❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌ کوێره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-29 11:30:13

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌ کوێره‌

هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌ کوێره‌ (Appendicitis)
ڕیخۆڵه‌ کوێره (Appendix)‌ بریتیه‌ له‌‌ ڕیخۆڵه‌یه‌کی باریکی‌‌ بچوك له‌‌ کۆئه‌ندامی هه‌رس که‌ ئه‌که‌وێته‌ کۆتایی ڕیخۆڵه‌ بچکۆله‌ و سه‌ره‌تای ڕیخۆڵه‌ گه‌و‌ره‌وه‌.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5b91ba18b9.jpg

هه‌رچه‌نده‌ زاناکانی بواری پزیشکی چه‌ند بۆچونێکی جیاوازیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر کارو ده‌وری ئه‌م به‌شه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌رس له‌ ئێستا یان ڕابوردودا به‌ڵام تا ئێستا زۆر ڕون نییه‌ کاری چیه‌ له‌ کرداری هه‌رس کردنی خۆراکدا، ‌ هه‌وکردنی ( التهاب = Inflammation ) ئه‌م به‌شه،‌ وه‌ له‌ ئه‌نجامدا ئاوسانی ‌به‌ هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌ کوێره‌ ناسرا‌وه‌ (Appendicitis).
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fb559bee27.jpg

هه‌و کردنی ڕیخۆڵه‌ کوێره‌ یه‌کێکه‌ له‌ بڵاوترین هۆکاره‌کانی سك ئێشه‌ی کوتوپڕ، هه‌رچۆن بڵاوترین هۆکاری نه‌شته‌رگه‌ری کوتوپڕی ناوسکه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، له‌ هه‌مو حاڵه‌ته‌کاندا پێویسته‌ به‌ خێرایی چاره‌سه‌ر بکرێت ده‌نا ماکه‌کانی (Complications) ده‌رئه‌که‌وێت و هه‌ندێ جار ژیانی نه‌خۆشه‌که‌ ئه‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d019831190.jpg

نیشانه‌کانی
•    ئازارێکی زۆر تیژ له‌ به‌شی خواره‌وه‌ی لای ڕاستی سك.
•    نه‌مانی ئیشتیها بۆ خواردن، دڵ تێکهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه‌ و قه‌بزی.
•    به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ( تا ) که‌م یان مام ناوه‌ندی.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-aa66a1744b.jpg

ده‌ستنیشان کردنی نه‌خۆشیه‌که‌ ( Diagnosis ) :-
بۆ ده‌ستنیشان کردنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌، پشت ئه‌به‌سترێ به‌ جۆری ئازاره‌که‌، پشکنینی وردی نه‌خۆشه‌که‌، ئه‌زمایش و شیکاریه‌کانی تاقیگه‌.
ئازاره‌که‌ له‌ پێشدا که‌مه‌ و له‌ ناوچه‌ی ژێر گه‌ده‌ یان ده‌وروبه‌ری ناوك ده‌ست پێ ئه‌کات، هاوکات نه‌خۆشه‌که‌ له‌وانه‌یه‌ یه‌ك دو جار بڕشێته‌وه‌.
دوای 2- 12 کاتژمێر ئازاره‌که به‌ره‌ به‌ره‌ زیاد ئه‌کات و‌ ئه‌چێته‌ به‌شی خواره‌وه‌ی لای ڕاستی سك و هه‌ر له‌وێشدا ئه‌مێنێته‌وه‌ و به‌ کۆکین یان ڕۆیشتنی نه‌خۆشه‌که‌ زۆر زیاد ئه‌بێت.
دوای چه‌ند کاتژمێرێکی که‌م به‌ پشکنینی وورد ئه‌توانرێ خاڵێکی پڕ ئازار ( Tenderness Point ) له‌و جێگایه‌دا دیاری بکرێت، به‌جۆرێك زوربه‌ی نه‌خۆشه‌کان به‌ یه‌ك په‌نجه‌ جێگای ئازاره‌که‌ دیاری ئه‌که‌ن که‌ ئه‌ویش جێگای ڕیخۆڵه‌ کوێره‌ هه‌و کردوه‌که‌یه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که‌ بکۆکێت.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-051216b4e1.jpg

ئه‌گه‌ر به‌ قوڵی و به‌ توندی ده‌ست بنرێت به‌و جێگایه‌دا ئازاره‌که‌ که‌متر یان وه‌ك خۆی ده‌بێت، به‌ڵام کاتێ له‌پڕ ده‌ست لاببرێت ئازاره‌که‌ وه‌ك بروسکه‌ زیاد ئه‌کات و نه‌خۆشه‌که‌ دائه‌چڵه‌کێت و ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤه‌ بۆ هه‌و کردنی ڕیخۆڵه‌ کوێره و به‌م کرداره‌ ئه‌وترێ‌ (  Positive Rebound Tenderness ).
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که‌ له‌سه‌ر لای چه‌پ پاڵکه‌وێت و قاچه‌کانیشی وه‌کو له‌شی درێژ بکات ئه‌وه‌ ئازاره‌که‌ی زیاتر ئه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌خۆشه‌که‌ ڕانی ڕاستی به‌ره‌و سکی ئه‌چه‌مێنێته‌وه‌ و به‌مه‌ش ئازاره‌که‌ی که‌متر ئه‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه‌ نیشانه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤه و به‌م کرداره‌ش ئه‌وترێ (  Positive Obturator Sign ).

شیکاریه‌کان :-
شیکاری خۆێنی نه‌خۆشه‌که‌ ده‌ری ئه‌خات که‌ خڕؤکه‌ سپیه‌کان به‌رز ئه‌بنه‌وه‌ بۆ 10000 – 20000 بۆ هه‌ر مایکرۆ لیترێک  له‌ خوێن.
شیکاری میزی نه‌خۆشه‌که‌ ئاسایی ده‌رئه‌چێت به‌مه‌ش گومانی هۆکاری تر بۆ ئازاره‌که‌ که‌م ئه‌بێته‌وه‌ وه‌ك به‌ردی گورچیله‌ی ڕاست و بۆری میز.
پشکنین به‌ ئامێری سۆنه‌ر ( Sonography ) زۆر سودمه‌نده‌ له‌ ده‌ستنیشان کردنی نه‌خۆشیه‌که‌دا بۆ دور خستنه‌وه‌ی گومانه‌کانی تر وه‌ك هۆکارێك بۆ ئازاه‌رکه.

چاره‌سه‌ر کردنی :-
پێویسته‌ چاودێری وردی نه‌خۆشه‌که‌ بکرێت بۆ‌ ماوه‌ی 8 -  12  کاتژمێر‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا پشکنینه‌کانی بۆ بکرێت به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئازار شکێنی ( مسکنات =Analgesics  ) بدرێتێ چونکه‌ ئازار شکێنه‌کان ئه‌بنه‌ هۆی شاردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌ و له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی ده‌رکه‌وتنی ماکی نه‌خۆشیه‌که‌ بۆ نمونه‌ ته‌قین و بڵاو بونه‌وه‌ی جه‌راعه‌ت به‌ ناو سکی نه‌خۆشه‌که‌دا.
نه‌خۆشه‌که‌ ئاماده‌ ئه‌کرێت بۆ نه‌شته‌رگه‌ری وهیچی نادریتێ له‌ ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه، نه‌شته‌رگه‌ریش یان به‌ ڕێگه‌ی کردنه‌وه‌ی سك و لابردنی ڕیخۆڵه‌ کوێره‌که‌ (Laparotomy ) که‌ ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌کی کۆنه‌، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستاش له‌ زۆر وڵاتدا په‌یڕه‌وی ئه‌کرێت به‌ کوردستانیشه‌وه‌.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3625cf10d8.jpg
نه‌شته‌رگه‌ری به‌ ئامێری لاپرۆسکۆپ (Laparoscopy  ) که‌ به‌ ڕێگه‌ی داخراو ناو ئه‌برێت و پێویست به‌ کردنه‌وه‌ی سکی نه‌خۆشه‌که‌ ناکات و له‌ ڕێگه‌ی ئامێره‌که‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ ئه‌نجام ئه‌درێت، ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌نده‌ له‌ کوردستاندا نوێیه‌ به‌ڵام له‌ وڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کان ده‌مێکه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d019831190.jpg

ئامێری لاپرۆسکۆپ



تێبینیه‌کان
•    به‌ گشتی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ترسناك نیه‌ ئه‌گه‌ر زو ده‌ستنیشان بکرێت و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی ده‌رکه‌وتنی ماکه‌کانی (Complications) ، که‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانی نه‌خۆشه‌که‌ بکات.
•    ماکه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌ بریتین له ته‌قینی ڕیخۆڵه‌ کوێره‌که‌ به‌مه‌ش‌ هه‌وکردنی په‌رده‌ی پریتۆن (Peritonea Membrane  ) واته‌ ئه‌و په‌رده‌یه‌ی که ده‌وری‌ ڕیخۆڵه‌کانی داوه‌ و جێگیریان ئه‌کات به‌ دیواره‌کانی ناوسکه‌وه‌، هه‌روه‌ها گیرانی ڕیخۆڵه‌کان و دروست بونی دومه‌ڵێك له‌ جێگای ڕیخۆڵه‌ کوێره‌که‌دا (  Appendicial Abscess )، یان دروست بونی دومه‌ڵ له‌ جگه‌ری نه‌خۆشه‌که‌ له‌ گرنگترین ماکه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن.
•    له‌ هه‌ندێ نه‌خۆشدا له‌جیاتی قه‌بزی له‌وانه‌یه‌ سکچون ڕوبدات، هه‌رچۆن له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆشه‌که‌ دڵتێکهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه‌ی نه‌بێت.
•    ده‌ستنیشان کردنی له‌ منداڵ و مرۆڤی قه‌ڵه‌و و پیر و ژنی سك پڕدا ئاسان نیه، ساوا و منداڵی بچوك به‌ده‌گمه‌ن توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ئه‌بن، به‌ڵام مرۆڤی قه‌ڵه‌و و ژنی سك پڕ سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی جێگای ڕیخۆڵه‌ کوێره‌که‌ به‌هۆی قه‌ڵه‌وی و سکپڕیه‌که‌وه‌.
•    زۆر به‌ ده‌گمه‌ن ڕو ئه‌دات که‌ ڕیخۆڵه‌ کوێره‌ به‌ زگماکی لای چه‌پ بێت.‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-464b917d37.jpg
بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ سود وه‌رگیراوه‌ له‌ کتێبی
Wiley::Textbook of Surgery, 3rd Edition
وێنه‌کان له‌ هه‌مان کتێبه‌وه‌  وه‌رگیراون

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-29 13:04:08

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌ کوێره‌

ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جوان و به‌ سوده‌ ، له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت له‌ کاره‌ جوانه‌کانتدا ، هیوادارم هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ ژیاندا ، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی که‌ بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانی خۆت باپیره‌ گیان ، رێزم هه‌یه‌ بۆت و چاوت ماچ ده‌که‌م به‌ قوربان ، بمێنیت به‌ خۆشی و شادی ،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-04 11:24:30

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌ کوێره‌

زۆر سوپاست ئه‌که‌م کاکه‌ یادگار گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت، خوا سه‌رکه‌وتو و ته‌مه‌ن درێژت بکات بۆ باپیره‌
چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م... که‌سی باپیره‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-02-04 11:32:55

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌ کوێره‌

ده‌سته‌کانت خۆشبێت باپیره‌ گیان بابه‌تێکی زۆر به‌سوده‌ ته‌مه‌ن درێژو له‌شساغبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-02-10 18:04:43

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌ کوێره‌

زۆر سوپاست ئه‌که‌م تینا گیان ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ باپیره‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-02-11 10:33:31

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌ کوێره‌

dastakant xosh bet bapire geyan bo am babete jwana w baswda
hewaxwazm hamisha ber dewam bet la danany babaty wa baswd
temendrej bet bapire geyan hiwaxwazm temndrej bet bapire geyan

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net