.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















كڕێشك پەیوەندی بە خۆراكەوە نییە
ئێستاش زۆر كەس پێی وایە كە كڕێشك Dandruff یان تۆشك پەیوەندی بە جۆری خۆراكەوە هەیە بەتایبەتی خۆراكی چەوری. لە راستیدا، كڕێشك بریتییە لە خێرابوونی كرداری نوێبوونەوەی خانەكانی پێستی سەر و پاڵنانی خانە كۆن و مردووەكان بۆ سەر رووی پێست، بە مانایەكی تر نوێبوونەوەی خانەكان خێراترە، واتە رێژەیەكی زۆرتر لە خانە مردووەكان(پێستی مردوو) كە ژینگەیەكی لەبارن بۆ هەوكردن بە كەڕوو. ئەگەری كڕێشك لەو كەسانە زیاترە كە رووبەڕووی گەرمی یەكجار زۆر دەبنەوە. لە تووشبووان بە كڕێشكی پێستی سەر، پلەی گەرمی و رێژەی شێداری لە هەوادا كاریگەری دەكەنە سەر خێرایی و توندی دروستبوونی كڕێشك. كڕێشك یان تۆشك لە پێستی سەردا روودەدات و حاڵەتێكی باوە. خانەكانی پێست بە درێژایی تەمەن لە نوێبوونەوەیەكی بەردەوام دان. كە خانەی نوێ لە پێستدا دروست دەبێت، خانە كۆنەكان پاڵدەنرێن، ئەم كردارە لە تووشبووان بە كڕێشك خێراتر روودەدات، هەوكردنی چەوریی پێست Seborrheic dermatitis جۆرێكی توندتری دروستبوونی كڕێشكە، كە لە گەورە و منداڵانیشدا دەبینرێت، لێرەدا كڕێشك پارچەی گەورەتر و چەورتر دەبێت كە رەنگیان سوور یان پەمەیییە، لەوانەشە كە ببێتە هۆی هەڵوەرینی قژ. هۆكاری كڕێشك تا ئێستا بە تەواوی روون نییە،بەڵام گەلێك هۆكاری هانی پەیدابوونی كڕێشك دەدەن وەكو: كەم شانەكردنی قژ، بوونی هەستەوەری پێست بەرانبەر بە كەڕووی هەوێن Yeast كە زیاتر لە زستاندا بەرجەستەتر دەبێت، كەم بەكارهێنانی شامپۆ بۆ شووشتنی قژ و پێستی سەر، نەخۆشی سەدەف و ئەكزیما ئەگەری دروستبوونی كڕێشك زیاتر دەكات، نەخۆشی ئایدزیش ئەگەری تووشبوون بە كڕێشك زیاتر دەكات، لەوانەیە كە كەمی كانزای زینك و كۆمەڵەی ڤیتامین B و شەكەتیی دەروونیش ئەگەری دروستبوونی كڕێشك زیاد بكەن، هەندێك جاریش كڕێشك وەكو كاردانەوەیەك بەرانبەر بە زیاد بەكارهێنانی ئاوێتەكانی قژ و پێست وەكو شامپۆی جۆراوجۆر پەیدا دەبێت. كڕێشك چارەسەر دەكرێت بە بەكارهێنانی شامپۆی تایبەت كە مادەیەكی دژەكەڕووی تێدایە، لەگەڵ زوو شووشتنی قژو پێستی سەر، شووشتن و پاككردنەوەی شانە وئامێرەكانی تری ستایلكردنی قژ بە مادەی بكوژی میكرۆب و كەڕوو.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه