❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بێویژدانی دایکێک / به‌شی دووه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-30 18:24:04

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

بێویژدانی دایکێک / به‌شی دووه‌م

بێویژدانی دایکێک / به‌شی دووه‌م

نوسینی / سیروان

ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای رووداوێکی راسته‌قینه‌ییه‌ . ناوه‌کان خوازراون

زۆر جار له‌ وانه‌کانم ناچوومه‌ ژووره‌وه‌ هه‌ر له‌گه‌ل یه‌ک بووین تا وای لێهات نه‌مان ده‌توانی بۆ ساتێکیش بێ یه‌کتری هه‌لبکه‌ین و بتوانین بێ یه‌کتر بژین وه‌ک چۆن ده‌ریا بێ ماسی ناژیت . کات ده‌روات من زۆر حه‌ز به‌ رۆیشتنی کات ناکه‌م چونکه‌ هه‌ست به‌ دلته‌نگی ده‌که‌م کاتێک له‌و دوور ده‌بم و هه‌ست ده‌که‌م له‌ نێو دۆزه‌خ دام .هه‌ڤال رۆژێک بۆی باس کردم که‌ ناتوانم بۆ ساتێکیش دووربم له‌ چاوانی ئه‌و چاوانه‌ی بونه‌ته‌ قیبله‌ی عه‌شق و سه‌رچاوه‌ی ژیان و ئاسوده‌ییم و هه‌رگیز نه‌مده‌زانی عه‌شق ئه‌و گورو تینه‌ییه‌ که‌ ناخی مرۆڤ ده‌سوتێنێت و له‌ ساته‌ ته‌نیایه‌کان دل ده‌کاته‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و نه‌توانین بێ به‌رامبه‌ره‌که‌ت بژیت ، زۆر جار له‌ گه‌شته‌کانی کۆلێژ هه‌ردووکیان ده‌هاتن و به‌رده‌وام وه‌ک دوو بولبولی شێتی نێ ئاقاره‌کانی گولدانی سه‌مفۆنیاکانی به‌هار نه‌یان ده‌توانی له‌ یه‌ک جیا ببنه‌وه‌ ، زۆر جار هه‌ستم ده‌کرد ئاخۆ ئه‌مانه‌ گه‌ر یه‌کێک بمرێت یان سه‌فه‌رێکی دووری بکه‌وێته‌ رێ ئه‌وی تریان ده‌بێت چی بکات زۆر جار هه‌ست و بیرم لای ئه‌وان بوو ، نازدار هه‌رده‌م شه‌وانم به‌ ده‌م خه‌یالی هه‌ڤاله‌وه‌ ده‌خه‌وت و هه‌ڤالیش به‌هه‌مان شێوه‌ . سێ سال به‌م شێوه‌ییه‌ ژیانیان رۆیشت ، هه‌ڤال له‌ قۆناغی سێیه‌م بریاری دا بچێت بۆ خوازبێنی نازدار وه‌ک هه‌موو کارێک هه‌مو شتێکیان براندبوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ ماله‌وه‌ی نازدار ئاگادار بن به‌ خوازبێنییه‌که‌
ئه‌وه‌ بوو له‌ شه‌وێکی به‌هار باوکی هه‌ڤال و چه‌ند که‌سێکی ناسیاوی هه‌ڤال ده‌چن بۆ خوازبێنی نازدار پاش دانیشتن و ئالوگۆری قسه‌ نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام و به‌ ده‌ست به‌ تالی گه‌رانه‌وه‌ بۆ به‌یانی هه‌ڤال زۆر خه‌مبار و دلته‌نگ دیار بوو هه‌رگیز هه‌ڤالم وا نه‌دیووه‌ و هه‌رگیز به‌م شێوه‌ییه‌ نه‌که‌تبووه‌ به‌رچاوم تا لێی نزیک بومه‌وه‌ و لێم پرسی ئاخۆ به‌م به‌یانییه‌ خێر ه‌ بۆ وایت له‌ وه‌لامدا به‌ دلێکی زۆر سارد و پڕ که‌سه‌ر وتی نه‌بوو
منیش وتم چی نه‌بوو ؟ وتی نازدار ، منیش وه‌ک که‌سێکی نزیکی زۆه‌ر دلم دایه‌وه‌ وتم ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ دلنیابه‌ ئێوه‌ دوو کۆتری سپی به‌ر ئاقاره‌کانی عه‌شقن و هه‌ر بۆ یه‌ک ئه‌بن پێوسیت ناکات دلی خۆت توند بکه‌یت به‌م رۆژگاره‌ ناسکه‌ خه‌م بخۆیت نه‌وه‌ک ئێستا نازدار بێت به‌م حاله‌ تۆ بینێ زۆر پێی ناخۆشه‌، به‌لام نه‌ک نازدار به‌لکو بگره‌ ته‌واوی هاورێیه‌کان دلیان په‌شۆکابوو به‌م به‌یانییه‌ زووه‌ هه‌والی زۆر ناخۆش به‌ ناو هاورێیان بلاو بوه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی به‌م مه‌سه‌له‌یان ده‌زانی که‌ گوایه‌ نازدار ئه‌مشه‌و کۆژراوه‌ و تا ئێستاش هۆکاره‌که‌ی دیار نیه‌ ؟ من به‌ زانینی ئه‌م هه‌واله‌ زۆر په‌ست بووم به‌لام هه‌رگیز نه‌مده‌هێشت که‌ هه‌ڤال بزانێت و له‌گه‌ل قسه‌و باسی تر مه‌شغولم ده‌کرد . ئه‌م هه‌واله‌ له‌وه‌ گه‌یشت به‌ هاورییه‌کی نزیکی نازدار گوایه‌ نازدار خۆی ۆه‌یوه‌ندی له‌ رێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ به‌ هاورێیه‌که‌ی شنه‌ کردووه‌ و پێی راگه‌یاندووه‌ که‌ دوێنێ شه‌و مالی هه‌ڤال هاتوون بۆ خوازبێنیم به‌لام که‌ ئه‌وان رۆیشتوون به‌ براو دایکی که‌وتونه‌ته‌ گیانی نازدار و لێیان داوه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌گه‌ل که‌سێکی تر ده‌ستی خۆشه‌ویستی تێکه‌لاو کردوه‌ و له‌گه‌ل هه‌ڤال که‌وتۆته‌ داوی خۆشه‌ویستی چونکه‌ لای ئه‌وان خۆشه‌یستی په‌یڤێکی نه‌گوتراو و نامۆو و حه‌رامه‌ و دووره‌ له‌ گیانی مرۆڤایه‌تی چۆن ده‌بێت کچ خۆشه‌ویستی بکات ئه‌مشه‌و نازدار تا به‌یانی له‌ تاو ئێش و ئازاری جه‌سته‌ و دلی نه‌خه‌وتووه‌ بۆ به‌یانی ده‌رگایان له‌ سه‌ر داخستووه‌ که‌ نابێت چیتر بچێته‌وه‌ بۆ کۆلێژو نابێت خوێندن ته‌واو بکات به‌لام له‌ رێگه‌ی خوشکه‌ بچوکه‌که‌ی مۆبایلی بۆ ده‌بردێت تا په‌یوه‌ندی به‌ هاورێیه‌کانی بکات له‌ کۆلێژ ئه‌مه‌ اسه‌ره‌تای ئێش و ئازاره‌کانی نازداره‌ له‌ لایه‌ن دایک و براکانی ، بۆ نیوه‌رۆ بێ ئه‌وه‌ی ده‌رگای له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه‌ له‌و دیو په‌نجه‌ره‌وه‌ له‌ تێ نان و په‌رداغێک ئاوی بۆ ده‌به‌ن که‌ گوایه‌ ئه‌مه‌ ژه‌می نیوه‌رۆیه‌و ده‌بێت بۆ ماوی 1 هه‌فته‌ ته‌نها نان و ئاو بخوات ویژدانی هیچ که‌سێک ئه‌م کاره‌ قبول ناکات ئه‌م وتانه‌ له‌سه‌ر زاری نازدار ده‌گێردرێنه‌وه‌ دوای یه‌ک هه‌فته‌ دابران له‌ کۆلێژ ، ئینجا باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ هه‌ر له‌گه‌ل نان و ئاو خواردنه‌که‌ دارکاری کراوه‌ له‌لایه‌ن دایک و براکانی ئه‌ویش هه‌مووی به‌ پرسی دایکی ئه‌م کاره‌ کراوه‌ خوشکه‌کانی زۆر بێ ده‌سه‌لات بوونه‌ له‌م کاره‌ تا رۆژێکیان خوشکه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به‌ مامی ده‌کات که‌ ئه‌ویش له‌ شارێکی تر راستی رووداو به‌سه‌رهاته‌کانی بۆ ده‌گێرێته‌وه‌ ئه‌ویش به‌په‌له‌ خۆی ده‌گه‌ینێته‌ مالی نازدار و له‌ ناکاو خۆی ده‌کات به‌ ژووره‌وه‌ که‌ ده‌بینی هه‌موویان دانیشتوون به‌لام نازدار دیار نیه‌ ئه‌ویش بێ سلاو کردن ده‌لێت ئه‌ی نازدار کوا ؟ دایکی ده‌لێت ئه‌و هێشتا له‌ کۆلێژ نه‌هاتۆته‌وه‌ له‌ پرێکا که‌ نازدار گویێ له‌ ده‌نگی مامی ده‌بێت به‌ ده‌نگێکی به‌رز هاوار ده‌کات ده‌لێت ............... ماویه‌تی

تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-30 18:38:59

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی دووه‌م

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا کاک سیروان به‌راستی چیرۆکێکی کاریگه‌ره‌،،
خۆزگه‌ هه‌موویت پێکه‌وه‌ دانایه‌ جا خۆ دڵمان ئه‌ته‌قێت تا بزانین نازدار ئه‌ڵێت چی؟؟
سه‌رکه‌وتوو بیت چاوه‌رێی به‌شی سێیه‌مین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-30 18:59:12

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی دووه‌م

ئه‌لێت  ئه‌و وشه‌یه‌ له‌ جه‌وی یام براکه‌م هاهاهاهاهاها وه‌ڵا چوبومه‌ ناخی چیرۆکه‌که‌وه‌ به‌ڵام نازانم چی ئه‌ڵێت ؟؟؟

هیوای له‌ش ساخیت بۆ ئه‌خوازم برا ئه‌زیزه‌که‌م به‌ڕستی چیرۆکێکی زۆر جوانه‌ هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم هیوام وایه‌ هه‌میشه‌ ده‌ست و په‌نجه‌کانت له‌ ئه‌و ڕه‌نگینیه‌ بێ به‌ش نه‌بن  هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ له‌ ئاسوده‌یدا بیت گیانه‌که‌م  هه‌موو کاتێکت گــــــوڵ،،


چاوه‌رێی به‌شکانیـــــــــــــــــــ ــ ــ ــ ــ

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-31 16:56:11

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی دووه‌م

وەک کاک نامۆ دەڵێت چومە قوڵای چیرۆکەکە و وامزانی کارەبا براوە و سەیری فلیم دەکەم ھھھھھە مامە سیروان بەپەرۆشم بۆ  خوێندنەوەی بەشەکانی تری ئەم چیرۆکە خۆش و کاریگەرە
بەس توخوا رەنگەکە بگۆرە سەلێکتم کرد تاخوێندمەوە
ماندونەبیت بۆئەوکاتەی تەرخانیدەکەیت بۆ ئامادەکردنی چیرۆکەکە



شادبیت

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-31 19:30:19

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی دووه‌م

Xozga hamuit nusibuaya  hh
Abe blle chi

Chawarem......

Dast xosh

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-02-03 18:07:56

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی دووه‌م

زۆر سوپاس ئه‌زیانم بۆ په‌یامه‌کانتان
زۆر خۆشحال بووم  که‌ به‌ دلتان بوو
انشاءالله‌ به‌م زوانه‌ به‌شی سێیه‌م ده‌که‌وێته‌ به‌ ر ده‌ستتان
دووباره‌ سوپاستان ده‌که‌م
ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بن
ئه‌زیزانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net