❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باری ده‌رونی تاکی خێزان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-26 17:22:40

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

باری ده‌رونی تاکی خێزان

باری ده‌رونی تاکی خێزان

ئاماده‌کردنی / سیروان

وه‌ک ده‌زانین که‌ له‌م دوایانه‌دا خه‌لکانێکی زۆر رووده‌که‌نه‌ نۆرینگه‌ی پزیشکه‌ ده‌روونیه‌کان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و باره‌ کۆمه‌لایه‌تییه‌ ناله‌باره‌ی که‌ باڵی به‌سه‌ر کۆمه‌لگه‌دا کێساوه‌ یاخود زۆرێک له‌ که‌ناله‌ راگه‌یاندنه‌کان به‌ هۆی نیشاندانی هه‌ندێک کاره‌ساتی دوور له‌ مرۆڤایه‌تی که‌سه‌کان توشی بارێکی ناته‌ندروستی ده‌روونی دێن و ده‌گه‌نه‌ ئه‌و راده‌ییه‌ی که‌ توشی گیروگرفت بن له‌گه‌ل ده‌ورووبه‌ر . بۆیه‌ هه‌ر کێشه‌ییه‌کی گه‌وره‌ له‌ نیو خیزان یان کۆمه‌لگه‌دا هه‌بێت ئه‌گه‌ری توش بوون به‌ باری ده‌رونی تاکه‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی زۆر بیرکردنه‌وه‌ی تاکه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجێک یاخود جاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ کێشه‌که‌ به‌لام که‌ ئه‌نجامی بیرکردنه‌وه‌کان رووی له‌ بارێکی نێگه‌تیفی کرد ئه‌م کات تاک هه‌ست به‌ ئازارێکی ده‌رونی توند ده‌کات و ره‌نگه‌ له‌ هه‌ندێک بواردا حاله‌ته‌ ده‌رونییه‌که‌ روو له‌ زیاد بوون بێت و بگاته‌ ئاستی شێتی ، زۆربه‌ی خێزانه‌کان تاکه‌کانیان به‌ هۆی هه‌ر رووداوێکی کۆمه‌لایه‌تی یان سیاسی یان خێزانی توشی ئه‌م حاله‌ته‌ ناله‌باره‌ هاتوون جا به‌ پێی رێژه‌ی توش بوونه‌که‌ ده‌گۆرێت ،ره‌نگه‌ زۆر جار که‌سی ده‌وروبه‌ر هه‌ست به‌م باره‌ نه‌کات و گوێی پێ نه‌دات .ئایا تا ئێستا هه‌ستت به‌وه‌ کردوه‌ که‌ تاکێکی خێزان بارێکی نادروستی هه‌بێت یاخود دله‌راوکێی توش هاتبێت ئایا که‌ هه‌ستت به‌م حاله‌ته‌ کردوه‌ هیچ کات بیرت له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌تی بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی باره‌کانی ئه‌م تاکه‌ی نیو خێزانی بۆ شی بکه‌یته‌وه‌ ؟زۆر جار تاک هه‌ست به‌ دلته‌نگی و ناخۆشیئ ده‌کات ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ کبه‌رێزتان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌م حاله‌ته‌دا رزگاری بکه‌یت ، بۆیه‌ سه‌ردانکردنی پزیشکی ده‌رونی له‌م کاتانه‌دا ده‌بێت پارێزگارییه‌کی دروست بۆ ته‌شه‌نه‌نه‌کردنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌و هێورکردنه‌وه‌ی باری ده‌رونی و هاتنه‌وه‌ سه‌ر ئاستی سروشتی خۆی .بۆیئه‌ زۆربه‌ی زانایان و پسپۆرانی ئه‌م بواره‌ هۆژداری به‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ کاتێک هه‌ستت به‌وه‌ کرد یه‌کێک له‌ تاکه‌کانی نێو خێزانه‌که‌ت له‌ بارێکی ده‌رونی نادروست دایه‌ به‌ گفتوگۆکردن ده‌توانیت ئامۆژگاری بکه‌یت و یارمه‌تی بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م حاله‌ته‌دا ده‌رچێت ، به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌وه‌کرد که‌ باره‌که‌ ئالۆزتر ده‌بێت و چاره‌ی نیه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت زوو سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌تی ده‌رونی بکه‌یت به‌تایبه‌تی له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری که‌ ته‌مه‌نێکی زۆر هه‌ستیاره‌ که‌ به‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی تاکه‌کان زال بیت و پێویستی به‌ که‌سانی ساره‌زا هه‌یه‌ نوه‌ک گوێ نه‌دان به‌ حاله‌ته‌کان و باره‌کان تا وای لێبێت که‌ ئه‌م هه‌رزه‌کاره‌ هه‌ست به‌ کێشه‌ییه‌کی گه‌وره‌ بکات و هه‌ست به‌وه‌ بکات که‌ خێزانه‌که‌شی ئاماده‌ی ئه‌وه‌ نین که‌ یارمه‌تی بده‌ن ،جا بۆیه‌ پێویسته‌ که‌ هه‌ندێک خالی گرنگ هه‌یه‌ له‌م کاتانه‌دا په‌یره‌و بکرێت له‌ لایه‌ن خێزانه‌وه‌

1- ژینگه‌ : گه‌وره‌ترین هۆکارو رێگه‌ییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌م حاله‌ته‌دا رزگاری ببێت وه‌ک دابین کردنی ژینگه‌ییه‌کی دوور له ئالۆزی و به‌ ویست و ئاره‌زووی که‌سه‌که‌ خۆی بێت .
2- ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌ حاله‌تێکی ده‌رونی کرد ناو خێزانه‌که‌ت دل ته‌نگ مه‌به‌ و په‌له‌ مه‌که‌ چونکه‌ سه‌ره‌تا تۆ ده‌توانیت به‌ چه‌ند پرسیارێکی ئاسان لێی نزیک ببیته‌وه‌و له‌ حاله‌ته‌که‌ی بگه‌یت
وه‌ک ئه‌وه‌ بۆ وایت ؟ هه‌ست به‌ دوو دلی ده‌که‌یت ؟ چ کارێکی وای لێکردووی که‌ هه‌ست به‌م ئازاره‌ بکه‌یت ؟ چ کێشه‌ییکی خێزانی له‌گه‌ل تاکه‌کانی تر یان ده‌ره‌وه‌ت هه‌یه‌ ؟ ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیاری تری هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌
3- ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌وه‌ کرد که‌ زۆرتر باری ده‌رونی تێکچووه‌و ئالۆز بووه‌ سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت بکه‌ .
4- ئه‌گه‌ر داوای هه‌ر یارمه‌تیه‌کی لێت کرد هه‌ول بده‌ به‌ ده‌نگ داواکارییه‌که‌ی بچیت و رێگه‌ به‌وه‌ نه‌ ده‌یت که‌ هه‌ست به‌وه‌ بکات که‌ تۆی به‌رێز خۆت دووره‌ په‌رێز ده‌گریت له‌ کێسه‌که‌ی

به‌ هیوای ده‌روون دروستی بۆ هه‌موو لایه‌ک .

تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-29 22:12:27

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPMSIE

Re: باری ده‌رونی تاکی خێزان

ده‌ست خۆش براگیان بابه‌تێکی جوان و به‌پێزه‌.براگیان وه‌ک ده‌زانیت من ڕۆژانه‌ سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌کانی گه‌نجان ده‌که‌م .چه‌ند ڕۆژێک پێشئێستا له‌ سه‌نته‌ری ئاڵا کۆڕێکیان بۆ دکتۆری ده‌رونی به‌ڕێز د.هۆشمه‌ند گێرا .له‌و کۆره‌دا باسی کرد که‌ ته‌نها له‌ شاری ئه‌میسته‌ردامی هۆڵه‌ندا 600 دکتۆری ده‌رونی هه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌زۆر بونیشدان که‌چی له‌شاری هه‌ولێر ته‌نها 10 دکتۆری ده‌رونی کورد هه‌یه‌ که‌ که‌ عه‌یاده‌یان هه‌بێت به‌نیازی چاک کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی نه‌فسی ،ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ ژماره‌ی دانشتوانی هه‌ولێرو ئه‌مسته‌ردام یه‌کسانه‌ )مه‌به‌ستم قه‌زای ناوه‌ندی شاره)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-30 11:54:04

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: باری ده‌رونی تاکی خێزان

dastakanet xosh bet kak sirwan bo amadakerdni e babataya barasti babataki zor gering u ba suda hiwadaem hemo andamakani kurd zhin sud lay werbgren mn atwanim belim la komalgay emay kurdawari ta esta gerengi ba naxoshiyakani daroni nadan yan ba arek nazann xoy egar bizann naxoshi daroni zr o xerpterela nosyakani jstyi lwaniya aw asay tosi axohi aroni bet way le bekat yan xoy bekojet yanish andamaki xezanakay awash dageretawa bo eway ka em taka kasa la hich laykawa geringiyan pe nadrawa... yan zor jar ka basi naxoshi daroni akay lawanay pet pebkann alin naxoshi daroni chi xoy chak dabet yanish lawanaya sharem bekan atersan xlak nawi aw taka kasaya bashti aw beben awash dageretawa asti roshanbiri komalgakay ema mn atwanim belim ba hich shewayak la komalgay emay kurd bayax baw naxoshiyana naderawa zri dawt ta komalgay ema law naxoshiyana tebegat herchnda metersidarakay ziyatere la naxoshiya jestehiyaka,,,,,
yaxwa dastknet xosh bet kak sirwan her sarkawtu sar firaz bit l zhiyani xotda

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-01-30 11:55:52)

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-02-05 16:37:29

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: باری ده‌رونی تاکی خێزان

زۆر سوپاستان ده‌که‌م بۆ به‌شداریتان و په‌یامه‌کانتان و تێبینی و راکانتان

کاکه‌ سۆرین گیان راست ده‌که‌یت به‌ ده‌یان که‌س رۆژانه‌ پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ سه‌ردانی پسپۆری تایبه‌تی بکه‌ن به‌لام به‌داخه‌وه‌
که‌ له‌ کوردستان ئه‌م گرنگیه‌ به‌م لایه‌نه‌ ناده‌ن .


فریشته‌خان زۆر سوپاس
قسه‌کانت ته‌واوه‌ هو خۆشحال بووم به‌ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم
زۆر جار ئه‌م حاله‌ته‌ روویداوه‌ که‌ به‌هۆی کێشه‌و گرفتی ده‌رونی توشی خۆکوشتن هاتوه‌ وه‌ک به‌رێزتان که‌ ئاماژه‌ت پێداوه‌
یان بۆته‌ هۆی ئالۆزی نێو خێزان و ناله‌باری ژیانیا ن

دووباره‌ سوپاستان ده‌که‌م

به‌خته‌وه‌ر و ده‌رون دروست بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net