❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رێکخستنی ماوه‌ی پشوو له‌ قوتابخانه‌کان به‌سوده‌ بۆ منالان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-29 10:54:28

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

رێکخستنی ماوه‌ی پشوو له‌ قوتابخانه‌کان به‌سوده‌ بۆ منالان

رێکخستنی ماوه‌ی پشوو له‌ قوتابخانه‌کان به‌سوده‌ بۆ منالان

ئاماده‌کردنی / سیروان

وه‌ک ده‌زانین ماوه‌ی پشووی نێوان وانه‌کان له‌ قوتابخانه‌ کاریگه‌رییه‌کی زۆر به‌ سودی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر منال به‌تایبه‌تی له‌ رووی ئه‌خلاق و ته‌ندروستی منال . کۆمه‌لێک زاناو پسپۆری تایبه‌تی بواری منالان ئێستا له‌ ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رقالی گۆرانکاری و پێداچوونه‌وه‌ن بۆ ماوه‌کانی پشوو له‌ قوتابخانه‌کان ، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی زیاتر بره‌و دان به‌ بواری ته‌ندروستی و ده‌رونی و ره‌وشتی منالان ، بۆ زیاتر گۆرانکاری کردن له‌ ماوه‌ی پشوو و هه‌روه‌ها کافتریاکان له‌ قوتابخانه‌کان . بۆیه‌ لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه‌ که‌ منال پێش خواردن ده‌ست بکات به‌ هه‌ندێک راهێنان و یاری کردن ئه‌وه‌ سودمه‌ند ده‌بێت پێیوه‌ جگه‌ له‌مه‌ش زیاتر سود مه‌ند ده‌بێت به‌و خواردن و میوه‌ییه‌ی که‌ دوای راهێنانه‌که‌ ده‌یانخوات ، بۆیه‌ زاناکان له‌م باوه‌ره‌ دان که‌ قوتابخانه‌ کاریگه‌رییه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی منال و هه‌روه‌ها منال ئه‌م ماوه‌ییه‌ی که‌ له‌ قوتابخانه‌ییه‌ زیاتر ماندوو ده‌بێت به‌ هۆی وانه‌کانیه‌وه‌ بۆیه‌ پێویستی به‌ پشوویه‌کی زیاتر هه‌یه‌ تا به‌ هه‌وه‌سی خۆی ده‌ست بکات به‌ یاری و راهێنانه‌ وه‌رزشییه‌کان و یارییه‌کان ، جا زۆر پێویسته‌ له‌سه‌ر حکومه‌تی کوردستان که‌ هه‌لسێ به‌ ئه‌نجام دانی کارێکی له‌م جۆره‌ چونکه‌ به‌راستی منالانمان بێ به‌شن له‌ ماوه‌ی پشوو جگه‌ له‌ هه‌ندێک یاری که‌ ره‌نگه‌ هه‌مووی سود به‌خش نه‌بێت و زیان به‌ ته‌ندروستی منال بگه‌ینێت هیچی تریان نیه‌،

تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net