاو
تک تک خه‌یاڵاتم لێ ئه‌چۆڕێ.
خودایه دڵم وه‌ک چرایه‌ک پڕکه له ترپه ترپى ژیان
تا گه‌رمى دڵى خۆم به‌ئه‌مانه‌ت ببه‌خشم بهشهمامهیهک تا ئاڵبێ،
عهجولیم بخه‌مه ناو ده‌نووکى زه‌ردى به‌چکه چۆله‌که‌یه‌که‌وه تا فێربێ.
پڕمکه لهسهبرى گهیینى باوکایه‌تى،
له‌چاوه‌ڕوانى ڵێڵى بۆ ڕوونبوونه‌وه،
له‌بێ فیزى جنۆکه،
لهگهشکهى ڕێکه‌وتى جوانى.
هه‌لاهه‌لام که بهدهنوکى تاق تاق که‌ره،
تا ڕه‌شه‌با له‌مندا ڕه‌نگى خۆى لهبیرکا،
وه‌ک بوورکان گه‌رمم که،
بمبه‌خشه به بوومه‌له‌رزه له‌به‌رخاترى سه‌وزبوونى چڵێ گیا،
وه‌ک کرمێک هێزى گێڕانه‌وه‌ى ژیانم له‌ناو کتێبى مه‌رگا پێببه‌خشه،
وه‌ک عاشقێکى به‌ناهه‌ق کوژراو تۆوى وه‌نه‌وشه له‌توێی برینهکانما شین که،
حه‌سره‌ته‌کانم وه‌ک گوڵى هه‌ڵوه‌ریوى میوه به‌ره ده‌م با،
هێنده‌ى ئاڵبوونى کڵۆیه‌ک گڵ دڵخۆشمکه به‌خه‌ونى سه‌وزبوون.
یهخسیرمکه به‌بینینى مژده‌یه‌ک که به‌ڕێوه‌یه،
مژده‌یه‌ک که کۆیله‌ى هاتنه،
بهداگیرسانى گوڵئهستێرهیهک له کۆڵانى شه‌ودا،
بهنوکى زمان، تامکردنى شه‌ونمى دووتوێى گوڵه‌باخێک،
بهههڵمژینى وێنه‌ى باخێکى سه‌وز له چاونوقاندنی هه‌ناسه‌یه‌کدا،
به‌کۆکردنه‌وه‌ى ته‌نکه توێژاڵی ڕووناکى سه‌ر گه‌ڵایه‌ک، له دڵۆپێکدا،
به‌ده‌نگى تکاوى قه‌تره‌یه‌ک ئاو له ده‌فرى بێده‌نگیا،
له بریسک و باقى نیگاى جوانى
که تا عومرباقى بێ له‌سه‌ر نووکى پێ به‌لامدا تێده‌په‌ڕێ و
ده‌ڵێ چۆنى.
به‌دڵخۆشى دهمکردنهوهى چرۆیهکى مۆر لهبهژنى ئه‌رخه‌وانا،
لهخنهخنى سه‌رکه‌وتنى کیسه‌ڵێک به‌سه‌ر به‌ردێکدا،
لهختوکهى گه‌رمى ژێرباڵى پوشکه‌به‌قنگه به‌سه‌ر گۆمێکى شینه‌وه،
به‌ئاسته‌م هه‌ستانى هاڵاوى کڵۆیه‌ک به‌فر له‌سه‌ر لوتکه‌ى کێوێک.
خهنیمکه له‌خۆشى خرمهخرمى تاڵێک گیا له ده‌مى ههزارپێیهکدا.
ههڵمکێشه لهجواناوى شۆردنى قاڵییه‌ک که پڕبێت له‌نه‌خش و نیگار،
خودایه یه‌خسیرى جوانییه‌کانم که،
با دڵى ناشیرینى نه‌یه‌شێ،
ده‌نا ده‌بمه عه‌بدێکى ڕسواو نابینا.
خودایه بمده‌رێ،
عه‌شق و بێده‌نگى و ته‌نهایم به‌رێ،
ئاگر و بێده‌نگى و ته‌نهایم به‌رێ،
ئاگرو کڕێوهو ته‌نهایم به‌رێ،
ئاگر و کڕێوهو خه‌یاڵم به‌رێ.
هيوا قادر
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن هادى محمد (2010-01-22 15:24:23)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه