.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















بەهای خۆراكی دانەوێڵە
دانەوێڵە Grains بە برنجیشەوە خۆراكێكی نیشاستەیی گرنگن، وزەیەكی خۆراكی باش دەبەخشن، بەهایەكی خۆراكی باشیان هەیە، چەورییان بە كەمی تێدایە. جۆرەكانی دانەوێڵە بریتین لە: برنج بە هەموو جۆرەكانییەوە، گەنمەكوتا، ساوار، بڕوش، قەرەخەرمان. جگە لە نیشاستە یان كاربۆهیدرات كە سەرچاوەی سەرەكی وزەی ناو دانەوێڵەیە، پرۆتین و ریشاڵ و چەندین جۆری ڤیتامین B و كانزا لە ناو دانەوێڵەدا بە رێژەی جیاواز بەدی دەكرێن. هێشتنەوەی دانەوێڵە و برنجی كوڵاو لە پلەی گەرمی ژووردا ئەگەری ئەوەی لێدەكرێت كە میكرۆب لەناویاندا گەشە بكات. گەشەكردنی بەكتریا و پەیداكردنی مادەی ژهراوی لەناو ئەم دانەوێڵەیەدا دەبێتە هۆی ژاراویبوونی خۆراك بە شێوەی سك ئێشە و سكچوون و رشانەوە. بە گەرمكردنەوەی ئەو دانەوێڵەیە، ئەگەر بەكتریا لەناوبچێت، بەڵام ژەهری میكرۆبەكان لەناو ناچێت. سەلامەتترین رێگا ئەوەیە كە دانەوێڵە و برنج راستەوخۆ پاش كوڵاندن بخورێت، ئینجا پاش ساردبوونەوە تەنها لە ماوەی یەك كاتژمێردا بیخەرە ناو سەلاجەوە تا ئەو كاتەی كە گەرمی دەكەیتەوە یان بە ساردی دەیخۆیت. خۆراكی كوڵاو لە یەك جار زیاتر گەرم مەكەوە. برنج یان دانەوێڵەی كوڵاو كە تەنها شەوێك لە پلەی گەرمی ژووردا مابێتەوە هەرگیز بۆ خواردن سەلامەت نییە. لەناو سەلاجەشدا بە مەرجێك سەلاجەكەت بەردەوام كاربكات، برنج و دانەوێڵەی كوڵاو تەنها بۆ ماوەی دوو رۆژ بە سەلامەتی دەمێننەوە و بۆ خواردن دەشێن، پاش تێپەڕبوونی دوو رۆژ دەبێ فڕێبدرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه