❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکی به‌رائه‌ت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-24 10:20:56

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

چیرۆکی به‌رائه‌ت

سڵاو ئازیزانم :
ئه‌م چیرۆکه‌ی گوێ بیستی ئه‌بن چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ی کچێکی میسریه‌ و فه‌رموون له‌گه‌ڵ واقیعی ڕووداوه‌که‌ :

به‌رائه‌ت کچێکی مناڵه‌ و له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی ئه‌یخوێند ، له‌خێزانێکی میسریه‌ و دایک و باوکی هه‌ردوکیان پزیشک بوون ، بۆ بژێوی ژیانیان به‌ره‌و وڵاتی سعودیه‌ به‌ڕێ ئه‌که‌ون ، له‌ سعودیه‌ ژیانی ئاسایی خۆیان به‌سه‌رئه‌به‌ن ، به‌رائه‌ت مناڵێکی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر زیره‌ک و به‌توانا ئه‌بێ و  قورئانی پیرۆزی به‌ ته‌واوی له‌به‌رکردوه‌ و شاره‌زاییه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌ ئاینی ئیسلام دا ، ئه‌وه‌ی هه‌رگیز به‌خه‌یاڵیش به‌رائه‌ت بیری لێ نه‌کردبۆوه‌ ئه‌وه‌بوو که‌ له‌پڕ دایکی ئازارێکی زۆری تووش بوو به‌ په‌له‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌‌ و دوای پشکنینه‌ پزیشکیه‌کان ده‌رکه‌وت که‌ دایکی به‌رائه‌ت توشی نه‌خۆشی ( سه‌ره‌تان ) بووه‌ ، دایکی زۆر هه‌وڵی دا به‌ شێوازێک نه‌خۆشیه‌که‌ی لای به‌رائه‌ت ئاشکرابکات که‌ زۆر کاری تێنه‌کات ، بۆیه‌ ڕۆژێکیان ڕوو ئه‌کاته‌ تاقه‌ کچه‌که‌ی و پێی ئه‌ڵێ :
( به‌رائه‌ت گیان من پێش تۆ که‌وتم بۆ به‌هه‌شت !!!! ئامۆژگاریت ئه‌که‌م که‌ به‌رده‌وام قورئان بخوێنیت و په‌یڕه‌وی ئاینی ئیسلام بکه‌یت چونکه‌ ته‌نها  به‌وه‌ ئاسووده‌ییه‌کانی ژیانت مسۆگه‌ر ئه‌که‌یت )
به‌رائه‌ت به‌ ته‌واوی له‌ قسه‌کانی دایکی تێ نه‌گه‌یشت به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک هه‌ستی به‌ گۆڕانکاری کرد له‌ ژیانیدا ، دایکی به‌رائه‌ت بۆ یه‌کجاری له‌ نه‌خۆشخانه‌‌ خه‌وت و که‌وته‌ ژێر چاودێری پزیشک ، به‌رائه‌ت له‌گه‌ڵ باوکی به‌رده‌وام ئه‌چوون بۆ لای ، به‌رائه‌ت خۆی به‌یانیان ئه‌چوو بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌چوو بۆ سه‌ردانی دایکی و به‌رده‌وام به‌ ده‌نگێکی پڕ له‌ سۆز قورئانی بۆ  دایکی ئه‌خوێنده‌وه‌ ، ئێوارانیش باوکی ئه‌هات بۆ لایان و به‌یه‌که‌وه‌ ئه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌که‌یان .
به‌یانیه‌ک زوو  ئاگاداری باوکی به‌رائه‌ت کرا که‌ به‌په‌له‌ بگاته‌ نه‌خۆشخانه‌ ، به‌په‌له‌ به‌رائه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌بات و ئه‌گه‌نه‌ به‌رده‌می نه‌خۆشخانه‌که‌ ، به‌ڵام باوکی به‌رائه‌ت نایه‌وێ به‌رائه‌ت چاوی به‌ دیمه‌نی دایکی بکه‌وێ له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا ، بۆیه‌ به‌رائه‌ت له‌ ناو سه‌یاره‌که‌ به‌جێ ئه‌هێڵێ و خۆی به‌ په‌له‌ دائه‌به‌زێ و له‌ کاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌که‌ سه‌یاره‌یه‌ک زۆر به‌خێرایی لێی ئه‌دات و ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات !!!!! ئه‌م دیمه‌نه‌ کاریگه‌ریه‌کی جه‌رگ بڕ بوو بۆ به‌رائه‌ت و ته‌نها گریان و فرمێسک بوون به‌ هاوڕێی هه‌میشه‌یی ، چه‌ند هاوڕێیه‌کی باوکی  به‌هه‌واڵه‌که‌ ئه‌زانن و ئه‌گه‌نه‌ لای به‌رائه‌ت و دووری ئه‌خه‌نه‌وه‌ ، دایکی به‌رائه‌تیش دوای ته‌نها 5 ڕۆژ بێ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی باوکی به‌رائه‌ت بزانێ کۆچی دوایی ئه‌کات و به‌رائه‌ت بێ دایک و باوک له‌ وڵاتێکی دوور له‌ خزم و که‌س ئه‌مێنێته‌وه‌ .
هاوڕێیانی باوکی به‌رده‌وام هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ په‌یوه‌ندی کردن به‌ خزم و که‌سه‌کانیانه‌وه‌ له‌ میسر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رائه‌ت بۆ لای خزم و که‌سه‌کانی دایک و باوکی ،  پێش ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رائه‌ت مسۆگه‌ر بکرێ کوت و پڕ ئازارێکی کوشنده‌ جه‌سته‌ی به‌رائه‌ت ئه‌هه‌ژێنێ و به‌په‌له‌ ئه‌یگه‌یه‌ننه‌ نه‌خۆشخانه‌ ، له‌ ئه‌نجامی پشکنین ده‌رئه‌که‌وێ که‌ به‌رائه‌تیش هه‌مان نه‌خۆشی دایکی تووش بووه‌ واته‌ ( سه‌ره‌تان ) !!!
کاتێ هه‌واڵه‌که‌ ئه‌زانێ له‌به‌رچاوی هاوڕێکانی باوک و دایکی له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌ڵێ :
( سوپاس بۆ خوا ، که‌واته‌ منیش دوانه‌که‌وتم و به‌م زوانه‌ به‌دایک و باوکم شاد ئه‌بمه‌وه‌ ) !!!!!
ئه‌م قسانه‌ی به‌رائه‌ت هه‌موو خه‌ڵکی چوارده‌وری خسته‌ گریان و سه‌ریان سوڕما له‌ ئیراده‌ی به‌هێزی ئه‌م مناله‌ بێ وێنه‌یه‌ .
به‌رائه‌ت له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌که‌وێ و ئه‌م چیرۆکه‌ی سه‌رتاپای وڵاتی سعودیه‌ ئه‌گرێته‌وه‌ ، که‌سێکی خواپه‌رست و ده‌ست ڕۆیشتووی سعوودیه‌ گوێ بیستی ئه‌م چیرۆکه‌ ئه‌بێت و  هه‌وڵ ئه‌دا بۆ هاوکاری کردنی به‌رائه‌ت ، ئه‌و که‌سه‌ که‌ تائێستاش که‌س نازانێ کێیه‌ و له‌سه‌رداوای خۆی ئاشکرانه‌کراوه‌ ، مه‌سره‌فی  نه‌خۆشیه‌که‌ی به‌رائه‌ت ئه‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی و به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێ ئه‌کرێت ، ئێستابه‌رائه‌ت له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی به‌ریتانیا له‌ ژێر چاره‌سه‌رو چاودێری پزیشکدایه‌ .

که‌ناڵی ( الحافظ )  هه‌وڵیان دا په‌یوه‌ندی به‌ به‌رائه‌ته‌وه‌ بکه‌ن له‌ نه‌خۆشخانه‌ ، له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ڕاسته‌وخۆیه‌دا به‌رائه‌ت چه‌ند ئایه‌تێکی خوێنده‌وه‌ له‌ قورئانی پیرۆز که‌ جێی سه‌رسوڕمانی سه‌رجه‌م بینه‌ران بوو  که‌ به‌گریانه‌وه‌ گوێ بیستی  ده‌نگی به‌رائه‌ت بوون ، فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ له‌گه‌ڵ به‌رائه‌تی بێ دایک و باوک :




دوای ماوه‌یه‌ک هه‌مان که‌ناڵ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ کرده‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی که‌ به‌ته‌واوی له‌ دنیا بێ ئاگابێت و ئه‌ویش  سرودێکی ئایینی پێشکه‌ش کرد که‌ بریتی بوو له‌ دوعاو پاڕانه‌وه‌ بۆ دایک و باوکی ، ئه‌م دیمه‌نه‌ ملیۆنه‌ها که‌سی بینه‌ری ئه‌و که‌ناڵه‌ی خسته‌ گریان ، فه‌رموون له‌گه‌ڵ به‌رائه‌ت و سرووده‌ ئاینیه‌که‌ی :





پاش ماوه‌یه‌ک پزیشکه‌کانی بڕیاریان دا که‌ هه‌ردوو قاچی ببڕنه‌وه‌ بۆ ڕێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشیه‌که‌ی ،  ئه‌و کاره‌ش سوودی نه‌بوو هه‌ر دوای ماوه‌یه‌ک نه‌خۆشیه‌که‌ گه‌یشته‌  به‌شه‌کانی تری جه‌سته‌ی و توشی سه‌ره‌تانی ده‌ماغیش بوو ، ئێستا به‌رائه‌ت هه‌ر له‌ ژیاندا ماوه‌به‌ڵام بێ هۆشه‌و ته‌نها جه‌سته‌یه‌کی ساردو سڕی بێ هیوایه‌و چاوه‌ڕێی به‌سه‌ربردنی دواچرکه‌ساته‌کانی ژیانی ئه‌کات له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی به‌ریتانیا تا بۆ  یه‌کجاری و بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ چاوه‌کانی لێک بنێت و ماڵ ئاوایی له‌ ژیان بکات  .




دواوته‌ ئه‌ڵێم :
له‌خۆبایی مه‌بن ، به‌ خۆشیه‌کانی ژیانتان مه‌نازن ، به‌ سه‌روه‌ت و سامانتان مه‌نازن ، ئێمه‌ خاوه‌نی هیچ شتێک نین له‌ ژیان دا  ، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ پێی بنازین و شانازی پێوه‌ بکه‌ین ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆمان خاوه‌نین و موڵکی خۆمانه‌ ، ئه‌ویش چاکه‌و کاری مرۆڤاییتیه‌ ، ده‌ست پاکی و داوێن پاکیه‌ ، وه‌فاو دڵسۆزی و ڕاستگۆییه‌ که‌ دوای مردنیشمان پێی ئه‌نسرێینه‌وه‌و به‌ نه‌مری له‌ مێژوومان دا ئه‌مێنێته‌وه‌ .

شار و سرفراز بن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-24 10:52:49

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

barasty am babata tasandmy ...
zooooooooor karigar bu..
mashala la dangy!!
hywadarm ka xwa hamysha hidaiatman bda bo kary bash  ...
dasstakant xosh bn kaka hemn gian xwa padashtt batawa ,xwa ra7m ba hamuman u ba baraat bka.....

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-24 10:55:01

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

ده‌سته‌کانت خۆش بیت کاکه‌ هێــمن گیان به‌راستی زۆر زۆر کاریگه‌ر بوو جا کێ هه‌یه‌ له‌ کاتی خێندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه‌و بینین ئه‌م ڤیدیۆیانه‌ خۆی پێرابگیرێت و نه‌گریت به‌راستی له‌ کاتی گوێ بیستی ڤیدیۆکان ده‌بیت هێنده‌ هۆشت لای خۆت نامێنێت و هه‌ست به‌ ئازارێکی گیانی ده‌که‌یت مرۆڤ به‌ بیستن و بینینی ئه‌م کاره‌ساته‌ دلته‌زێنانه‌ دلنیام که‌ ناتوانن خۆیان رابگرن و به‌رگه‌ی ئه‌م ئازارانه‌ بگرن به‌تایبه‌تی کاتێک گوێ بیستی دوعاکان و پارانه‌وه‌که‌ ده‌بیت ئینجا تێده‌گه‌یت که‌ به‌رائه‌ت چ هه‌ستێکی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دایک و باوکی ، بینین دیمه‌نی گیان له‌ ده‌ست دانی باوک یان دایک به‌به‌رچاوی منالێکی بچوک  گه‌وره‌ترین کاره‌ساته‌ له‌ ژیان که‌ هه‌رگیز ئه‌م کاره‌ساته‌ ناتوانرێت له‌ بیر بکرێت ره‌نگه‌ ئه‌میش ته‌مه‌نای ئه‌م شته‌ بکات و بگات به‌ باوک و دایکی که‌ خۆزگه‌ی به‌رائه‌ت ئه‌مه‌یه‌ . دووباره‌ ده‌ستت خۆش بیت به‌راستی کاریگه‌ر بوو من تاکه‌ چیرۆک که‌ زۆر کاریگه‌ری تیا کردبم و دل و گیانی تێکئالاند بم و به‌ هۆییه‌وه‌ گریابم   ئه‌م چیرۆکه‌ی به‌رائه‌ت بووه‌ چاوت ماچ ده‌که‌م ده‌ست خۆشی بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌

کاتت شاد

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-24 11:02:52

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

سوپاس ئه‌زیزم  cendrella  گیان ده‌ستی تۆش خۆش به‌قوربان ، هیوای سه‌رفرازیت بۆ ئه‌خوازم .
سوپاس برای زێده‌ئازیزم کاک سیروان ، هیوای به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم ، بڕوابکه‌ کاک سیروان تا ئه‌م چیرۆکه‌م نوسیه‌وه‌ نه‌متوانی لافاوی فرمێسک ڕابگرم و به‌ 2 سه‌عات توانیم ته‌واوی بکه‌م ، ده‌نگی به‌رائه‌ت به‌ڕاستی کاریگه‌ره‌ ، پێم وانیه‌ ئه‌وه‌ی  خاوه‌نی که‌مترین هه‌ست و سۆزیش بێ بتوانێ له‌ ئاستی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه‌دا خۆی بگرێ و فرمێسک هه‌ڵ نه‌ڕێژێ ، دووباره‌ سوپاس و ده‌ستی تۆش خۆش .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-24 11:04:36

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

یه‌خوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆشبێت کاکه‌ هێمن گیان به‌ڕاستی چیرۆکێکی زۆۆۆۆۆۆر کاریگه‌ر بووو
که‌ ئه‌مخوێنده‌وه‌ له‌شم ئه‌له‌رزی به‌ڕاستی مناڵێکی به‌توانایه‌ خوای گه‌وره‌ دایک و باوکی
به‌ به‌هه‌شت شاد کات و شیفاش بۆ ئه‌و کچه‌ به‌ توانایه‌ بنێرێت
خوا پاداشرت تۆی ئازیزیش باته‌وه‌ بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م چیرۆکه‌ کاریگه‌ره‌
دوباره‌ ده‌ستت خۆشبێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-01-24 15:23:26

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

دواوته‌ ئه‌ڵێم :
له‌خۆبایی مه‌بن ، به‌ خۆشیه‌کانی ژیانتان مه‌نازن ، به‌ سه‌روه‌ت و سامانتان مه‌نازن ، ئێمه‌ خاوه‌نی هیچ شتێک نین له‌ ژیان دا  ، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ پێی بنازین و شانازی پێوه‌ بکه‌ین ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆمان خاوه‌نین و موڵکی خۆمانه‌ ، ئه‌ویش چاکه‌و کاری مرۆڤاییتیه‌ ، ده‌ست پاکی و داوێن پاکیه‌ ، وه‌فاو دڵسۆزی و ڕاستگۆییه‌ که‌ دوای مردنیشمان پێی ئه‌نسرێینه‌وه‌و به‌ نه‌مری له‌ مێژوومان دا ئه‌مێنێته‌وه‌ .

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ هیێمن گیان بۆ نوسیه‌نه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ جوان و پر له‌ هه‌سته ،‌ به‌راستی کاریگه‌ر بوو برا گیان هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم ئه‌زیزم ،
ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ جوانه‌ به‌راستی له‌ کۆتایدا په‌یامێکی جوانت دا به‌ گوێ هه‌ستی مرۆڤایه‌تی ،
دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت ئه‌زیزم ،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-01-24 23:21:38

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

tina نووسی:

یه‌خوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆشبێت کاکه‌ هێمن گیان به‌ڕاستی چیرۆکێکی زۆۆۆۆۆۆر کاریگه‌ر بووو
که‌ ئه‌مخوێنده‌وه‌ له‌شم ئه‌له‌رزی به‌ڕاستی مناڵێکی به‌توانایه‌ خوای گه‌وره‌ دایک و باوکی
به‌ به‌هه‌شت شاد کات و شیفاش بۆ ئه‌و کچه‌ به‌ توانایه‌ بنێرێت
خوا پاداشرت تۆی ئازیزیش باته‌وه‌ بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م چیرۆکه‌ کاریگه‌ره‌
دوباره‌ ده‌ستت خۆشبێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-01-25 08:33:48

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

ده‌سته‌كانت خۆش هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت كاكه‌ هێمن هه‌ر بژیت

به‌راستی كاریگه‌ر بوو ..زۆر نه‌مابوو بگریم

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-01-25 09:49:43

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

سوپاس ئازیزانم ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش و هه‌ر بمێنن بۆ کوردژین .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-01-25 09:58:41

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

dastkanet xosh bet kak hemin bo danani em jitokaya barasti em jirokaya insan agriyenat
hiway lash saxi u bardawami bo toy aiz axwazm her la xoshiya bit inshalla kas toshi be kasi nabit la zhiya

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-01-25 11:07:45

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

دواوته‌ ئه‌ڵێم :
له‌خۆبایی مه‌بن ، به‌ خۆشیه‌کانی ژیانتان مه‌نازن ، به‌ سه‌روه‌ت و سامانتان مه‌نازن ، ئێمه‌ خاوه‌نی هیچ شتێک نین له‌ ژیان دا  ، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ پێی بنازین و شانازی پێوه‌ بکه‌ین ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆمان خاوه‌نین و موڵکی خۆمانه‌ ، ئه‌ویش چاکه‌و کاری مرۆڤاییتیه‌ ، ده‌ست پاکی و داوێن پاکیه‌ ، وه‌فاو دڵسۆزی و ڕاستگۆییه‌ که‌ دوای مردنیشمان پێی ئه‌نسرێینه‌وه‌و به‌ نه‌مری له‌ مێژوومان دا ئه‌مێنێته‌وه‌ .


dastakant xosh bet hawre geyan baraste chirokeke hest bzwene
serkw tu bet hawre azizakam

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-01-25 11:11:02

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

زۆر سوپاس ئه‌زیزم frishtaykurd ، هیوادارم سه‌رفراز و به‌خته‌وه‌ربیت ، هه‌ر بژیت به‌قوربان ، ده‌ستی تۆش خۆش .

زۆۆۆر سوپاس هاوڕێی زێده‌ئازیز Kwestan_D  ، هه‌ر شاد و سه‌رکه‌وتووبن ، ده‌ستی تۆش خۆش به‌قوربان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2010-02-23 23:07:14

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 1488
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاك هێمن گیان،
به‌ راستی به‌سه‌رهاتێك بوو ناخی هه‌ژاندام باوه‌رکه‌ به‌م ته‌مه‌نی خۆمه‌وه‌ به‌ گوێ بیسی ده‌نگی به‌رائه‌ت ته‌واو دڵم پڕ بوو حه‌زم ئه‌کرد بگریم،
ماشه‌ڵا خوا له‌ گه‌وره‌یی تۆو به‌ هێزی به‌رائه‌ت ماشه‌ڵای لیبێت دیاره‌ ئه‌مه‌ فریشته‌یه‌و خوای گه‌وره‌ ئه‌یباته‌وه‌ بۆلای خۆی ئیشه‌ڵا رۆحی پاکی به‌رائه‌ت هێته‌وه‌ جه‌سته‌یوو خوای گه‌وره‌ شفای بۆ بنێرێت به‌رائه‌ت ببێته‌ ده‌رسیك بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان،

خوای گه‌وره‌ باوکو دایکیشی به‌ به‌ هه‌شتی به‌رین شاد بکات،

دوباره‌ ده‌ست خۆش کاکه‌ گیان هه‌ر ته‌مه‌ن درێژبیت

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2010-03-04 17:15:42

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

ده‌ست خۆش بێت کاک هێمن گیان به‌راستی به‌سه‌رهاتێکی دڵته‌نگ بوو ، هیوای له‌ش ساخی بۆ به‌رائه‌ت ئه‌خوازم و هیوادارم به‌ دایک و باوکی شادبێته‌وه‌ له‌به‌هه‌شتدا و له‌م دنیایه‌شی تاهه‌یه‌ دڵ خۆش و بێ ئازار بێ ...
سه‌رکه‌تن بۆتۆ کاکه‌ هێمن گیان ..

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2010-05-30 12:37:36

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

waeeeeeeeee,,law cheroka
baraste zor karigarbu bo mn,, hasteke zor jeawazm lala drust bu
eshalla xwae gawra  daeku bawke aw kicha ba bahashte baren shadean dakatu shifash bo xoe dawakarm la parwardgar

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2010-07-20 12:00:22

ساشا
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-27
په‌یامه‌كان: 962
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

یه‌خوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆشبێت کاکه‌ هێمن گیان به‌ڕاستی چیرۆکێکی زۆۆۆۆۆۆر کاریگه‌ر بووو
که‌ ئه‌مخوێنده‌وه‌ له‌شم ئه‌له‌رزی به‌ڕاستی مناڵێکی به‌توانایه‌ خوای گه‌وره‌ دایک و باوکی
به‌ به‌هه‌شت شاد کات و شیفاش بۆ ئه‌و کچه‌ به‌ توانایه‌ بنێرێت
خوا پاداشرت تۆی ئازیزیش باته‌وه‌ بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م چیرۆکه‌ کاریگه‌ره‌
دوباره‌ ده‌ستت خۆشبێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin

http://www.kurdup.com/uploads/00961c41a2.png



xoshmawey daya gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2010-08-31 10:56:17

سوسو كيان
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-23
دواترین سه‌ردان: 2012-10-02
په‌یامه‌كان: 41
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

دةستةكانت خؤش كاكة هيمن كيان بةراستى ئةو جيرؤكة زؤر كارى ليم كرد  كاتيك كة ئةمخويَندةوة وا هةستم ئةكرد
كورتة فليميكة لةبةر جاو لةكةل خويندنةوةى هةزار جار دةستت خؤش بيت كاكة هيمن كيان هيوادارم بةردةوام بيت لةنوسينى ئةم جؤرة جيرؤكانة

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-0a3ce7f9bb.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2010-09-04 09:21:35

سوسو كيان
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-23
دواترین سه‌ردان: 2012-10-02
په‌یامه‌كان: 41
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی به‌رائه‌ت

ssssss

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سوسو كيان (2010-09-28 09:44:18)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net