.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















فەراولە یان تـــــــــــــوی فەرەنگی
فەراولە یان توی فەرەنگی Strawberry لەگەڵ رەنگە جوانەكەیدا، چێژێكی زۆر خۆشی هەیە. توی فەرەنگی دەوڵەمەندە بە مادە فینۆلەكان Phenolics كە رەنگە سوورەكەی پێ دەبەخشن و دژەئۆكسانی بەهێزن، خانەكانی لەش بەگشتی لە كرداری ئۆكسان دەپارێزن، ئەم كردارە دەبێتە هۆی پەیدابوونی مادەی یان كۆلكەی سەربەست كە زیان بە هەموو خانە و ئەندامەكانی لەش دەگەیەنن. خواردنی فەراولە تا رادەیەكی باش دەتپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجە. جگە لەمانە، فەراولە یەكێكە لە سوپەر خۆراكەكان Superfood چونكە دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت و دژی هەوكردنەكانی جومگە كاردەكات. بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگە، فەراولە لە ئەسپرین باشترە، چونكە بە پێچەوانەی دەنكی ئەسپرین زیان بە گەدە ناگەیەنێت ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵیش بخورێت. هەروەها خواردنی فەراولە نیشانەكانی داڕوشانی جومگەكان و نیشانەكانی رەبو و هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان كەم دەكاتەوە و خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە رەقبوون دەپارێزێت. توی فەرەنگی چاوەكانیش لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن دەپارێزێت.فەراولە سەرچاوەیەكی باشە بۆ ریشاڵی رووەكی، ڤیتامین C، پۆتاسیۆم، فۆلێت( ڤیتامین B9، ڤیتامین B2، ڤیتامین B5، ڤیتامین B6، ڤیتامین K، ئۆمیگا 3، مەگنسیۆم، كۆپەر،كە هەموویان بەگشی گرنگن بۆ تەندروستی.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه