.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌و پیاوه‌ی ساڵانه پێنج ملێۆن که‌س ئه‌کوژێت
ده‌ریاوانی به‌ناوبانگ كريستوفر كولمبوس (Christopher Columbus 1451 -1506)
ئه‌و پیاوه‌ی ساڵی 1492ی زاینی سه‌فه‌ری کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك له ڕۆژئاواوه به‌ره‌و هندستان ئه‌وه بوو به ڕێکه‌وت کیشوه‌رێکی نوێی دۆزیه‌وه که ئه‌مریکا بوو.
کریستۆفه‌ر ڕوانی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئه‌مریکا ( هندیه سوره‌کان ) ڕوهکێكی تایبه‌تی ئه‌کێشن، کریستۆفه‌ر ئه‌و ڕوه‌که‌ی گوێزایه‌وه بۆ ئه‌وروپا و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌مو جیهان، به‌ڵام نه‌یزانی شتێك ئه‌گوێزێته‌وه بۆ جیهان که دروێنه‌ی ڕۆحی مرۆڤ ئه‌کات به ئه‌ندازه‌یه‌ك که به هه‌مو جه‌نگه‌کان نه‌یان کردوه.
بریا ئه‌وکاته بیزانیایه چی ئه‌گوێزێته‌وه و چی به جیهان ئه‌کات، له ساڵی 1856 ی زاینی ڕۆبێرت گۆلاگ(Robert Gulag) یه‌که‌م کارگه‌ی دروست کردنی جگه‌ره‌ی له ئینگلته‌را دامه‌زراند !
نزیکه‌ی دوای 100 ساڵ پزیشکی به‌ناوبانگی به‌ریتانی ڕیچارد دۆڵ ( Richard Doll ) له ساڵی 1950 ی زاینی په‌یوه‌ندی نێوان شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان و جگه‌ره‌کێشانی دۆزیه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتێک که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریکی (American Cancer Society ) و دامه‌زراوی سنگی جیهانی (World Lung Foundation) ده‌رچوه و له به‌رواری 27 – 8 -- 2009 دا وه‌کاله‌تی ڕۆیته‌رز له واشنتۆن بڵاوی کردۆته‌وه:-
به‌کار هێنانی توتن ئه‌بێته هۆی کوشتنی 6 ملێۆن که‌س له جیهاندا ساڵی 2010 به‌هۆی شێرپه‌نجه، نه‌خۆشیه‌کانی دڵ، ئێمفیزیما (Emphysema ) و نه‌خۆشیه‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ند به جگهرهکیشانهوه.
له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له هه‌مو 10 که‌سێکی مردو یه‌کێکیان به‌هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه‌یه و ته‌نها له ساڵی 2009 دا نزیکه‌ی 5.5 ملێۆن که‌س به‌م هۆیه‌وه ژیانیان له ده‌ست داوه.
به‌کارهێنانی توتن زه‌ره‌ری نزیکه‌ی 5 بلێۆن دۆلار ساڵانه له ئابوری جیهان ئه‌دات ( زه‌ره‌ری ژینگه، پاره‌ی ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌کانی په‌یوه‌ند به جگه‌ره کێشان و که‌م بونه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنان Loss of Productivity.

ڕاپۆرته‌که وا پێشبینی ئه‌کات، که ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ی ئێستا له به‌رزبونه‌وه‌دا بێت ئه‌وا 7 ملێۆن که‌س بۆ ساڵی 2020 و 8 ملێۆنیش بۆ 2030 گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن به هۆی جگه‌ره کێشانه‌وه، وه هه‌روه‌ها ئاماره‌کانی ئه‌م ڕاپۆرته وا ده‌رئه‌خه‌ن که له جیهاندا نزیکه‌ی یه‌ك بلێۆن پیاو جگه‌ره‌کێشن--- 35 % له وڵاتاته پێشکه‌وتوه‌کان 50 % له وڵاته تازه پێشکه‌وتوه‌کاندا.
ڕۆژانه 250 ملێۆن ژن جگه‌ره ئه‌کێشن که ---- 22 % له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان و 9 % له وڵاتانی تازه پێشکه‌وتو.
مه‌ترسی مردن به شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان 23 جار زیاتره له پیاوانی جگه‌ره‌کێش وه‌ك له‌و پیاوانه‌ی جگه‌ره ناکێشن، هه‌روه‌ها 13 جار به‌رزتره بۆ ژنانی جگه‌ره‌کێش به به‌راورد له گه‌ڵ هاوڕێکانیاندا که جگه‌ره ناکێشن.
سێ یه‌ك تاکو نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی جگه‌ره‌کێشن به‌هۆی ئهخۆشیهکانی په‌یوه‌ند به جگه‌ره کێشانه‌وه ئه‌مرن وه به گشتی جگه‌ره‌کێشه‌کان 15 ساڵ که‌متر ئه‌ژین له هاوڕێکانیان که جگه‌ره ناکێشن.

نزیکه‌ی 60 % ی چینیه‌کان جگه‌ره‌کێشن واته چینیه‌کان زیاتر له 37 % ی جگه‌ره‌ی جیهان ئه‌کێشن، به‌م هۆیه‌شه‌وه 50 ملێون منداڵی چینی که زوربه‌یان کوڕن به ناکامی ( Prematurely ) ده‌مرن به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌وه که په‌یوه‌ندی به جگه‌ره کێشانه‌وه هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرته‌که جگه‌ره کێشان 250 ملێۆن منداڵ و مێردمنداڵ ئه‌کوژێت ساڵانه له جیهاندا وه نزیکه‌ی 200,000 که‌س ساڵانه ده‌مرن به هۆی جگه‌ره کێشانی ناڕاسته‌وخۆوه ( Passive Smoking )
سه‌د ملێۆن که‌س له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا مردون به هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه نه‌بونایه که نراون بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌کێشانی خه‌ڵك و یارمه‌تی دانی جگه‌ره کێشه‌کان بۆ ته‌رك کردنی، جگه‌ره له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا له‌وانه‌یه یه‌ك بلێۆن که‌س بکوژێت به واتای ڕاپۆرته‌که.

چین به یه‌که‌م وڵاتی به‌رهه‌م هێنه‌ری جگه‌ره له جیهاندا ئه‌ژمار ئه‌کرێت ئه‌مریکا به دوایدا دێت، ڕوسیا ئینجا ژاپۆن
پوخته‌ی ڕاپۆرته‌که ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ که :-
* جگه‌ره کیشان له گرنگترین هۆکاره‌کانی تێکچونی ته‌ندروستی و مردنه.
* هۆکارێکی سه‌ره‌کی جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماغ و نه‌خۆشی خوێن به‌ره‌کان و شێرپه‌نجه‌یه.
* کلیلی سه‌ره‌کیه بۆ نه‌خۆسیه‌کانی دڵ و مۆخ و شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان.
* لێپرسراوه له 80 % مردن به شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان.
* ناو ده‌م، گه‌ده، گورچیله، میزه‌ڵان و ڕه‌حم هان ئه‌دات بۆ توشبونیان به شێرپه‌نجه‌کان.
* جگه‌ره کێشه‌کان زۆرتر توشی نه‌خۆشیه درێژ خایه‌نه‌کانی سنگ و بۆریه‌کانی هه‌وا ئه‌بن.
* جگه‌ره کێشان بۆ ژنی سك‌پڕ ئه‌بێته هۆی کێشه‌ی زیاتربۆ خۆی و کۆرپه‌له‌که‌ی، وه‌ك له‌بار چون و که‌می کێشی
کۆرپه‌له.
* هۆکارێکیشه بۆ توش بون به قورحه‌ی گه‌ده و نه‌خۆشی شه‌کره و پشت ئێشه.
ته‌نها ئه‌و که‌سه‌ی که جگه‌ره‌ی به‌ده‌مه‌وه‌یه ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌کانی جگه‌ره‌کێشان نابێته‌وه.
زاراوه‌یه‌ك هه‌یه پێی ئه‌وترێ جگه‌ره کێشانی ناڕاسته‌وخۆ (Passive Smoking )، به واتا تۆش که جگه‌ره‌کێش نیت جگه‌ره ئه‌کێشیت و به‌ره‌وڕوی مه‌ترسیه‌کانی ئه‌بیته‌وه کاتێ نزیك جگهرهکێشێك ئه‌بیته‌وه‌و بڕێك له هه‌وا و بۆنی جگه‌ره‌که‌ی هه‌ڵئه‌مژیت !
ئایا ئه‌زانیت که ده‌یه‌ها ماده‌ی ژه‌هراوی هه‌ڵئه‌مژیت له دوکه‌ڵی جگه‌ره‌کانیان !، که له‌وانه‌یه توشی هه‌ندێ نه‌خۆشیت بکات وه‌ك هه‌وکردنی سیه‌کان و بۆریه‌کانی هه‌وا، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ( ڕه‌بو )، کۆکین، پژمینی زۆر، هه‌وکردنی گوێی ناوه‌ڕاست ( ئه‌و که‌ناڵه‌ی گوێ ئه‌گه‌یه‌نێت به ناو قورگ ) و زیاد بونی ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و شێرپه‌نجه.
مهترسیهکنی له‌سه‌ر منداڵ :-
1 – له‌وانه‌یه له هه‌ندێ منداڵدا ببێته هۆی دره‌نگ فێر بون و دواکه‌وتنی عه‌قڵیان ( التخلف العقلی ).
2 – ئه‌و منداڵانه‌ی ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌کانی دوکه‌ڵی جگه‌ره ئه‌بنه‌وه ددانیان زوتر هه‌ڵئه‌وه‌رێ وه‌ك له هاوڕێکانیان که ئه‌و مه‌ترسیه‌یان له‌سه‌ر نیه.
له‌سه‌ر ئافره‌تی سک پڕ :-
1 – له‌بارچونی زوو Repeated Abortion
2 – ناکامی و که‌می کێشی کۆرپه‌له‌کانیان ( Premature And Underweight ).

ئه‌گه‌ر تۆ جگه‌ره‌کێشی و بێ توانای و ناتوانی وازی لێ بێنی، که‌واته جگه‌ره مه‌کێشه له نزیك هیچ یه‌کێ له ئه‌ندامانی خێزان و که‌س و کار و خه‌ڵك، تاکو زیانیان پێ نه‌گه‌یه‌نیت به‌و دوکهکهڵهی له ده‌م و لوتت دێته ده‌ره‌وه

زنجیره‌ی ئه‌و ڕوداوانه که کوتوپڕ دوای جگه‌ره ته‌رك دان ڕو ئه‌ده‌ن :-
به‌ڵکو هانده‌رێك بن بۆ ته‌رك دانی جگه‌ره به یه‌کجاره‌کی
1 – دوای بیست خولهك له ته‌رکدانی ....لێدانی دڵ و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ باری ئاسایی.
2 – دوای دوانزه کاتژمێر ... ڕێژه‌ی یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆن ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێژه ئاساییه‌که‌ی خۆی.
3 – له دوو هه‌فته‌وه تا سێ مانگ له ته‌رك دانی .... سوڕی خوێن ئه‌بوژێته‌وه و سیه‌کان کاره‌کانی خۆیان به
باشترین شێوه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
4 – دوای نۆ مانگ له ته‌رك دانی، ئه‌و کۆکه‌یه‌ی که هه‌مو ڕۆژێك بێزارت ئه‌کات زۆر که‌م بوه‌ته‌وه و نامێنێ.
5 – دوای ساڵێك ... مه‌ترسی توشبون به نه‌خۆشه‌کانی دڵ که‌م ئه‌بێته‌وه بۆ نیوه.
6 – دوای سێ ساڵ ... مه‌ترسی توش بون به جه‌ڵته‌کان ( دڵ و مێشك ) که‌م ئه‌بێته‌وه بۆ سێ یه‌ك.
7 – دوای ده ساڵ مه‌ترسی توشبون به شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان که‌م ئه‌بێته‌وه بۆ نیوه.
8 – دوای پانزه ساڵ له وازهێنان ... مه‌ترسی توشبون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ وه‌كو که‌سێکه که هه‌رگیز
جگه‌ره‌ی نه‌کێشابێت.
ئایا له ڕاستیدا هه‌ق نیه هه‌ڵوێسته‌یه‌کی جدی بکرێت له جگه‌ره‌کێشه‌کان ؟
ئایا پێویسته توشی شێرپه‌نجه یان نیشانه ترسناکه‌کان ببیت هه‌تاکو وازبێنیت ؟ !
بۆ سود له ته‌جروبه‌ی خه‌ڵك وه‌رناگریت ؟
هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ وازهێنان بریتیه له ڕهغبهتێکی زاتی به‌هێز بۆ وازێنان.
دوای ئه‌وه ئه‌توانیت بڕیاری کۆتایی بده‌یت خۆت یان به هاوکاری پزیشکێکی پسپۆر یان به هاوکاری خزمان و هاوڕێیانت، جونکه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا هه‌وڵێکی جدی و بێ وچان ئه‌درێت له‌م بواره‌دا بۆ بنه‌بڕ کردنی دیارده‌ی جگه‌ره کێشان.
هه‌رچه‌نده جگهرهکێشانان قه‌ده‌غه کراوه له شوێنه گشتیه‌کان و حکومیه‌کان، به‌ڵام له‌لای ئێمه هه‌تا ئێستاش ئه‌مه به ته‌واوی په‌یڕه‌و ناکرێت.
خه‌به‌ر به‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی هه‌مو شتێکت له ده‌ست بچێت.
جگه‌ره‌کێشان هیچ جۆره سودێکی نیه !
جگه‌ره‌کێشان ته‌نها ڕابواردن و له‌زه‌تێکی کاتیه به‌ڵام ڕاتئهکێشێ بۆ قه‌راغی چاڵێك که هه‌ستانه‌وه‌ت بۆ نییه.
ئاماده‌کردن و گۆڕینی باپیره
بۆ ئاماده کردن و نوسینی ئه‌م بابه‌ته سود وه‌رگیراوه له‌م سه‌رچاوانه
سایته‌کانی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن باپیره (2010-02-03 02:57:46)
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەستەکانت خۆش بیت باپیرە گیان
بابەتێکی زۆررررررررررر بەسودە بە هیوای لەشساخی و تەمەن درژی بۆ تۆ باپیرە گیان
شاد‌و سەرکەوتو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه گیان سه‌رکه‌وتوبیت بابه‌تێکی زۆر جوانه هیوای بهردوامیت بۆده‌خوازم سه‌رکه‌وتوبیت گیان .
له‌سه‌ر هێڵ نییه









یه‌خوا ده‌سته‌کانت خۆشبێت باپیره گیان بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆر بهسدو بوو‌و
ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بخوێنێته‌وه زۆۆۆۆۆر ده‌گمه‌نه هه‌وڵ بۆ نه‌کێشانی نه‌یات
هه‌ر سه‌رکه‌وتو ته‌مه‌ن درێژ‌و لهشساغو سه‌لامه‌ت بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاست ئه‌که‌م کوێستان گیان....
ده‌ست و چاوی تۆش خۆش بێت
کچه دڵسۆزه‌که‌ی باپیره ...
چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م.
خوا ده‌ست به باڵته‌وه بگرێت کاکه چێنه‌ر گیان...
بۆ خاتری ئه‌م ئێواره‌ی جومعه و جه‌ماعه‌ته سه‌رکه‌وتوو بیت له خوێندندا
دوعای خێری باپیره بۆ تۆی به‌ڕێز ( هه‌رچه‌نده دوعاکانی باپیره تا سه‌قفه‌که به‌رز نابنه‌وه ) !
چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م.
یاخوا ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت تینا گیان وردیله‌که‌ی باپیره...
پێخۆشحاڵم که بابه‌ته‌که‌ت به دڵ بوو زۆر سوپاست ئه‌که‌م
خوا له دڵسۆزیت که‌م نه‌کات، ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ باپیره
توي هفتاآسمون تــــــــــو تنها دختر خوب و نازنین باپیره هستی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته وپه‌نجه‌کانت خۆش باپیره گیان بابه‌تێکی جوانه سه‌رکه‌وتوبیت له کاره‌کانتدا براکه‌م ته‌مه‌نای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت ئه‌که‌م هیوام خۆشی و ئاسوده‌یته هاوڕێ گیان هیواخوازم هه‌میشه له پێشکه‌وتن و ته‌ندروستی باشابیت به‌رێزم کاتت گـــــوڵ،،

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاست ئه‌که‌م کاکه نامۆ گیان
باپیره به غوڵامی چاوه‌کانت بێت بۆ ئه‌و هه‌مو هه‌ست و وشه ناسکانهت
سه‌رفراز، سه‌رکه‌وتو و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ باپیره
چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م ... دڵی باپیره
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا باپیره گیان،،به‌راستی بابه‌تێکی زۆر زۆر جوانه،،
هیوای له‌ش ساغی و سه‌لامه‌تیت بۆ ده‌خوازم،
به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که جگه‌ره‌کێشن ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌رێزت ببینن و سودی لێ وه‌ر بگرن...
ته‌مه‌ن درێژ بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاست ئه‌که‌م سوزی گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت، خوا سه‌رکه‌وتو و ته‌مه‌ن درێژت بکات بۆ باپیره
چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م... که‌سی باپیره.
له‌سه‌ر هێڵ نییه