.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















هەڵگرتنی خۆراك
لەمێژە مرۆڤ چەندین رێگای بەكارهێناوە بۆ هەڵگرتن و پاراستنی خۆراك لە تێكچوون و گەشەی میكرۆب تێیدا بە مەبەستی رێگرتن لە ژاراویبوون بە خۆراك كە هەندێك جار ژیان دەخاتە مەترسییەوە. بۆیە هەڵگرتنی خۆراك بە شێوەیەكی دروست مەسەلەیەكی چەندی بڵێی گرنگە. نان، سەموون، دانەوێڵە لەناو شتێكی وشك و داخراودا لە پلەی گەرمی پتر نەبێت لە 38 پلەی سانتیگراد هەڵبگرە. دەبێ پلەی گەرمی ناو سەلاجەكەت لە ژێرەوەی 4 پلەی سەدی و پلەی گەرمی ناو فریزەر كەمتر لە 18پلەی ژێرسفردا بێت. گۆشتی خاو و ماسی خاو لەناو دەفرێكدا لە لای بنەوەی سەلاجە دابنێ تاكو ئەو شلەیەی كە لێیان دەتكێت نەكەوێتە سەر خۆراكەكانی تر. ئەمە یارمەتی پاك راگرتنی ناو سەلاجەكەت دەدات هەر وەكو خاوێنكردنەوەی ناو سەلاجە و فریزەر كە زوو زوو ئەنجامی دەدەیت. هێلكە لەناو كارتۆندا بنرێ ئینجا بخرێتە ناو سەلاجە، دانانی هێلكە لەناو شوێنی تەرخانكراو لە دەرگای سەلاجەدا ساردێتی هێلكەكان بەباشی ناپارێزێت. ئەگەر هێلكەیەك درزی برد، بیخەرە ناو دەفرێكی داخراو و هەر لەناو سەلاجەدا بیهێڵەوە و بەر لە تێپەڕبوونی چوار رۆژ بۆ خواردن بەكاری بێنە، ئەگەر زیاتر مایەوە فڕێی بدە. خۆراكی لێنراو و خۆراكی زیادی ماوە پاش ژەمەكان لە پاش یەك كاتژمێردا بخەرە ناو سەلاجە لەناو قاپی تەنكدا تاكو هەموو خۆراكەكە وەكو یەك و لە یەك كات و بە خێرایی سارد بێت. ئەو خۆراكە كوڵاوە یان لێنراوەی كە بۆ ماوەی پتر لە دوو رۆژ لەناو سەلاجەدا دەمێننەوە لە رووی تەندروستییەوە بۆ خواردن باش نییە، هەتا ئەگەر بە گەرمكردنەوە و دووبارە كوڵاندن میكرۆبیش لەناوبچێت، بەڵام زەهری میكرۆبەكانی Toxins ناو خۆراك هەر دەمێننەوە و پاش خواردنیان كێشەی تەندروستی پەیدا دەكەن. هەر خۆراكێك وشك بێت یان كوڵابێت، ئەگەر كەڕەكیفەی (كەڕووی) هەڵهێنابێت، هەرگیز بۆ خواردن گونجاو و سەلامەت نییە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه