.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















پڕۆجیریا نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی بۆماوه‌یی منداڵانه، به (پیربوونی پێشوه‌خت) ده‌ناسرێته‌وه، ناوی نه‌خۆشییه‌كه له وشه‌یه‌كی لێكدراوی یۆنانی پێكهاتووه، Pro واته (پێش واده‌ی خۆی یان پیَشوهخت)، geria واته (پیری)، كه له 8 ملیۆن منداڵی تازه له دایكبوودا، یه‌كێكیان ئه‌گه‌ری توشبوونی به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه.
سه‌خترین جۆری نه‌خۆشییه‌كه پێی ده‌وترێت (Hutchinson-Gilford progeria syndrome) كه له ناوی هه‌ردوو دكتۆر (جۆناسان هیچینسۆن) و دكتۆر (هاستین گیلفۆرد) هاتووه، یه‌كه‌میان له‌ساڵی 1886 و دووه‌میان له‌ساڵی 1904 باسی نه‌خۆشییه‌كه‌ی كردووه.
ئه‌و منداڵانه‌ی كه به نه‌خۆشی (پڕۆجیریا) ه‌وه له دایك ده‌بن، وه‌ك منداڵێكی ئاسایی ده‌رده‌كه‌ون، دواتر له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا گه‌شه‌یان كه‌م ده‌كات و باڵایان كورتر و كێشیان كه‌متر ده‌بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیاندا، به‌ڵام رێژه‌ی زیره‌كییان ئاساییه.
ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كه‌یان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت (كه‌چه‌ڵی، پێستێكی چرچ وه‌ك كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن، لوتیَكی باریك، ده‌م و چاوێكی بچوك و چه‌ناگه‌یه‌كی بچوك به به‌راورد له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی سه‌ریاندا).
جگه‌له‌و نیشانه كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی تریان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ته‌نها له كه‌سانی به ته‌مه‌ندا ده‌بینرێن (ره‌قبوونی جومگه‌كان، له‌جێچوونی ئێسكی ران، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن).
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌و منداڵانه‌ی دووچاری ئه‌م نه‌خۆشییه بوونه‌ته‌وه چه‌ندین جۆر نه‌شته‌گه‌ریی بۆرییه‌كانی دڵیان بۆ ئه‌نجامدراوه بۆئه‌وه‌ی له كاریگه‌ریی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌سه‌رێكی ته‌واو نیه بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه، ئه‌وانه‌شی دووچاری ئه‌م نه‌خۆشییه بوونه‌ته‌وه زۆربه‌یان له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا ( تێكڕای ماوه‌ی ژیان) به‌هۆی سه‌كته یان جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ده‌مرن.
له‌ساڵی 2003 دا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی ده‌زگای NHGRI به هاوكاری لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی بنكه‌ی توێژینه‌وه‌ی پڕۆجیریا و په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی په‌ككه‌وته‌یی له نیویۆرك و زانكۆی میشیگان، له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وت كه نه‌خۆشی Hutchinson-Gilford progeria به‌هۆی روودانی بازدان mutation له یه‌كێك له جینهكاندا كه به LMNA ناسراوه رووده‌دات.
باوان و خوشك و برای توشبووه‌كان به نه‌خۆشی پڕۆجیریا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دووچاری نه‌خۆشییه‌كه نابنه‌وه، چونكه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كرداری بازدان له جینی LMNA له سپێرم (تۆ‌و) دا رووده‌دات پێش ئه‌وه‌ی كرداری پیتاندنی هێلكه رووبدات.
جینی LMNA دوو جۆر پڕۆتین له‌خۆ ده‌گرێت (lamin A و lamin C) كه رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه له راگرتنی په‌رده‌ی ناوكی خانه‌كان، تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه ئه‌و بازدانه‌ی كه ده‌بێته‌هۆی Hutchinson-Gilford progeria ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی پڕۆتینێكی نائاسایی له‌جۆری lamin A، ئه‌و پڕۆتینه نائاساییه‌ش ده‌بێته‌هۆی ناجێگیربوونی په‌رده‌ی ناوكی خانه‌كان به‌جۆرێك كه زیانێكی زۆر به خانه و شانه‌كان بگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تی شانه‌كانی دڵ و ماسولكه و ئێسكه‌په‌یكه‌ر.
ئه‌و نیشانانه‌ی كه له تووشبووانی نه‌خۆشی پڕۆجیریا ده‌رده‌كه‌ون، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ ده‌گۆڕێت بۆ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 80 ساڵان .

pukedia

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ویش که گوناحن جا به‌س نییه هه‌ر زوو ئه‌مرن به‌خوا هه‌ر زۆر داماون،،
ماشاالله لاکارهکانی خوای گه‌وره..
ده‌ست خۆش فریشته گیان سه‌رکه‌وتوو بیت گوڵه‌که‌م...
له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas hawrey azizim sozi giyan bo peyama ranginakat hiway bardawami u sarkawtn bo toy gul axwazm her la xoshiya bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه