❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دەرباز یونس جوانترین دەڕبڕین لە شیعرەوە خونچە دەگرێ و لە لەدایک دەبێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-22 16:37:23

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

دەرباز یونس جوانترین دەڕبڕین لە شیعرەوە خونچە دەگرێ و لە لەدایک دەبێت

دوورگه‌- ده‌رباز یونس یه‌كێكه‌ له‌و گه‌نجانه‌ی كه‌شماڵی خۆی له‌بواری شیعر ده‌كات، ئه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: (جوانترین دەڕبڕین لە شیعرەوە خونچە دەگرێ و لەدایک دەبێت) بۆیه‌ به‌ره‌و مه‌نزڵگای شیعر هه‌نگاوی ناوه‌. ماڵپه‌ڕی دوورگه‌ به‌باشیزانی له‌میانی دیمانه‌یه‌كدا زیاتر ده‌رباز یونس به‌ خوێنه‌رانی خۆی ئاشنا بكات. فه‌رموون ئێوه‌ و ده‌قی دیمانه‌كه‌.http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2a1a8b6989.jpg
سازدانی: سه‌باح مه‌جید

سه‌باح مه‌جید: با خوێنەرانی دوورگە دەرباز یونس باشتر بناسن

دەرباز یونس: من ناوم دەرباز یونس ـە و لە 1990 لە شاری هەولێر لە دایک بوومە و ئێستاش قوتابی کۆلێژی یاسام .

سه‌باح مه‌جید: لەنێو ژانرە ئەدەبییەکاندا، دەرباز شیعری لەئامێزگرت..ئەگەر بکرێت هۆی ئەمە روون بکەیتەوە؟

دەرباز یونس: هەڵبژاردنی شیعر شتێک نەبوو من هەڵیبژێرم و کاری بۆ بکەم ، بەڵکو شیعر خۆی منی هەڵبژارد ، ئەگەر شیعر کەسێک هەڵنەبژێرێ کەس ناتوانێ شیعر هەڵبژێرێ !

سه‌باح مه‌جید: هەریەکەمان بە جۆرێک پێناسەی شیعر دەکەین، دەرباز چۆن پێناسەی دەکات؟

دەرباز یونس: شیعر دەڕبرینی هەست و سۆزی ناخی مرۆڤ و کاریگەری دەوروبەرە ، جوانترین دەڕبڕین لە شیعرەوە خونچە دەگرێ و لە دایک دەبێت .

سه‌باح مه‌جید: ئەمڕۆ شیعر لە پاشەکشەیەکی زۆردایە و بگرە لە گۆڕەپانی ئەدەبی جیهانیشدا قسە لەسەر مردنی شیعر دەکرێت و پێشبینی مردنی شیعر لە ئارادایە، لە ئەدەبی کوردیشدا ئەمڕۆ شوێنی شیعر زۆر لەنگ بووە و زۆر کەم شیعر دەخوێنرێتەوە، ئایا بەلای تۆوە هۆکارەکان چیین؟

دەرباز یونس: - پاشەکشەی شیعر بۆ ئەو خۆ بە شاعیرکردنە دەگەڕێتەوە کە لە نێو توێژەکان بڵاوبۆتەوە تایبەت چینی گەنجان ، هەموو حەز بە بە ناو بانگ بوون دەکەن و سانسۆڕێکیش نیە بتوانێ دەقەکان کۆنتڕۆل بکات و شتی جوان و ناسکەکان جیا بکاتەوە ، تەنانەت وەزارەتی ڕۆشنبریش لەو بابەتە بەرپرسیارە ، ئەمە کاری ئەوانە بتوانێت کۆنتڕۆلی ئەدەبیات بکات .

سه‌باح مه‌جید: تۆ وەک شاعیرێکی گەنج پێتوایە تا چەند گەنجان بابەتی ئەدەبی بەگشتی و هۆنراوە دەخوێننەوە؟

دەرباز یونس: خوێندنەوە بە شێوەیەکی باش بەرفراوانە بە تایبەتی لە چینی گەنجان ، ئێستاش شتی باش دەخوێندرێتەوە ، کتێبەکەی من لە ماوەی مانگێک زیاتر لە 400 کۆپی لێ فرۆشراو ئێستاش لە بازاڕی کتێب فرۆشان نەماوە ، ئێستا خەڵکی ‌تا ڕادەیەک چاوی کراوەتەوە دەتوانێت شتی جوان و ناسک لە وی تر جیا بکاتەوە ، هەرچەند خوێنەر کەم بۆتەوە بەڵام دەقی جوان ئێستاش باوی خۆی هەیە ..

سه‌باح مه‌جید: -زۆرجار لە کەناڵەکانی راگەیاندندا گوێبیستی ئەوە دەبین کە فڵان هونەرمەند هۆنراوەیەکی دەرباز بەگۆرانی دەڵێت، یان لە ئەلبومی فیسار هونەرمەند هۆنراوەیەکیان هی دەرباز یونسە، وەک خۆشم تێبینی شیعرەکانی تۆم کردبێت، زیاتر شیعرەکانت شیعری لیریکی (گۆرانی)ن، ئەگەر ئەمە زیاتر روون بکەیتەوە.

دەرباز یونس: (لیرکی ) ئەو ڕیبازە ئەدەبیە سادە و ساکارەیە کە خەڵکی بە شێوەیەکی گشتی و زۆرترین خەڵک لێی تێدەکات ، وشەو دەڕبڕینەکان سادە و ساکارن ، خەڵکی بە ئاسانی لێیان تێدەگات ، منیش زیاتر لەسەر ئەو ڕێبازە دەنووسم بۆیە دەتوانم بڵێم زۆری شیعرەکانی من دەکرێ بکرێتە گۆرانی ...

سه‌باح مه‌جید: لە بوارەی راگەیاندنی بینراودا، ماوەیەک لە کۆڕەک تیڤی بەرنامەی (گەنج)ت پێشکەش دەکرد، ئایا ئەمە بەرنامەیە چ ئیزافەیەکی خستە سەر خەرمانەی راگەیاندنی بینراوی کوردی و خزمەتێکی بە گەنج کرد؟ ئایا لەبیری بەرنامەیەکی لەم شێوەیە نیت تا دووبارە بگەڕێیتەوە بۆ شاشە؟

دەرباز یونس: بەرنامەی گەنج لە ئامادەکاری و پێشکەشکاری خۆم بوو و بیرۆکەشی هی مامۆستا هەڵکەوت زاهیر بوو ، شتێکی تازە بوو لە میدیای کوردی ، تاکە بەرنامە بوو کە توانی زۆرترین گەنج لە دەوروبەری خۆی کۆ بکاتەوە و توانیم لە ماوەیەکی زۆر کەم زیاتر لە 35 گەنجی تازە بێنمە سەر شاشە و بیانناسێنم تا گەنجی کوردیش بزانێت کە لایەنێک هەیە گرنگی بە تواناکانیان دەدات و هەوڵی دەرخستنیان دەدات ، لە ڕێی بەرنامەکەی من چەندین گەنج کاریان بۆ کراوە و گرنگی بە تواناکانیان دراوە ، بە دڵنیایەوە لە پڕۆژەکەی مامۆستا هەڵکەوت زاهیر کە تەلەفزیۆنێکی تازەیە یەکێک لە بەرنامەکان بەرنامەی گەنج دەبێت بە کوالێتیەکی بەرزتر ، بەڵام دیار نیە کە خۆم پێشکەشی دەکەم یا نا .

سه‌باح مه‌جید: بەحوکمی ئەوەی پێشکەشکاری بەرنامە بوویت، ئایا ئەو سیفەتانە چیین کە پێویستە لە پێشکەشکارێکی گەنجدا هەبێت؟

دەرباز یونس: - من ئەو تەجروبە زۆرەم نیە لە پێشکەشکاری تا بتوانم سیفەت بۆ پێشکەشکاری باش دابنێم ، تەنیا ئەوەندە دەتوانم بڵێم من خۆم دایمە ستایلی تازە و جلی مۆدێرنم بەکار دەهێنا ، لەگەڵ میوانەکانم گەنجانە مامەڵەم دەکرد و ڕەسمیاتم بەکار نە دەهێنا .

سه‌باح مه‌جید: کۆڕەک تیڤی ئەوکات و کۆڕەک تیڤی ئێستا چ جیاوازییەکیان هەیە؟

دەرباز یونس:جیاوازی زۆر ، کۆڕەک تەنیا لە ڕووی کوالێتیەوە پێشکەوتووە ، ئێمە بە ئیمکانیەتیەکی زۆر کەمتر بەرنامەی زۆر جیاوازترمان هەبوو ، لە بەرنامەی گەنج بۆ چینی گەنجان تا یادنامە بۆ یادکردنەوەی ڕابردوو ، هەموو چینەکانمان کۆ کردبووەوە ، زۆر کاری جوانمان لە پڕۆژەدا بوو بەڵام ئیمکانیەتمان نەبوو ، بچوکترین شت ئێمە لە ماوەی کارکردنمان لە کۆڕەک تیڤی لە سەرەتاوە تا وادەی دەست لە کار کێشانەوەمان ستۆدیۆیەکمان نەبوو تەنانەت بۆ بەرنامەی کۆڕەک ستار هۆڵێکی بووک گواستنەوەمان بە کرێ گرت ، بە پارەیەکی کەم کاری جیاوازمان پێشکەش دەکرد ، بینەری ئەوسای کۆڕەک زۆر زیاتر بوو لە هی ئێستا .

سه‌باح مه‌جید: تا ئێستا هۆنراوەت داوە بە چەند هونەرمەند گۆرانیبێژ؟

دەرباز یونس: هەریەک لە ( گۆران ساڵح - ژیلیا - دەشنێ - میرا - لۆکە - شانیا - نلیسا - سامان شەوکەت - دیار حەیدەر ) و زۆر هونەرمەندی تر کە ئێستا ناوم لە بیر نین شیعری منیان وتوەتەوە .

سه‌باح مه‌جید: چ پڕۆژەیەکی ئەدەبی یان هی دیکەتان لە بەردەستدایە؟

دەرباز یونس: پڕۆژەیەکی هونەریم لە بن دەستە لەگەڵ مامۆستا هەڵکەوت زاهیر جارێ نامەوێ بۆ ڕاگەیاندن ئاشکرای بکەم ، لە کاتی خۆی هەموو دەیزانن ، بەڵام بۆ ئەدەب هیچ پڕۆژەیەکم نیە .

سه‌باح مه‌جید: ئەگەر قسەیەکت مابێت...

دەرباز یونس: سوپاس بۆ ئێوە ، تەنیا خۆشەویستیم بۆ هەمووان

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-22 16:41:18

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: دەرباز یونس جوانترین دەڕبڕین لە شیعرەوە خونچە دەگرێ و لە لەدایک دەبێت

شاعیرێکی سه‌رکه‌وتوه‌ شعره‌کانی زۆۆۆر جوانن
ده‌ستت خۆشبێت به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆش و ئه‌و به‌ڕێزه‌ش

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-22 16:56:58

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

Re: دەرباز یونس جوانترین دەڕبڕین لە شیعرەوە خونچە دەگرێ و لە لەدایک دەبێت

darooo  xoy cwana shi3rakanishy cwana...hhh kaml mwasafata!!
supas tina gian dasty tosh xosh azizm
har bjy gulakam...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net