.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كاتێك دووكه‌س ژیانی هاوسه‌ری پێكدێنن به‌واتای چونه‌نێو دونیایه‌كی نوێ و ده‌ستكردن به بونیادنانی هه‌ره‌مێكی
گرنگ و پیرۆز له هه‌ره‌مه‌كانی ژیان و كاركردن له‌پێناو گه‌شه‌كردن و به‌رده‌وامی پرۆژه‌یه‌ك كه به‌درێژایی ژیان پێویستی به له‌خۆبوردن و به‌خشین و خۆشه‌ویستییه، له‌ڕاستیدا هاوسه‌رگیری ته‌نها كۆبونه‌وه‌ی دووجه‌سته نییه له‌سه‌ر پێخه‌فی نوستن و ژیان له نێو چواردیواردا به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحی هاوبه‌شه له‌نێوان دووكه‌سدا كه پیش‌تر هه‌ریه‌كیان له‌دونیایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان ژیاون، گه‌رچی ڕێگه‌كانی هاوسه‌رگیری زۆرن واته یان له‌ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی نێوان دوو ڕۆح یان به‌ڕێگه‌ی ته‌قلیدی واته له‌ڕێی خێزانه‌وه یان به‌زۆر به‌ڵام ئه‌نجام هه‌ریه‌كه و پێكهێنانی خه‌لییه‌كی هه‌ستیاره تیایدا ژن و پیاو پێكه‌وه كاریتێدا ده‌كه‌ن.. سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه و تاماوه‌یه‌ك له‌وانه‌یه لای هه‌ردولا دونیایه‌كی نوێ بێت و وه‌ك ئه‌و قه‌فه‌سه بێت كه باسیلێوهدهكرێت به‌ڵام ڕۆژ له‌دوای ڕۆژو ساڵ به‌ساڵ پرۆسه‌كه گرانترو ئاڵۆزترده‌بێت به‌تایبه‌ت دوای گه‌وره‌بونی خێزان و دروستكردنی مناڵ.دوای هاتنی مناڵ بۆ ناو خێزان به‌گشتی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرد جۆره گۆڕانێك به‌خۆوه‌ده‌بینێت و به‌شێكی زۆری بایهخو خۆشه‌ویستی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ مناڵ به‌تایبه‌ت ژن كه‌به‌رپرسی یه‌كه‌مه له خێزاندا به‌رابه‌ر په‌روه‌رده‌و گه‌وره‌كردنی مناڵ و تادێت ئه‌رگی گرانتر ده‌بێت به‌تایبه‌ت گه‌ر خیزان له گه‌وره‌بوندا بێت، له‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامییه‌كاندا دوای ساڵانێك په‌یوه‌ندی نێوان ژن ومێرد ڕولهكاڵبونهوه ده‌كات، ئه‌و تاسه و په‌یوه‌ندییه ڕۆحییه وه‌ك خۆی نامێنێت به هۆی ئاڵۆزی ژیان و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بارگرژی له‌خێزاندا دروست ده‌بێت، هه‌ندێك جار بڕیاری جیابونه‌وه‌ی سۆزداری ئه‌ده‌ن له‌ئه‌نجامی كێشه‌یه‌ك و بۆ ماوه‌یه‌ك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی عاتفی له‌نێویاندا نامێنێت كه پێئهوترێت (جیابونه‌وه‌ی سۆزداری، الگلاق العاگفی) ئه‌م جۆره لێكدابڕانه بۆ ماوه‌یه‌كه‌و دواتر وه‌ك ژنومێرد په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ڕۆحی نێوانیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه باری خۆی به‌ڵام كاریسهكه له‌وه‌دایه ژنومێرد بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كهساڵانێك ئه‌خایه‌نێت وه‌ك دووكه‌س له‌خێزانێكدا ئه‌ژین به‌ڵام هه‌ریه‌كیان دنیایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و هیج په‌یوه‌ندییه‌كی عاتفی و ڕۆحی نامێنێت.. ئه‌م دیارده‌یه له زۆرینه‌ی خێزانه‌كاندا ڕوئه‌دات و ئێستاشی له‌سه‌ربێت كاتێك له‌نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی و ڕۆحی نامێنێت بڕیاری جیابونه‌وه ئه‌ده‌ن و هه‌ریه‌كیان له ژورێك به‌جیا ئه‌خه‌ون بۆ ماوه‌ی چه‌ن ساڵێك و نمونه‌ی ئه‌و جۆره جیابونهوهیهش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا ڕوئه‌دات به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه‌لتوری كۆمه‌لایه‌تی كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر تاك هه‌یه له‌حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌دا به‌تایبه‌ت ژن، لێره‌دا ژن ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی پێباشتره تاوه‌كو بكه‌وێته نێو گێژاوی جیابونهوهلهڕێگهی دادگا‌و له‌ده‌ستدانی مناڵ و خێزان.ته‌ڵاقی بێده‌نگ دیارده‌یه‌كی ترسناكه و كاریگه‌ری ده‌رونی خراپی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ژن وپیاو هه‌یه له‌كاتێكدا دووكه‌س به‌ناوی ژن ومێرد پێكه‌وه ئه‌ژین به‌لام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌نێواندا نییه ته‌نها به په‌ستان خستنه سه‌ر مێشك و خۆڕاگرتن ساڵانێك ئه‌گوزه‌رێنن، ئاخر زۆرجاریش له‌ئاكامی كه‌له‌ڕه‌قی و خۆبهزیادزانی هه‌ریه‌كیان به‌تایبه‌تی پیاو دروست ئه‌بێت و پیاو پێی وایه گه‌ر له‌خۆر رابینی و خۆشه‌ویستی و سۆزی به‌خشییه ژن به‌وه دانوشتانێكی گه‌وره‌ی كردووه له كبریائی هاتۆته خوار، (هه‌ندێكجار له‌لایه‌ن كه‌سانی نزیك و خێزانی هه‌ردوولا هه‌وڵئه‌درێت بۆ گه‌ڕانه‌وه و دروستبونی په‌یوه‌ندییه‌كه به‌ڵام سوودی نییه.. له ههندێكخێزاندا ئه‌و حاڵه‌ته ساڵانێك ئه‌خایه‌نێت و دواتر له‌ئاكامی هه‌ره‌سهێنان و شكستدا بڕیاری جیابونه‌وه‌ی یه‌كجاری ئه‌درێت)ووڵاتی كوێت یه‌كێكه له‌ووڵاتانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری تێدا تۆمار كراوه له‌نیوان ساڵانی (٢٠٠٦ - ٢٠١٠) ٥٩٠٩ حاله‌تی جیابونه‌وه ڕویداوه به‌گوێره‌ی ئامارێك كه له ڕۆژنامه‌ی قه‌به‌سی كووهیتیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.. بێگومان له ووڵاتێكی وه‌ك كوێت كه ژماره‌ی دانیشتوانی و روبه‌ری ئه‌و ژماره زۆره هه‌ڵناگرێت كاریسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ته‌نها له‌و وڵاته‌دا ئه‌و دیاردهمهترسیداره نییه به‌ڵكو به‌هۆی ئایدۆلۆژیای نێرسالاری و كه‌لتوری سه‌قه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگه كۆنخوازانهوه ژن و پیاو وه‌ك یه‌ك نێچیری هاوسهرگیرییهكن كه به‌خوازی خۆیان نییه و بۆیان نییه به‌ئاشكرا به‌ره‌نگاری بوه‌ستن جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و كهبته عاتفی و په‌ستانه ده‌رونییه كۆمه‌ڵێك ئاسه‌واری خراپ جێدێڵێت چ له‌سه‌ر ژن وپیاو چ له‌سه‌ر مناڵ كه زه‌حیه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و ژیانه نائارام نهخوازهیه.ئایدۆلۆژیای كۆنخوازی كۆمه‌ڵگه چهپاوهكان هه‌مشه دژ به خوازی تاك ئه‌وه‌ستێت به‌تایبه‌ت هه‌موو شتێك په‌یوه‌ندی بهعاتیفهوه هه‌بێت عه‌یب و حه‌رام چاویلیئهكرێت، ژن كه زوڵملێكراوی یه‌كه‌مه هه‌ڵگری ئه‌و خه‌مه گه‌وره‌یه‌یه له‌ئاكامی عه‌یب و حه‌رام ناتوانێت به‌ئاشكرا باس له لایه‌نی سۆزداری و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی خۆی بكات وه‌ك ئینسان، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ژن به‌درێژایی ژیانی هاوسه‌رییان ئه‌و لایه‌نه هه‌ستیاره ئه‌شارنه‌وه و باس له‌پێویستییه ڕۆحی و جه‌سته‌ییه‌كانی خۆیان ناكه‌ن و پێیان وایه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه باسكردن و داواكردنی به‌شێكی گه‌وره‌یه له‌مافی ژن وه‌ك ئینسان له‌كاتێكدا پیاو گه‌ر ژنێكی به‌دڵ نه‌بوو بۆی هه‌یه بیكاته دووان و سیان و چوار به‌ڵام ژن به‌درێژایی ته‌مه‌نی ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ك پیاودا ئه‌ژی و ژیان و خۆشه‌ویستی و عاتیفه‌ی خۆی پێئه‌به‌خشێت كه‌وابو ئه‌وه‌نده هه‌ڵئه‌گرێت وه‌ك ئینسان باس له كێشه ئێنسانییهكانی خۆی بكات و داوای خۆشه‌ویستی و سۆز له‌پیاو بكات تاوه‌كو به‌درێژایی ته‌مه‌نی بێده‌نگی هه‌لبژێریت و له‌خۆشی و خۆشه‌ویستی بێبه‌شبێت چون سه‌رچاوه‌ی خۆشی خۆشه‌ویستییه.
شه‌فه‌ق

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت کاکه نامۆ گیان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌زیزم ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت له ژیاندا ، به هیوای به‌رده‌وام بوونت له کاری جوان و جوانتردا ،
ئه‌زیزم به داخه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژ ههڵاتیدا به گشتی له کۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نج و مایه‌ی نیگه‌رانیه به راده‌یه‌کی به‌رز نه بوونی رۆشنبیری هاوسه‌رگیری هه‌یه له نێو کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا، خه‌ڵکی لای خۆمان له کاتی هاوسه‌رگیریدا ته‌نها بیر له رووه رۆمانسیه‌که ده‌کاته‌وه سه‌رجه‌م رووه‌کانی تری هاوسه‌ر گیری پشت گوێ ده‌خات که ئه‌مه‌ش له دوا رۆژدا کاره‌سات دروست ده‌کات له نێو خێزاندا ، چونکه ژیانی هاوسه‌ر گیری ته‌نها بریتی نیه له چه‌ند کاتێکی که‌می رۆمانسیه‌ت ، هاوسه‌ر گیری بریته له رێز ، له یه‌ک تێگه‌یشتن ، خۆشه‌ویستی به هه‌موو پێوهرهکانیهوه ، گۆرینه‌وه‌ی بیر‌و را له نێوان هاوسه‌ره‌کاندا، پاڵپشتی کردنی یه‌کتر له ئش و کاره‌کانی یه‌کتردا ...هتد
جا بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه ئاور له رابردووی هاوسه‌ر گیری بده‌ینه‌وه ده‌بینی هه‌ندێک هه‌ڵه هه‌یه له پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیریدا به داخه‌وه تاکو ئێستاش ئه‌م هه‌ڵانه له دووباره بونه‌وه‌دان هه‌ڵه‌کانی وه‌کو ( ژن به‌ژن ، به زۆر به‌شودان ، خزم بۆ خزم ، زوو ژن هێنان و زوو به‌شودان که ئه‌مه زۆر کاریگه‌ری خراپی هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی که‌سه‌که له رووی بیرکردنه‌وه بۆ ژیان کامڵ بێت تۆ بچیت ژنی بۆ بێنیت یاخود به شوی بده‌یت ،
له کۆتیدا هیوای ژیانێکی ته‌ندروست بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌خوازین و هیوادارین هه‌موو لایه‌کمان سه‌رکه‌وتوو بین له پرۆسه‌ی به‌رێ کردنی ژیاندا ،
رێزم هه‌یه بۆت چاوت ماچ دکه‌م ،

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش سه‌ركه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ست خؤشبيت بؤئه م بابه ته
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت کاکه یادگار گیان به راستی وته‌کانت جوانه هه‌موو قسه‌کانت له جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌و هۆ کاره نا شارستانیهانهی به‌ڕێزت باسی کرد به‌ڕای منیش ئه‌مه سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی کێشه کۆمهلایهتهکانی ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه چونکه ئه‌م بیر‌و بۆچونه ناڕێکانه‌ی که له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمهداههیه کاری کردۆته سه‌ر ئه‌و هه‌ستانه‌ی که گه‌نج هه‌یه‌تی ئه‌م هۆکارانه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که گه‌نجی ئێمه نه‌توانێت بیرکردنه‌وه‌کانی به شێوه‌یه‌کی کراوه بخاته روو بۆیه ئه‌بینین هه‌ندێ جار دوای ماوه‌یه‌کی کورت ئه‌و زه‌واجه‌ی که به دڵخۆشیهکهوه ئه‌کرێت هه‌ندێ کێشه‌ی سه‌ره‌تای و نامۆ دروست ئه‌بێت ئه بێته جێی تێ ڕامان ئه‌مه هه‌مووی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بۆچونانه‌ی به ڕێزت که وتت بۆیه منیش هیوا ئه خوازم چیتر ئه‌م کۆنه پرستیه نه‌مێنێت به هیوای ژیانێکی ڕۆشن بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌مان،
دووباره سوپاس بۆ تۆ کاکه یادگار گیان سوپاس بۆ بوچونهکانت هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هیوام وایه هه‌موو کات ئاسوده‌ی میوانی ماڵت بێت ههمووکاتایکت گــــــول و گـــــوڵزار چاوی من،،
زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ش هاوڕێ ئه‌زیزه‌کان کاکه سوام و کاکه داستان هیوام وایه سودمه‌ند بوبێتن خۆشه‌ویستان سه‌رکه‌وت و سه‌رفرازبن هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه له ئاسودهیدانم گــــــوڵهکان کاتتان شـــاد،،
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن namo_rose (2010-01-25 20:44:02)
له‌سه‌ر هێڵ نییه