❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ستى بۆنكردن هۆكاره‌ بۆ وروژاندنى سۆزو بیرخستنه‌وه‌ى یاده‌وه‌ریه‌كان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-25 15:30:10

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

هه‌ستى بۆنكردن هۆكاره‌ بۆ وروژاندنى سۆزو بیرخستنه‌وه‌ى یاده‌وه‌ریه‌كان

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e1c624cc15.jpg
هه‌روه‌ك لاى هه‌مووان ئاشكرایه‌، هه‌ستى بۆنكردن یه‌كێكه‌ له‌ پێنج هه‌سته‌ سه‌ره‌كیه‌كانى مرۆڤ كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌ندامى له‌ش "لووت"ه‌.
جێى ئاماژه‌یه‌، ئێستا هه‌ستى بۆنكردن به‌ یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترین هه‌سته‌كان داده‌نرێت بۆ وروژاندنى سۆزه‌كان.

به‌جیاوازیش له‌گه‌ڵ هه‌سته‌كانى ترى وه‌ك به‌ركه‌وتن‌و گوێگرتن‌و بینین، هه‌ستى بۆنكردن به‌هه‌مان شێوه‌ى هه‌ستى تامكردن، له‌ بنه‌ڕه‌تدا پشتیبه‌ستووه‌ به‌ كارلێكى كیمیایى بۆ ناسینه‌وه‌ى ئه‌و ماده‌ ده‌ره‌كیانه‌ى تێكه‌ڵ به‌هه‌ر پێكهاته‌یه‌كى له‌شى مرۆڤ ده‌بێت‌و پێكه‌وه‌ كارلێكده‌كه‌ن. 

هه‌ستى بۆنكردنیش هه‌تا ساڵى 2004یش جێگه‌ى بایه‌خپێدانى هیچ كام له‌ زانایان نه‌بووه‌، تا له‌و ساڵه‌دا هه‌ردوو توێژه‌ر "ریتشارد ئه‌كسیل"‌و "لیندا باك" ده‌رباره‌ى توێژینه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌ندامى بۆنكردن توانیان خه‌ڵاتى نۆبڵ به‌ده‌ستبهێنن، كه‌ تیایدا ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ چۆن میشك هه‌ڵده‌ستێت به‌ جیاكردنه‌وه‌ى بۆنه‌كان له‌ڕێى نیشانه‌ى جیاجیاوه‌‌و دواتر گۆڕانى بۆ پێكهاته‌ى هه‌ستى‌و جێگیربوونى له‌ لووت.

هه‌روه‌ها زانایان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌ ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ى له‌ڕێى بۆنه‌كانه‌وه‌ به‌جێده‌مێنن له‌ڕووى سۆزدارى‌و ئه‌وینه‌وه‌، زیاتر به‌هێزترو كاریگه‌رترن له‌ یاده‌وه‌ریه‌كانى كه‌ له‌ڕێى ئه‌ندامه‌كانى ترى هه‌سته‌وه‌ دروستده‌بن.
هه‌روه‌ك له‌ڕێى هه‌ستى بۆنكردنه‌وه‌ ده‌توانین هه‌ست به‌ڕاده‌ى پاكى‌و بێگه‌ردى هه‌واى ده‌وروبه‌ر بكه‌ین‌و تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ستیش به‌ تازه‌یى‌و خراپنه‌بوونى خواردنه‌كان بكه‌ین.

زاناكان ئه‌وه‌شیان ده‌رخستووه‌ به‌ له‌ده‌ستدانى هه‌ستى بۆنكردن لاى مرۆڤ ده‌بێته‌ هۆى دروستبوونى خه‌مۆكى‌و توشبوون به‌ گۆشه‌گیرى، له‌وانه‌شه‌ له‌ده‌ستدانى بۆنكردن زۆرجار ببێته‌هۆى توشبوون به‌ نه‌خۆشى ترسناكى وه‌ك "زه‌هایمه‌ر"یان توشبوون به‌ جۆرێك له‌ شێرپه‌نجه‌، یاخود به‌دخۆراكیبوون، یان جۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌كانى ده‌روونى.

kurd sat

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net