❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن به‌خته‌وه‌ر ده‌بیت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-30 15:58:11

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

چۆن به‌خته‌وه‌ر ده‌بیت؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8e77fe8c18.jpg




ئه‌و هێزه‌ت هه‌یه‌ له‌ژیاندا سه‌ركه‌وتووبیت؟ ڕۆژێك له‌ڕۆژان بیرت له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ چۆن به‌خته‌وه‌ر ده‌بیت؟ وا هه‌ست ده‌كه‌یت گه‌یشتن به‌ به‌خته‌وه‌ری‌ خه‌ونه‌؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانی‌ بزانیت ئه‌سته‌م نیه‌.
لێره‌دا چه‌ند شتێكی‌ ساده‌ هه‌ن پێویستیان به‌خۆماندووكردن نیه‌‌و ده‌توانیت ژیانت بگۆڕیت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌توانیت زۆر شتی‌ لاوه‌كی‌ وه‌لانێیت.
چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ یارمه‌تیتده‌دات له‌نوێبوونه‌وه‌ی‌ ڕۆژه‌كانی‌ ژیان‌و هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌رییه‌كی‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌یت:

سوپاس/
وتنی‌ وشه‌ی‌ سوپاس كاریگه‌رییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر هه‌یه‌، كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر زۆرجار پێشبینی‌ ئه‌وه‌ناكه‌ن ئه‌و وشه‌یه‌ له‌تۆ ببیستن، ئه‌وه‌ی‌ به‌ده‌ستتهێناوه‌ دڵخۆشت ده‌كات‌و هه‌ستی‌ به‌خته‌وه‌ریت لادروستده‌كات، خۆت ڕابهێنه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌ركه‌سێك یارمه‌تیدایت وشه‌ی‌ سوپاسی‌ پێبڵێیت، ئه‌وه‌ به‌س نیه‌ به‌ته‌نها سه‌ری‌ بۆ ڕابووه‌شێنیت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا خه‌نده‌‌و پێكه‌نینێكی‌ ناسكیشی‌ بۆ بكه‌.

به‌ هاوكارییه‌كان بزانه‌/
ڕێزی‌ كاره‌كانی‌ به‌رامبه‌رت بگره‌ هه‌رچه‌نده‌ شتێكی‌ ساده‌‌و بچوكیش بێت، به‌ڕێژه‌ی‌ ساده‌ییه‌كه‌ی‌ گرنگی‌ به‌نرخه‌كه‌ی‌ بده‌، كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت خواردنێكی‌ به‌تام‌و خۆشت پێشكه‌شده‌كات، بۆچی‌ وه‌سفێكی‌ خۆشی‌ خواردنه‌كه‌ی‌ بۆ ناكه‌یت كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ دروستیكردووه‌، به‌ته‌ئكید پیاهه‌ڵدانه‌كه‌تی‌ پێده‌گات‌و به‌رده‌وام به‌نه‌رم‌و نیانی‌‌و خۆشییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات.

ژیانی‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ده‌ورو به‌رتن نوێبكه‌ره‌وه‌/
زۆرترین شت كه‌ هه‌ستی‌ به‌خته‌وه‌ریت پێببه‌خشێت ئه‌وه‌یه‌ ببیته‌هۆی‌ دڵخۆشكردنی‌ كه‌سانی‌ دیكه‌، ئه‌وه‌ی‌ ده‌یكه‌یت پێویسته‌ حه‌زێكی‌ ڕاسته‌قینه‌ت بۆ گۆڕینی‌ ژیانی‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ پێیانده‌گه‌یه‌یته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌رێنیانه‌ هه‌بێت، گه‌ر توانیت كارێكی‌ مه‌زن ئه‌نجامبده‌یت، ئه‌وا هه‌مووان له‌پاداشتیدا سوپاست ده‌كه‌ن، بچوكترین نمونه‌، ئاگاداربوونی‌ مێژووی‌ جه‌ژنی‌ له‌دایكبوونی‌ هاوڕێكانت‌و پێشكه‌شكردنی‌ دیاری‌‌و به‌شداریكردنته‌ له‌بۆنه‌كانیادا.

په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنی‌/
ده‌توانیت هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری‌ بكه‌یت كاتێك ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌گه‌ڵ  هاوڕێیه‌كدا قسه‌ت نه‌كردبێت، بێگومان ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ بیره‌وه‌رییه‌ خۆشه‌كانی‌ ژیانت بیردێنێته‌وه‌ یان ده‌توانیت په‌یوه‌ندی‌ به‌كه‌سێتیه‌كی‌ ناسراوه‌وه‌ بكه‌یت‌و قسه‌ی‌ خۆشت بۆ بكات.

خۆت ڕزگاربكه‌ له‌ كێشه‌كانت/
زۆر به‌خته‌وه‌ر ده‌بیت كاتێك له‌هه‌موو كێشه‌كان ڕزگارت ده‌بێت، كاتێك یه‌كێك نیگه‌ران‌و توڕه‌ ده‌كه‌یت، مه‌خه‌وه‌ تا هه‌ڵه‌كه‌ت ڕاستده‌كه‌یته‌وه‌، ده‌توانیت له‌كورته‌ نامه‌یه‌كدا داوای‌ لێبووردنی‌ لێبكه‌یت، بێگومان ئه‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ده‌بێت بۆ نوێبوونه‌وه‌ی‌ ژیانێكی‌ بێ‌ كێشه‌.

خواردنێكی‌ خۆش پێشكه‌ش بكه‌/
له‌وكاته‌ی‌ له‌كار ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌‌و شیرینیه‌ك ده‌به‌یته‌وه‌ چ هه‌ستێكی‌ خۆشت لادروستده‌بێت، یان كاتێك ده‌چیت بۆ كار ژه‌مێك خۆراك ده‌به‌یت بۆ هاوڕێكانت، بێ‌ شك كۆبوونه‌وه‌ی‌ خێزان له‌ماڵه‌وه‌‌و هاوڕێكانت له‌سه‌ر كار، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ به‌خته‌وه‌رییه‌، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌گه‌ر تۆ كۆیانبكه‌یته‌وه‌.

نزیك بوونه‌وه‌ له‌خوا نهێنی‌ به‌خته‌وه‌رییه‌/
مه‌رجی‌ یه‌كه‌م بۆ گه‌یشتن به‌ به‌خته‌وه‌ری‌، حه‌وانه‌وه‌ی‌ ده‌روونییه‌، حه‌وانه‌وه‌ی‌ ده‌روونیش به‌بێ‌ نزیك بوونه‌وه‌ له‌خوا ده‌سته‌به‌ر نابێت، یارمه‌تیدان‌و ده‌ستگیرۆی‌ هه‌ژاران، هه‌ستی‌ به‌خته‌وه‌ریت لادروستده‌كات.

ڕوانینی‌ ئه‌رێنی‌/
له‌هه‌موو ساته‌كانی‌ ژیاندا ده‌توانیت هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری‌ بكه‌یت، تێڕوانینه‌كانت بۆ شته‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات، كاتێك كارێكی‌ زۆرت ده‌بێت به‌عه‌یبێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ده‌زانیت‌و ده‌ته‌وێت خۆتی‌ لێ ڕزگاربكه‌یت، یان ده‌ته‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر ڕێك‌و پێك ئه‌نجامیبده‌یت‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت سوپاست بكات.

ڕۆژانه‌ پێبكه‌نه‌/
ڕۆژێكی‌ خۆش له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتدا بسازێنه‌ له‌زانكۆ یان له‌كار بۆ له‌بیركردنی‌ هه‌موو ناكۆكیه‌كانی‌ نێوانتان، پێبكه‌نن به‌ڕووی‌ یه‌كتریدا، له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ مۆڕه‌ له‌یه‌كتری‌ بكه‌ن‌و ده‌م‌و چاوتان گرژ ببێت، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ ساده‌و ساكاره‌ قسه‌‌و وته‌ی‌ شیرین، به‌ڵام هه‌موو ناخۆشی‌‌و كێشه‌كان ناهێڵێت‌و هه‌لێكی‌ باشه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان دوو كه‌س. 

ئا: نیاز جه‌لال
سه‌رچاوه‌: فه‌رفش

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net