.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















خۆراك بۆ نەخۆشانی سیل
نەخۆشی سیل Tuberculosis بە هۆی جۆرێكی بەكتریاوە تووشی مرۆڤ دەبێت. باوترین جۆری سیل لە كۆئەندامی هەناسەدا بەدی دەكرێت (سیلی سییەكان). نەخۆشی سیل، بەتایبەتی سیلی سییەكان كاریگەری دەكاتە سەر كرداری زیندەپاڵ (میتابۆلیزم Metabolism) كە بریتییە لە كردارێكی ئاڵۆز لە لەشدا بۆ گۆڕینی خۆراك بۆ وزە، هەروەها نەخۆی سیل دەبێتە هۆی دابەزینی كێشی لەش. خۆراك رۆڵێكی گرنگی هەیە لە زوو چاكبوونەوەی نەخۆش لە سیل، هەروەها خۆراكی ئاوایان پێویستە كە گەرمی و وزە بۆ لەشیان دابین بكات. نەخۆش بە گشتی دەبێ خۆراكە پرۆتینییەكان زیاد بكات، ئەمە سەرەڕای هاوسەنگكردنی خۆراك. وا باشە كە بڕی شیر، هێلكە، گۆشت زیاد بكرێت، جۆری شیر بە پێی تەمەن و حاڵەتی گشتی نەخۆش رێكدەخرێت لە رووی رێژەی چەورییەوە كە شیری فول كرێم یان كەم چەوری یان بێ چەوری وەربگرێت. هەورەها بە گوێرەی گۆشت، وا باشترە كە كەم چەوری بێت، ماسی و پەڵەوریش یان گۆشتی سپی لە خۆراكدا بێت نەك تەنها گۆشتی سوور. وا باشە كە تووشبووان بە سیلی سییەكان رۆژانە دوو جار گۆشت بخۆن و گۆشتەكە بە پێی حەزی نەخۆش ئامادە بكرێت تاكو لێی وەرس نەبێت. هێلكەش بە هەر شێوەیەك ئامادە بكرێت، پێویستە كە رۆژانە بدرێت بە نەخۆشانی سیل.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه