.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











ئێواره‌ى هه‌ینى 8/1،له هۆڵى یه‌كێتى نوسه‌رانى كورد لقى هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى زیره‌ك كه‌مال نوێنه‌رى دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و كاوه مه‌حمود وه‌زیرى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ریم ئه‌حمه‌د، سكر تێرى حزبى شیوعى كوردستان‌و به‌كر مسته‌فا، لێپسراوى مه‌لبه‌ندى 3ى یه كێتى نیشتیمانى كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له لێپسراوانى حزبى‌و حكومى‌و رۆشنبیران‌و نوسهرانو هاورێیانو خزم و كه‌سوكارى شاعیرى ناودارى گه‌له‌كه‌مان (ئه‌حمه‌د دڵزار )،یه‌كێتى نوسه‌رانى كورد لقى هه‌ولێر به بۆنه‌ى 90ساڵه‌ى ته‌مه‌نى شاعیرى ناوبراو مه‌راسیمێكى شایسته‌ى رێكخست.
له سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌دا وتارى به خێرهاتن له لایه‌ن سه‌عدوڵاپه‌رۆش، سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى یه كێتى نوسه‌رانى كورد خوێنرایه‌وه تیایدا ئاشكرایكرد،لاى هه‌مووتان ئاشكرایه په یامى ئه‌ده‌ب په یامى ئاشتى‌و تهبایىو لێبورده‌ییه، شاعیر‌و تێكۆشه‌رى ناسراوى گه‌له‌كه‌مان ئه‌حمه‌د دڵزار له‌م پێودانگه‌وه ئه‌و په یامه پیرۆزه‌ى به‌رز كرده‌وه تا ئه‌م چركهیهشى له گه‌ڵ دابێ هه‌ر به‌رده‌وامه .
دواتر هه‌ریه‌ك له كه‌ریم شێخانىو هاورێ فریشته مۆمى 90 ساڵه‌ى له دایكبوونى ئه‌حمه‌د دڵزار یان داگیرساند ،پاشانیش وتارى وه‌زیرى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن كاوه مه‌حمود خوێنرایه‌وه‌و تیایدا وه‌زیرى رۆشنبیرى رایگه‌یاند مامۆستا دڵزار وه‌ك شاعیر و تێكۆشه‌ر مه سهلهیهكى زۆر گرنگى بۆ ئێمه سه‌لماند ،مه‌سه‌له‌ى تێڕوانین و تهمهشاكردنى به تێكڕاى ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه له چوار چێوه‌ى هه‌ڵویستێك كه جیاكارى نه‌كات له تێڕوانینى سیاسى،هه‌روه‌ها وه‌زیرى رۆشنبیرى وتیشى، وێستگه‌كانى مامۆستا دڵزار ئێجگار ده‌وڵه‌مه‌ندن شایه‌نى چه‌ندین توێژینه‌وه‌ن پێموایه نه‌وه‌كانى داهاتوو زۆر سوود له‌و ژیانه‌ى وه‌رده‌گرن .
هه‌ر له درێژه‌ى مه‌راسیمى رێز لێنانى شاعیر ئه‌حمه‌د دڵزار، سیاسه‌تمه‌دارى گه‌له‌كه‌مان عه‌زیز محه‌مه‌د باسێكى له وێستگه‌ى ژیانى شاعیر كرد كه له رۆژانى هاوخهباتدا له گه‌ڵى ژیاوه و رۆڵى ئه‌حمه‌د دڵزارى به‌رز نرخاند له رابردوو دا كه چۆن خۆى ته‌ر خانكردبوو بۆ گه‌له‌كه‌ى .
دواتر مامۆستا كه‌مال غه‌مبار لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى له ژێر ناوى (هه‌نگاو نانى دڵزارى شاعیر به‌ره‌و نوێكردنه‌وه له سه‌ر وێنه‌یه‌كى شیعریدا )پێشكهشكردو كه‌ریم شێخانى ژیانى شاعیرى خوێنده‌وه‌و دواتر هه‌ریه‌ك له ره‌هبه‌رى سه‌ید برایم و كه‌ریم شێخانى ده‌رباره‌ى شیعره‌كانى دڵزارى شاعیر چه‌ند پهیڤێكیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
دواتر به ده‌نگى غه‌ریب پشده‌رى چه‌ند گۆرانیه‌ك پێشكه‌شكراو له كۆتاى مه‌راسیمه‌كه‌شدا خه‌ڵاتى رێزلێنانى دكتۆر به‌ر ههمهم ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن زیره‌ك كه‌مال به خشرایه دڵزارى شاعیر‌و دواتر خه‌ڵاتى یه‌كێتى نوسه‌رانى كورد لقى هه‌ولێر به‌خشرایه شاعیرى ناوبراو .
دڵزارى شاعیر ناوى ته‌واوى (ئه‌حمه‌د مسته‌فاى كورى حه‌مه ئاغاى حه‌وێزیه ) له 8/1/1920واته 90 سال له‌مه‌و به‌ر له گه‌ڕه‌كى ههواوانى كۆیه له دایكبووه‌و له سالى 1927 چۆته سوختهخانهو و دواى دوو ساڵ خوێندى قورئان‌و بنچینه‌ى ئاین، له سالى 1929چۆتهبهر خوێندنى رهسمىو له قوتابخانه‌ى سهرهتایىو ناوه‌ندیى هه‌ر له كۆیه له‌ساڵى 1942 ته‌واو كردووه‌و له سالى 1940 وه به‌هره‌ى شیعرى هه‌بووه‌و شیعرى ستایشى ئاینى وتوه‌ته‌وه‌و دواتر شیعرى سیاسى نوسیوه‌و چه‌ند كۆمه‌له شیعرێكى سیاسى‌و دووچاپى دیوانى هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك له هۆنراوه‌ى وهرگیڕدراو،جگه له‌وه‌ى بیره‌وه‌رى رۆژانى ژیانى و گه‌نجینه‌ى باباتاهیرى ههمهوهندانى هه‌یه .
kurd sat
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-01-09 11:24:17)

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









am jareshean dastt xosh bet fresha gyan bo am zanyerea sarkwtu bet hamesha


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet freshta gyan har sarkawto bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه









sarab zhiyar zor supas bo ewash bo em peyama ranginatan her sarkawtu ben ishalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
