❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه نفله وه نزاي به راز

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-30 15:12:08

kcha_koye
جوانی کوردژین
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-30
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 703
WindowsXPMSIE

ئه نفله وه نزاي به راز

  ......سلاو هاورييان ....
زانياريم ده ويت سه باره ت به ئه نفله وه نزاي به راز بو رابورتمه....
هه ر زانياريه كتان له سه ري بيني بوم بنيرن تكايه زوووور بيويستمه

Kurdzhin
سلاووووو....باش كاتيكي زووورررر كه رامه وه....خوشحالم كوردزين ه كه م وه ك خوي مااوووووه :)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-30 16:05:33

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه نفله وه نزاي به راز

زانیاری گرنگ ده‌رباره‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز
زانیاری گرنگ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز - نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌- رێگه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی N1H1.

ڤایرۆسی H1N1 چییه‌؟

ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ ئه‌نفلۆنزای جۆری A یه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1918 له‌ ئه‌مه‌ریكا دۆزرایه‌وه‌ و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ئاپرێلی 2009 (ئه‌مساڵ) دووباره‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌ ناوی Swine flu یان ئه‌نفلۆنزای به‌راز به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر و جیاواز له‌ رابردوو له‌ ویلایه‌تی  كالیفۆرنیای باشووری ئه‌مه‌ریكا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و پاشان زۆر زوو وڵاتانی مه‌كسیك، كه‌نه‌دا و هه‌روه‌ها له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كانیش ئه‌و نه‌خۆشییه‌ سه‌ری هه‌ڵدا و بڵاو بوویه‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌ ناوی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه‌ ناسێنرا، به‌ڵام له‌ راستیدا به‌م مانایه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ به‌رازه‌وه‌ به‌ مرۆڤ بگات به‌ڵكو له‌و پشكنینانه‌ی كه‌ به‌دیهاتوون ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌شێكی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌نفلۆنزای ڤایرۆسییه‌ كه‌ له‌ به‌رازه‌كانی باكووری ئه‌مه‌ریكادا دۆزراونه‌ته‌وه‌.

له‌ راستیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ به‌رازه‌كانی ئه‌وروپا و ئاسیا و باڵنده‌كان و مروڤ دا له‌ یه‌ك ده‌‌چێت، به‌ ناوی ئه‌نفلۆنزایه‌كی چواردانه‌یی ناوی لێنرا. هێزی نه‌خۆشكردنی ئه‌م ڤایرۆسه‌ 3 كه‌ڕه‌تی ڤایرۆسیتره‌ و زۆربه‌ی كات له‌ وه‌رزی سه‌رمادا سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات.
زۆربه‌ی كات گرتنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ مروڤێكه‌وه‌ بۆ مرۆڤێكی تر(نه‌ك ئاژه‌ڵ به‌ مرۆڤ) سیستمی هه‌ناسه‌یی ده‌گرێته‌وه‌ و ته‌نیا له‌ 1% بۆ 2% ده‌توانێت ببێته‌ هۆی مردن كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ هۆكاره‌كی ده‌كه‌ین.

دوایین بارودۆخی نه‌خۆشییه‌که‌‌ له‌ جیهاندا چۆنه‌؟

به‌ پێی راپۆرتی WHO رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان و CDC ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ قۆناغی PANDMIK واته‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی جیهانییه‌. ئه‌وه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ ته‌واوی كیشوه‌ره‌كان و ته‌واوی جیهان بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و هیچ وڵاتێك له‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌ربازی نابێت.

چۆن بزانین که‌سێک ئه‌نفلۆنزای به‌رازی گرتووه‌‌؟

نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزییه‌ وه‌ك "تا، كۆكه‌، ئێشی قورگ، ئاوی لوت، بارگرانی له‌ش، سه‌رئێشه‌، له‌رز و هیلاكی و هه‌ندێ جاریش سکچوون و دڵتێكه‌ڵ هاتنه‌وه‌ و جاری واش هه‌یه‌‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆش تووشی هه‌وكردنی ریخۆڵه‌ بێت.

كێ زیاتر تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز ده‌بێت؟

هه‌ندێ خه‌ڵك زۆرتر تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌بن. ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ 64 ساڵ زیاتره‌، ئه‌و مناڵانه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متر له‌ 5 ساڵه‌، خانمانی سك پڕ، ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌نن. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ بزانین زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌كاتی توشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه‌ پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری تایبه‌ت و مانه‌وه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ له‌ ماڵه‌وه‌ و به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌لامه‌تی هه‌یه‌.

ئه‌م ڤایرۆسه‌ چۆن له‌ یه‌كێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی‌تر ده‌چێت؟

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ رێگه‌ی كۆكه‌، پژمین، ئاوی ده‌م و لوت له‌ یه‌كێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكیتر ده‌چێت. ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ یه‌ك مه‌تر و نیوه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی پشمین و كۆكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكیتر ده‌ڕوات. ته‌نانه‌ت له‌ رێگه‌ی ده‌ستلێدانیشه‌وه‌ بۆ یه‌كێكیتر ده‌چێت وه‌كو ده‌سكی ده‌رگا یاخود ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه‌ زۆر به‌كار ده‌هێنرێن.
 
كام نیشانه‌ له‌ مناڵان و به‌ته‌مه‌نه‌كاندا زۆر راسته‌قینه‌یه‌ و ده‌بێت سه‌ردانی بنكه‌ی ته‌ندروستی بكات؟

زۆربه‌ی توشبووان بێجگه‌ له‌ 4 گروپ (مناڵانی 5 ساڵ، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان زۆرتر له‌ 64 ساڵه‌، خانمانی سكپڕ و ئه‌وانه‌ نه‌خۆشی تریان هه‌یه‌) به‌ پشوودان له‌ ماڵه‌وه‌ و دوورگرتن له‌ خه‌ڵك و به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه‌ ڤایرۆس چاك ده‌بنه‌وه‌ و ته‌ندروستیان به‌ده‌ست ده‌هێنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ركام له‌م نیشانانه‌ له‌ مناڵان ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ ده‌بێ به‌ زووترین كات سه‌ردانی بنكه‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌ بكات:

- زوو هه‌ناسه‌ هه‌ڵكێشان (هاسكه‌ هاسك كردن)
- گۆڕانی ره‌نگی پێست بۆ شین هه‌ڵگه‌ڕان و قاوه‌یه‌كی كاڵ به‌تایبه‌تی له‌ ده‌وروبه‌ری لێودا
- که‌م ئیشتیایی (كه‌می ئاره‌زووی خواردن)
- بێهۆشی
- به‌رده‌وام كۆخین
- سکچوون
- هه‌ناسه‌هه‌ڵكێشانی كورت به‌جۆرێك كه‌ به‌ زۆری هه‌ناسه‌ هه‌ڵكێشێت
- هه‌ست به‌ ئێش له‌ ناو سكدا
- سه‌رئێشه‌ی له‌پڕ و رشانه‌وه‌ی زۆر و به‌رده‌وام سکچوون
- تاو و كۆخه‌ی زۆر

ماوه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ چه‌ند رۆژ یاخود چه‌ند ده‌خایه‌نێت‌؟

به‌ پێی زانیارییه‌كان رۆژێك دوای تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ نیشانه‌كانی ده‌ر ده‌خات واته‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژدا هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه،‌ به‌ڵام ماوه‌ی له‌ كه‌سه‌كاندا به‌ میكانیزمی ئاسایی 7 رۆژ ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه‌ بۆ مناڵان، به‌ته‌مه‌نه‌كان، خانمانی سكپڕ و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی تریان هه‌یه‌ زۆرتره‌. ئه‌م ماوه‌ی 7 رۆژه‌ له‌رێگه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌وه‌، ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

ئایا نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی به‌رازه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌؟

ئه‌گه‌رچی به‌ته‌واوی ده‌ر نه‌كه‌وتووه،‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێك له‌م باره‌یه‌وه‌ بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌ و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌‌.

ئایا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ رێگه‌ی ئاو  یان ئاوی شاره‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌؟

كلۆركردنه‌ ناو ئاوه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ به‌ ته‌واوی پاك بێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه‌ له‌ سه‌ر ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ (H5N1) تاقی كراوه‌ته‌وه،  به‌ڵام تا ئێستاش راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌ رێگه‌ی ئه‌م جۆره‌ ئاوانه‌وه‌ رۆیشتبێت بۆ یه‌كێكی تر بڵاو نه‌بۆته‌وه‌‌.

ئایا ڤایرۆسی (N1H1) له‌ ئاوی مه‌له‌وانگه‌ یان كانیاوه‌كاندا هه‌یه‌؟

به‌ پێی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی له‌ ئه‌نفلۆنزای باڵه‌نده‌ به‌ده‌ست هاتووه‌ ئه‌گه‌ر كانیاو و مه‌له‌وانگه‌كان به‌ پێی پێویست كلۆریان تیێ بكرێت ئه‌وا‌  ئه‌و ڤایرۆسه‌ ناچێته‌ گوزه‌ر ناکات و ئه‌م جۆره‌ ئاوانه‌ش ڤایرۆسی (N1H1)یان تێدا نییه‌.

چۆن ده‌توانین خۆمان له‌ برامبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بپارێزین؟

ئه‌گه‌رچی تا ئێستا بۆ ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌رزیه‌ك دروست نه‌كراوه،‌ به‌ڵام ئه‌م تێبینییانه‌ بۆ تووش نه‌بوون به‌ په‌تای ئه‌نفلۆنزای براز زۆر باشه‌:

1- داپۆشینی ده‌م و چاو له‌ كاتی كۆخه‌ و پشمین به‌ دسته‌سڕی كلینێكس و دواتر بخرێته‌ ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه‌.
2- شووشتنی ده‌ست و ده‌م و چاو به‌ ئاو و سابوون له‌ دوای كۆخه‌ و پژمین، تاکو ڤایرۆسه‌كه‌یان پێوه نه‌مێنێت.
3- خۆبه‌دوورگرتن له‌ تۆقه‌كردن و ماچ كردن.
4- ئاوی لوت و ده‌متان مه‌خه‌نه‌ سه‌ر زه‌وی به‌ڵكو بیخه‌نه‌ سه‌ر دسته‌سڕێك پاشان فڕێبدرێته‌ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه‌.
5- دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنی قه‌ره‌باڵغ.
6- ئاگاتان له‌و كه‌سانه‌ بێت له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ دێن وه‌ك ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها ‌گه‌ر خۆشتان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ سه‌فه‌ر بكه‌ن، ئه‌وا  هه‌موو رێوشوێنی پێویست بۆ دوورکه‌وتنه‌ له‌ په‌تایه‌که‌ بگرنه‌ به‌ر.
7- ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه‌ بكه‌ن كه‌ له‌م نه‌خۆشییه‌ نزیكن ئه‌وه‌ 7 رۆژ له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و پشوو بده‌ن‌ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بن.
8- ده‌بێ نه‌خۆش له‌ شوێنێك‌دا پشوو بدات كه‌ شوێنی هاتووچۆ نه‌بێت و بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خزم و كه‌س باشتر وایه‌ كه‌ به‌ ته‌له‌فون قسه ‌بكات.
9- له‌ پێش و پاش خۆشتن گه‌رماوه‌كه‌ به‌ پاكی بشۆن.

چۆن ده‌بێ ده‌سته‌كانمان بشۆین؟

ده‌سته‌كانمان به‌ ئاوی گه‌رم و سابوون ماوه‌ی 15 بۆ 20 چركه‌ بشۆین یاخود به‌ لۆكه‌ و دیتۆڵ ته‌واوی ده‌ست و ته‌نانه‌ت نێوان په‌نجه‌كان و ژێر نینۆكه‌كانمان پاك بكه‌ینه‌وه‌.

ئه‌و شوێنانه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز به‌ زۆری رووی تێ ده‌كات كامانه‌ن‌ و ماوه‌ی چه‌ند‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌مێنێته‌وه‌؟

ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش بۆ ماوه‌ی 2 تا 8 سه‌عات زیندوو ده‌مێنێته‌وه‌. به‌ڵام ‌گه‌ر شوێنه‌كه‌ زۆر گه‌رم بێت ئه‌وه‌ ده‌بێت شوێنه‌كه‌ به‌ هایدرۆجین و پرۆكساید و دیتۆڵ پاك بكرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه‌ هێشتا ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا مابێته‌وه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌م و لوت و چاوه‌وه‌ بو كه‌س ناچێت به‌س له‌ رێگه‌ی ده‌سته‌وه‌ ڤایروسه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌سه‌كه‌. بۆیه‌ زۆربه‌ی ئه‌و شوێن و شتانه‌ی ڤایرۆسی به‌رازیان پێوه‌یه‌ كه‌ به‌ جۆرێك له‌گه‌ڵ ده‌ست سه‌رووكاریان هه‌یه‌ وه‌ك ده‌سكی ده‌رگا، مێز و كورسی، به‌لۆعه‌، ده‌سكی قادرمه‌كان، که‌لوپه‌لی چێشتخانه‌ (مه‌تبه‌خ) و پاره‌ و هتد له‌ دوای به‌كارهێنانیان ده‌بێت به‌جوانی ده‌سته‌كانت به‌ئاوی گه‌رم و سابوون بشۆیت.

ئایا بۆ ئه‌نفلۆنزای به‌راز ده‌رمانی پێویست هه‌یه‌؟

به‌ڵێ ده‌رمانی دژه‌ ڤایرۆسی (Oseltamivir ) یان (Zanamivir) كه‌ به‌شێوه‌ی حه‌ب و شروب و سپره‌ن هه‌یه‌. ئه‌م ده‌رمانانه‌ بۆ به‌رگری زۆر باشه‌ به‌تایبه‌تی له‌كاتێك كه‌ پزیشک ئه‌م ده‌رمانه‌ت بۆ بنووسێت و به‌کاری بهێنیت. ئه‌م ده‌رمانه‌ هێز و ماوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ كه‌م و كورت ده‌كه‌نه‌وه‌‌.

چوار خوارده‌مه‌نی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نفلۆنزای به‌رازدا

هه‌ر وه‌ك ئه‌زانن رۆژانه‌ ژماره‌ی تووشبووان به‌ په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز زیاد ده‌كات، بۆیه‌ بۆ به‌رگری له‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌، ده‌بێ به‌رگرتنی تایبه‌تی بۆ بكرێت. لێره‌دا زانایان، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ سه‌ر خواردنی 4 خوارده‌مه‌نی كه‌ له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر تووشبوون به‌م په‌تایه‌دا:

1- گێزه‌ر شتێكی باشه‌ بۆ به‌رگری كردن. له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕه‌ له‌ ڤیتامین A و هێزی له‌ش له‌ به‌رامبه‌ر تووش بوون به‌‌م نه‌خۆشییه‌، زیاد ده‌کات‌.
2- هه‌روه‌ها قارچك یا خود به‌رهه‌مه‌ قارچكییه‌کان یارمه‌تیده‌رن بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌م ڤایرۆسه‌‌دا، قارچكیش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر هێزی له‌ش له‌ به‌ره‌‌نگاربوونه‌وه‌ له‌م ڤایرۆسه‌دا زیاد ده‌کات‌.
3- هه‌نار باشترین شته‌ بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ڤایرۆس به‌تایبه‌تی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز‌ له‌ له‌شدا.
4- چای سه‌و‌ز جۆره‌ ئانتی ئۆكسیدانێكی تێدایه‌ به‌ ناوی "كاتچین" كه‌ ده‌توانێت بڵاو بوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی A له‌ له‌شدا كه‌م بكاته‌وه‌.





د. ناسر عیمادی

وه‌رگێرانی له‌ فارسیه‌وه‌: دڵنیا ره‌حیم زاده‌

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-30 19:20:26

kcha_koye
جوانی کوردژین
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-30
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 703
WindowsXPMSIE

Re: ئه نفله وه نزاي به راز

زووووورررررررر زوووووررر سوباس كاكه يادكار كيان سوباس بو هاوكاريت....سه ركه وتوبيت....
هاورييان ئه كه ر بكري زياتريش.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-30 19:55:36

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ئه نفله وه نزاي به راز

سڵاو

هاورێ گیان فه‌رموو ئه‌م بابه‌ته‌ هیوام وایه‌ سودوه‌ربگریت لێی ، من نه‌شره‌مکردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌نفلۆزای به‌راز ئه‌م بابه‌ته‌م وه‌ک بابه‌تێکی سه‌رسورهێنه‌ره‌ له‌ نه‌شره‌که‌م نوسی .. فه‌رمـــوو

ده‌یانه‌وێت ناوی ئه‌نفلۆزای به‌راز بگۆرِن !!
ته‌نانه‌ت ناونانی نه‌خۆشیه‌كانیش بۆته‌ به‌شێك له‌ به‌رنامه‌ی سیاسه‌ت و ئابووری رۆژئاوا ! له‌و كاته‌ی كه‌ مه‌لایین په‌له‌وه‌ر به‌ تۆمه‌تی ئه‌نفلۆنزا كوژران و به‌ زیندوویی سوتێنران ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ نه‌یخوات ! ئه‌مجاره‌یان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رازه‌كه‌ هه‌ر بخورێت ( كه‌ موسوڵمانان نایخۆن ) له‌ ده‌ركه‌وتنی ئه‌نفلۆنزای به‌رازدا هه‌ر زوو هاواریان كرد ئه‌م درمه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ خواردنی گۆشتی به‌رازه‌وه‌ نیه‌ !!! بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی موقاته‌عه‌ی خواردنی گۆشتی به‌راز نه‌كه‌ن كه‌ به‌ ملیارات دۆلار زیان له‌ ووڵاتان ده‌كه‌وێت پێی !! بۆیه‌ ئێستا ئه‌مریكا كه‌ دوو ملیار دۆلاری بۆ راوه‌ستان و چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشینه‌ ته‌رخان كردووه‌ ، رۆژنامه‌ی ده‌یلی تێلیگراف نوسیوێتی : " ئه‌مریكا پێشنیاری كردووه‌ كه‌ ناوی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بگۆرِن .. ئیسرائیل پێشنیاری كردووه‌ ناو بنرێت ئه‌نفلۆنزای مه‌كسیك ) !! بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك هه‌ڵوێستی سیاسیانه‌ب مه‌كسیكیه‌كان كه‌ دژی ئیسرائیل و هێرشه‌ درِندانه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ نواندیان .. له‌ هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ : " ئیسرائیلیه‌كان ووتویانه‌ بۆ رێزلێنان له‌ هه‌ستی جوله‌كه‌و موسوڵمانان كه‌ به‌راز ناخۆن با نه‌وترێت ئه‌نفلۆنزای به‌راز . "
هه‌ر به‌ بلاوبوونه‌وه‌ی ناوی ئه‌نفلۆنزای به‌راز زیانێكی زۆر له‌ جیهاندا له‌ كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی به‌راز كه‌وت ، ووڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیا برِی 15 ملیار دۆلاری ساڵانه‌ له‌ به‌راز به‌خێو كردن و كرِین و فرۆشتنیدا ده‌ست ده‌كه‌وێت ، ئێستا مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ هه‌موو ووڵاتان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گۆشتی به‌راز بازارِی ده‌شكێت و خه‌ڵكی خۆیان له‌ خواردنی ده‌گرنه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش یه‌عنی قورس كردنی كۆڵی ئابووری زۆر ووڵات له‌م كاتی ته‌نگژه‌ جیهانیه‌دا كه‌ سه‌رمایه‌دارانی رۆژئاوا به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تییاندا هێناوه‌ .
رێگای ڕاستی

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-30 20:01:31

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ئه نفله وه نزاي به راز

فه‌رموو ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی تر

ئه‌نفلۆزای به‌راز شوکه‌ گه‌وره‌که‌ی جیهان
گۆران ابراهیم
سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ 24ی‌ نیسانی‌ 2009، كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ مه‌كسیك له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ترسناكدا، چه‌مكی‌ (ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز)یان بلاَ    وكرده‌وه‌، ئه‌گه‌رچی‌ ئه‌م چه‌مكه‌ له‌مێژوویه‌كی‌ نزیكدا سه‌روكاری‌ له‌گه‌ڵ مرۆڤدا هه‌بووه‌، به‌لاَم له‌ئێستادا تا ڕاده‌یه‌ك پێی نامۆین.
(ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز) كه‌ ناوی‌ ڤایرۆسێكه‌ له‌به‌رازه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت‌و له‌بنه‌ڕه‌تدا تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ڤایرۆسه‌كانی‌ سه‌رچاوه‌گرتوو له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌مرۆڤ و باڵنده‌و به‌راز.
ئه‌م ڤایرۆسه‌ كه‌ به‌(ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن) ناسراوه‌، له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به‌خێزانی‌ (ئۆرسۆمیكزۆ)یه‌‌و به‌په‌رده‌یه‌ك به‌ناوی‌ ( ئینڤیلۆپ)ه‌وه‌، داپۆشراوه‌، ئه‌م ڤایرۆسه‌ نوێیه‌ كه‌ له‌ئێستادا جیهانی‌ هه‌ژاندووه‌، له‌ ولاَتی‌ مه‌كسیكه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌
(ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز) په‌تایه‌كی‌ ترسناك و هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ توندبوونی‌ هه‌ناسه‌و تێكدانی‌ گه‌ده‌و تاو گرژبوون، تا ئێستا له‌ولاَتی‌ مه‌كسیك به‌هۆی‌ (ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز)ه‌وه‌، (152) هاولاَتی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و (1600) هاولاَتیش له‌باری‌ تووشبووندان.
له‌ڕووی‌ مێژووییه‌وه‌، ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌سه‌ده‌ی‌ بیسته‌مدا چه‌ند جارێك سه‌ریهه‌ڵداوه‌و هه‌ر جاره‌ی‌ ئاسه‌واری‌ خراپی‌ بۆ مرۆڤ هه‌بووه‌.
له‌ساڵی‌ 1930 به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ ده‌ركه‌وته‌ی‌ هه‌بووه‌.
له‌ساڵی‌ 1957-1978 له‌ناو ولاَتانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌ورووپادا ڤایرۆسی‌ به‌راز  له‌ جۆری‌ (ئێچ وه‌ن ئێن تو) بلاَوبووه‌ته‌وه‌.
جارێكی‌ له‌ساڵی‌ 1976 له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و سه‌ره‌تاكانی‌ به‌توندبوونی‌ هه‌ناسه‌دان له‌لای چه‌ند هاولاَتی‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، پاشان گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو سه‌ربازه‌كانی‌ ئه‌مریكاو چوارده‌ سه‌رباز تووشی‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوون، ئه‌مه‌ وایكرد سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ ئه‌و كاته‌ (جیراڵد فۆرد) له‌و باره‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ به‌رگرتن له‌و ڤایرۆسه‌ بخاته‌گه‌ڕ.
جارێكی‌ تر له‌ساڵی‌ 1988 ڤایرۆسی‌ جۆری‌ (ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن) سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و ژنێكی‌ ته‌مه‌ن سی‌‌و دوو ساڵه‌ به‌هۆی‌ تووشبوونی‌ به‌م ڤایرۆسه‌، پاش هه‌شت ڕۆژ  گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌
له‌باره‌ی‌ (ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز)ه‌وه‌، ڕاپۆرتێكی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌، ڤایرۆسه‌كه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌هه‌ریه‌ك له‌ڤایرۆسه‌كانی‌ مرۆڤ‌و باڵنده‌‌و به‌راز.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌، له‌شی‌ به‌راز له‌ڕووی‌ پێكهاته‌وه‌، خۆی‌ له‌خۆیدا قاپێكی‌ لێوانلێو‌و تێكه‌ڵه‌ له‌ڤایرۆسه‌كانی‌ مرۆڤ و باڵنده‌ و پاش چه‌ند گۆڕانێكی‌ كیمیاوی‌ ده‌بێته‌ ڤایرۆس.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، زۆربه‌ی‌ زانایانی‌ بواری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كاریگه‌رییه‌كانی‌ به‌راز له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌ڵێن (( تا ئێستا ڤایرۆسێكی‌ نه‌ناسراو له‌ به‌رازدا بوونی‌ هه‌یه‌، ئه‌و ڤایرۆسه‌ش له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌مرۆڤه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌)).
هه‌روه‌ك هه‌ندێك له‌زانایان دژایه‌تی‌ ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ ناوی‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ نوێیه‌، به‌ناوی‌ (ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز)ه‌وه‌ بلاَوببێته‌وه‌.
له‌ هه‌فتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوودا، پاش بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ به‌راز له‌ولاَتانی‌ یه‌كێتی‌ و ئه‌وروپاو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، چه‌ندین جۆر له‌م ڤایرۆسه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌و له‌ هه‌ندێك له‌ولاَته‌كاندا جۆری‌ ڤایرۆسه‌كه‌ جیاوازی‌ هه‌بووه‌.
له‌وانه‌: له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا جۆری ڤایرۆسی‌ ( ئێچ وه‌ن ئێن تو، ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن)) سه‌ریهه‌ڵداوه‌، كه‌ زیاتر تایبه‌ت بووه‌ به‌ویلایه‌ته‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌، به‌لاَم جۆرێكی‌ تری‌ ڤایرۆس به‌ناوی‌ (ئێچ سری‌ ئێن تو)، سه‌ریهه‌ڵداو زیاتر له‌ولاَته‌كانی‌ چین و ڤێتنامدا بینراوه‌.
له‌ئێستادا جیهان له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌دایه‌و ئه‌گه‌ری‌ ته‌شه‌كردنی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ جیهانییانه‌ به‌ئه‌سته‌م نازانرێت.
ڤایرۆسی‌ نوێی( ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز) واته‌ (ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن) پێشكه‌وتووترین ولاَتانی‌ جیهانی‌ گرتووه‌ته‌وه‌و هه‌ر یه‌ك لای‌ خۆیه‌وه‌ له‌هه‌وڵی‌ به‌رهه‌ڵستی‌ كردنیدایه‌.
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، پاش بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و دوو ساڵه‌ له‌ویلایه‌تی‌ تاكساسی‌ ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌، ته‌واوی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌ ئاگاداركرانه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رگرتن له‌ بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ بخه‌نه‌گه‌ڕ.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، به‌رپرسانی‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌شاری‌ نییویۆرك بلاَویانكردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا نزیكه‌ی‌ چل باری‌ تووشبوون به‌و ڤایرۆسه‌ سه‌لمێنراوه‌، به‌مه‌ش ئه‌و خوێندگه‌یانه‌ی‌ كه‌ گومانی‌ بوونی‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌یان تیادا ده‌كرێت، ئاگادار كرانه‌وه‌ كه‌ دابخرێن، هاوكات پرسانی‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانی‌ شاری‌ نییویرۆك گه‌شبینی خۆیان پیشانداوه‌ به‌ڕێگه‌گرتن له‌ته‌شه‌كردنی‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌.
یه‌كێتی‌ ئه‌ورووپا به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ بوونی‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌و ده‌ركه‌وتنی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاشكراو سه‌لمێنراو له‌كه‌نه‌دا، كۆمیسیۆنی‌ بالاَی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌ورووپا بڕیاریدا به‌په‌له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رگرتن له‌بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ سازبكرێت.
خۆرهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاستیش له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌م بازنه‌یه‌دا نه‌مایه‌وه‌، هه‌ر زوو حكومه‌تی‌ ئیسرائیل ئاشكرای‌ كرد كه‌ هاولاَتییه‌كی‌ ته‌مه‌ن چل و سێ ساڵه‌، پاش پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌، به‌ ڤایرۆسی‌ (ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز) ئالووده‌ بووه‌.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، پاش هه‌واڵی‌ گه‌یشتنی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌خۆرهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست، ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ڕوونیكرده‌وه‌، كۆماری‌ میسر ده‌توانێت زۆر به‌ئاسانی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ڤایرۆسی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز ببێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م ولاَته‌ توانی‌ به‌ئاسانی‌ خۆی‌ له‌ده‌ست (ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌) له‌ماوه‌ی‌ پێشووتردا، ڕزگار بكات.
له‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ ده‌توانێت به‌ئاسانی‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ بگوازێته‌وه‌، ده‌توانرێت ئاماژه‌ به‌پژمه‌، پێكگه‌یشتنی‌ دوو مرۆڤ كه‌ یه‌كیان ئالووده‌ بووبێت به‌و ڤایرۆسه‌ بكرێت، به‌لاَم له‌باره‌ی‌ ئه‌و خێراییه‌ی‌ كه‌ بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی‌، زۆربه‌ی‌ زانایانی‌ لێكۆڵه‌ر له‌م بواره‌، ئاشكرایان كردووه‌، هۆكاره‌كه‌ی‌ تا ئێستا نازانرێت.
ئه‌و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌ی‌ كه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی‌، له‌ئێستادا جیهانی‌ له‌به‌رده‌م شۆكێكی‌ گه‌وره‌دا ڕاگرتووه‌.
بواری‌ ئابووری‌ یه‌كێكه‌ له‌و بواره‌ گرنگانه‌كانی‌ كه‌ نه‌یتوانیوه‌ خۆی‌ دوور بگرێت له‌كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ (ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز).
ولاَتی‌ مه‌كسیك، لانكه‌ی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ (ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز)، وا ناسراوه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی‌ داهاته‌كه‌ی‌ له‌بواری‌ گه‌شتوگوزارو پیشه‌سازی‌‌و كشتوكاڵداپه‌یدا ده‌كات.
ئابووری‌ مه‌كسیك له‌گه‌ڵ بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ڤایرۆسی‌ (ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز)دا، 3% ئاستی‌ دابه‌زی‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ باری‌ ئاسایشی‌ مه‌كسیك به‌و هۆیه‌وه‌ نائارامی‌ تێكه‌وت.
بازاڕه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌ورووپاش نیگه‌رانی‌ خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و قه‌یرانانه‌ ده‌ربڕی‌، كه‌ پێده‌چێت به‌هۆی‌ (ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز) ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ نیگه‌رانبوونی‌ جیهان‌و زیاتربوونی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌دا، (ڕۆبه‌رت زۆلیك) سه‌رۆك بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاشكرای‌ كرد، بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌ست ئه‌م ڤایرۆسه‌، بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ پێویستی‌ به‌وه‌یه‌، بڕی‌ دوو تریلیۆن دۆلار دابین بكات.
له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه‌، د. زریان عوسمان وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌وان له‌ و گه‌شتیارانه‌ ترسیان هه‌یه‌ كه‌ له‌مه‌كسیك‌و ولاَتانی‌ تری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌ورووپاوه‌، سه‌ردانی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن.
وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماژه‌ی‌ به‌و كه‌سانه‌ش كردووه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا گۆشتی‌ به‌راز ده‌خۆن‌و باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ ده‌بێت ڕێگه‌ چاره‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه‌.
ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهان، له‌باره‌ی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ڤایرۆسی‌ (ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز)ه‌وه‌، باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌، ئه‌م ڤایرۆسه‌ زیاتر له‌و به‌رازانه‌وه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌، كه‌ نزیك له‌كێڵگه‌كانی‌ په‌له‌وه‌رو باڵنده‌ به‌خێوده‌كرێن، یان مرۆڤ لێیانه‌وه‌ نزیكه‌.
ئه‌م ڕێكخراوه‌، له‌چه‌ند لایه‌نه‌وه‌ هۆشیاریداوه‌ته‌ دانیشتوانی‌ جیهان.
له‌باره‌ی‌ نیشانه‌كانی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌هه‌ر به‌رازێكدا، ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌، به‌رازه‌كه‌ ئالووده‌ به‌پژمه‌یه‌كی‌ زۆر ده‌بێت، پاشان سوورده‌بێته‌وه‌و له‌هه‌ناسه‌داندا جێگیر نابێت، هه‌روه‌ك له‌شی‌ به‌رازه‌كه‌ گرژ ده‌بێت.
له‌باره‌ی‌ خۆپاراستنه‌وه‌ له‌ئه‌گه‌ری‌ تووشبوون به‌(ئه‌نفۆنزای‌ به‌راز)، ڕێكخراوی‌ ته‌ندرووستی‌ جیهان، ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ستشۆردن‌و خۆپاكڕگرتن، دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌به‌راز، ده‌ستنه‌دان له‌شوێنێك ئه‌گه‌ری‌ تووشبوونی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی‌ هه‌بێت، ده‌ستنه‌دان له‌دانه‌كانی‌ خۆت،  وه‌ك باشترین ڕێگه‌چاره‌ ناوبردووه‌.
پرسیاری‌ چۆنیه‌تی‌ په‌یداكردنی‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌باری‌ تووشبووندا، یه‌كێكه‌ له‌پرسیاره‌ گرنگه‌كانی‌ دانیشتوانی‌ جیهان.
ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهان وه‌لاَمی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ داوه‌ته‌وه‌، له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌رزیلێدانه‌وه‌ كه‌ له‌ناوچه‌كانی‌ تووشبوو به‌و ڤایرۆسه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌و ده‌رزییه‌ش ده‌توانێت ڤایرۆسه‌كه‌ لاواز بكات و له‌چالاكی‌ بخات.
ڕادیۆنه‌وا

به‌هیوای سه‌رکه‌وتنت ..
هه‌ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-01-30 20:19:17

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: ئه نفله وه نزاي به راز

ده‌ستان خۆش به‌راستی بابه‌تی به‌هێزن

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-02-04 18:45:27

kcha_koye
جوانی کوردژین
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-30
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 703
WindowsXPMSIE

Re: ئه نفله وه نزاي به راز

زوووررررر زووووررر سوباس shazada-shane كيان به قوربان سه ركه وتوبيت كوله كيان دوباره سوباس ماندوم كرديت....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net