.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















[color=#000080][b]ئەو ژن و مێردەی دادگا ئاشتی كردنەوە
(فەلاح)ی پارێزەر هاوڕێیەكی نزیكم بوو، ساڵانێكی زۆری كاری پارێزەرایەتی بردۆتە سەر و لە كێشە خێزانییەكانیشدا بەدەیان كێشەی هەبووە و شارەزاییەكی چاكی لەو بوارەدا لەلا كەڵەكە بووە كاك(فەلاح) كێشەیەكی سەرنجڕاكێشی بۆ گێڕامەوە كە بەسەرهاتی ژن و پیاوێكە- ساڵانێكی زۆر ژیانی هاوسەرێتیان بەسەربردوو ئاخیرییەكەی لە پاش دە ساڵان ژن و مێردایەتی، ژنەكە هاتە لام و گوتی: من دەمەوێ لە مێردەكەم جیا ببمەوە و تۆش ببە پارێزەرم و مافەكانم مسۆگەر بكە، (فەلاح)ی پارێزەر بەمجۆرە دەستی بە گێڕانەوەی كێشەی ئەو ژنە كرد و گوتی: پاش نیوەڕۆیەك لە نووسینگەكەی خۆمدا بە تەنیا دانیشتبووم و كتبێكی یاساییم لە دەست بوو دەمخوێندەوە، لەپڕ ژنێكی نزیكەی سی ساڵە لە دەرگای ژوورەكەی دا و سەلامێكی كرد و ئیزنی هاتنە ژوورەوەی كرد، منیش وەڵامی سەلامەكەیم دایەوە و فەرمووم لێكرد كە دابنیشێ، ژنە، ئافرەتێكی سپیلكەی جوان و بەژن بڵند و سەنگین بوو، لە قسەكردنیشدا دەركەوت كە ژنێكی بە حەیا و حورمەت و خاوەن كەسایەتی خۆیەتی گوتی: من لە تەرەف فڵانە كەس هاتیمەو كێشەیەكم هەیە و دەمەوێ ببیە پارێزەرم، منیش گوتم: بەسەرچاو فەرموو كێشەكەت باس بكە، ژنەكە بەمجۆرە دەستی بە گێڕانەوەی كێشەكەی كردوو و گوتی: نزیكەی دە ساڵێكە مێردم بە پیاوێك كردووە ناوی(گەیلان)ە، پیاوەكەم منداڵی نابێت وەكو لەسەردانەكانمان بۆ پزیشكەكان بۆمان روون بۆتەوە كە زۆڕییەتی نییە و مەسەلەكەش بەدەست خۆی نییە، بەڵكو عللەتێكی ویراسییە، پیاوەكەم، سێ چوار برای دیكەی هەن، یەكێ لەو برایانەشی ئەو هایە، مامێك و پلكێكیشی هەر ئەو دەردەیان هەیە، من هەر چەندە زۆرم حەز دەكرد منداڵم ببێ، بەڵام كە پزیشكەكان بێ ئومێدیان كردم بەڕاستی، ئەو حەزەم، لەبەر خاتری پیاوەكەم لە دڵی خۆم دەرهێنا، چ رۆژێكیش بە چاویم دانەدایتەوە، بگرە هەر بەخۆم دڵی پیاوەكمم دەدایەوە دەمگوت: سەبر و قەرارت هەبێ، دیارە خودای گەورە هەر هێندە?%

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش سهركهوتووبیت بهرێز

لهسهر هێڵ نییه