❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رۆلی باخچه‌ی ساوایان له‌سه‌ر منال/به‌شی کۆتایی.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-29 11:44:12

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

رۆلی باخچه‌ی ساوایان له‌سه‌ر منال/به‌شی کۆتایی.

رۆلی باخچه‌ی ساوایان له‌سه‌ر منال/به‌شی کۆتایی.

ئاماده‌کردنی / سیروان
به‌لام له‌ ولاتی خۆمان باخچه‌ی ساوایان هه‌ر له‌ پێناو پرۆۆگرام و مامۆستاو سیسته‌می خوێندن ، ..هتد. ئه‌و بایه‌خه‌ی پێنه‌دراوه‌ ئه‌ویش ئاشکرایه‌ درستی و نادروستی هه‌ر بیناییه‌ک به‌ بناگه‌که‌یه‌وه‌ به‌نده‌ باشترین ده‌زگاش بۆ ئه‌وه‌ی مناله‌کان باس په‌روه‌رده‌ بکات له‌ دوای خێزان باخچه‌ی ساوایانه‌ به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و منالانه‌ی که‌ دایک و باوکیان له‌ فه‌رمانگه‌ی حکومی کارده‌که‌ن بیه‌ پێویسته‌ پرۆگرامی باخچه‌ی ساوایان که‌ مه‌دام منتسوری و زانای مه‌زن فرۆبل و به‌ستا لۆنری ناویان ناوه‌ قوتابخانه‌ی یاری کردن چونکه‌ منال له‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌نی دا هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌شیان پێویستیان به‌ جموجۆل و جولان هه‌یه‌ و هه‌ر ئه‌و یاری و جوله‌یه‌یه‌ که‌ هێزێکی پێ ده‌به‌خشێت و له‌ هه‌دنێک نه‌خۆشی جه‌سته‌یی ده‌یپارێزێت بۆیه‌ پێسیتی به‌ تاقی کردنه‌وه‌ی هه‌موو یارییه‌ک هه‌یه‌ که‌ بۆۆی دروست کراوه‌ که‌ خۆی ئه‌نجامی ده‌دات پێویستی به‌و یارییه‌ به‌ چێژانه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ باخچه‌ی ساوایان هه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ قور ده‌ستکرد دروست ده‌کرێن یان ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ هۆی پارچه‌ی پلاستیکی ئه‌نجام ده‌درێن و ئه‌وانه‌ی که‌ توانای پێکه‌وه‌نان و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌یان هه‌یه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و یاریانه‌ی که‌ نه‌رم و نیانن و ئازار ناگه‌یێنن به‌ سود و سکاری درست کراون منال پێویستی به‌ قوتابخانه‌و گۆره‌بانی فراوان هه‌یه‌ که‌ ده‌رفه‌تی یاری کردن و بازدان و راکردنی تیا بێت هه‌روه‌ها مامۆستای گورج و گۆل و روو خۆش که‌ هه‌رده‌م یاری له‌گه‌ل بکات و ئاسوده‌یی بکات ده‌بێت هه‌موومان بزانین یاری کردن و جوله‌و کارکردن و چالاکی .هتد له‌ مافه‌ هه‌ره‌ ره‌واکانی منالانه‌ که‌ خوای گه‌وره‌و سروشت پێی به‌خشێوه‌ و سودیشی به‌رامبه‌ر باشترین ڤیتامینه‌کانه‌ له‌ خواردن بۆیه‌ گه‌ر بمانه‌وێت کۆمه‌لگه‌یه‌کی راست و ته‌ندروست بنیات بنێین و دوور بین له‌ کێسه‌ی ده‌روونی و ده‌بێت خۆسه‌ویستی و خۆشگوزه‌رانی له‌ نیو دل و ده‌روونی مناله‌کانمان برێنین ده‌بێت هه‌رگیز بیر له‌ سزا و هێز نه‌که‌ینه‌وه‌ له‌گه‌لیان و به‌ ئاسانترین رێگه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ل بکرێت باشترین رێگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ دورکه‌وتنه‌وه‌ییه‌ له‌ لێدان و هه‌ره‌شه‌ و توانج تێ گرتن و هه‌موو جۆره‌ سزاکانی تر که‌ کاریگه‌ری خراپی هه‌بێت له‌ سه‌ر ده‌روونی ئه‌م مناله‌.

تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-29 22:21:12

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPMSIE

Re: رۆلی باخچه‌ی ساوایان له‌سه‌ر منال/به‌شی کۆتایی.

ده‌ست خۆش براگیان شتێکی زۆر جوانه‌ .قوربانی چاوت بم به‌شه‌کانی تری دابه‌زێنه‌ له‌کۆلێژ ڕاپۆرتم له‌سه‌ره‌ له‌بواری منداڵ .ده‌مه‌وێت سودی لێوه‌ربگرم بۆ ڕاپۆرته‌که‌ چاوت ماچده‌که‌م براگیان

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-30 13:29:59

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: رۆلی باخچه‌ی ساوایان له‌سه‌ر منال/به‌شی کۆتایی.

زۆر سوپاس کاکه‌ سۆرین گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت کاکه‌ گیان

کاکه‌ گیان فه‌رموو ئه‌مه‌ش سێ به‌شی تر که‌ پێش ئێستا دامناون









هیوادارم که‌ سود مه‌ند بیت به‌ بابه‌ته‌کان
دووباره‌ سپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-02-05 18:49:05

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆلی باخچه‌ی ساوایان له‌سه‌ر منال/به‌شی کۆتایی.

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان بۆ بابه‌ته‌ جوان و به‌سه‌ده‌کانت،
زۆر زۆر منداڵم خۆش ده‌وێت هه‌مووکات حه‌ز ده‌که‌م هه‌موو شت ده‌ریاره‌ی منداڵ بزانم
هه‌رکات بابه‌ت ده‌رباره‌ی منداڵ داده‌نرێت من یه‌که‌م که‌س ده‌بم له‌ خێندنه‌وه‌،،
سه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ گیان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net