.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















بۆ دابەزاندنی كێش ژەمی خۆراك بەلاوە مەنێ
زۆر كەس پێی وایە كە ئەگەر ژەمێكی خۆراك بەلاوەبنرێت ئەوا وزەی رۆژانە كەم دەكەنەوە و كێشی لەشیان كەم دەكات. لە راستیدا، بەلاوەنانی ژەمی خۆراك بڕیارێكی زۆر خراپە و زیانی تەندروستی لێ دەكەوێتەوە. بەلاوەنانی ژەمی خۆراك دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی شەكری خوێن، ئەمەش وادەكات كە لەش هەوڵی راستكردنەوەی ئەم دابەزینەی شەكری خوێن بدات، ئەمەش تەنها بە خواردن دێتە ئەنجام، بۆ نموونە نەخواردنی ژەمی بەیانیان دەبێتە هۆی ماندووبوون و سستبوونەوەی یان كزبوونی تێكڕای میتابۆلیزم بنەڕەتی BMR لەش، پاشان ئەو كەسە ناچار دەبێت كە بڕێكی زیاتری خۆراك بخوات لە كاتەكانی تردا، دەرەنجام كێشی لەشی زیاد دەكات. لە راستیدا ئەوانەی كە ژەمی بەیانیان ناخۆن، تێكڕای متابۆلیزمی بنەڕەتی (زیندەپاڵ) لە لەشیاندا بە رێژەی 5% دادەبەزێت. بەیانیان لەكاتی هەڵسان لە خەودا ئاستی شەكری خوێن نزمە، خواردن دەبێتە ئەگەری سووتاندنی وزە، هەمان ئەم كردارە لەپاش هەر ژەمێكی خواردندا دووبارە دەبێتەوە. هەوڵ بدە كە ماوەی نێوان ژەمەكان لە دەورووبەری 4 كاتژمێر دابێت، بەم شێوەیە هەست بە تێربوون دەكەین هەر لە بەیانییەوە تا كاتی نووستن. پرۆتین و چەورییە باشەكان یارمەتی جێگیربوونی ئاستی شەكری خوێن دەدەن، بەمەشەوە وزەیەكی باشتر دەدەنە لەش و هەستی برسیبوون ناهێڵن، كەچی كاربۆهیدراتە سافكراوەكان Refined وەكو شەكرەكان، برنجی سپی، نان یان سەموونی سپی و شیرینی دەبنە هۆی بەرزكردنەوەیكی خێرای ئاستی شەكری خوێن و نەهێشتنی هەستی برسیبوون بە شێوەیەكی كاتی، هەروەها هانی دەردانی هۆرمۆنی ئینسولین دەدەن كە ئەویش دیسان شەكری خوێن دادەبەزێنێت و دووبارە برسیبوون روودەدات و خواردن دەست پێدەكرێتەوە، بەمەشەوە بەرە بەرە كێشی لەش زیاد دەكات. چەند گۆڕینێكی بچووك لە بڕ و جۆری خۆراك و ستایلی خواردندا لەگەڵ مەشقی وەرزش تاكە رێگای دروست و تەندروستییانەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه