.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













كچان‌و كوڕان، یه‌كتر ره‌فز ده‌كه‌ن
ئا: ئاوێنه
تائێستا چه‌ند ره‌فزت داوه؟ ئه‌ی چه‌ندت وه‌رگرتووه؟ چه‌ند دڵخۆش بوویت به‌پێدانی ره‌فزو چه‌ندیش دڵگرانی كردوویت؟ ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن كه ره‌نگه زۆربه‌ی كوڕ‌و كچی گه‌نج به‌هۆی وشه‌ی (ره‌فز)ه‌وه رووبه‌ڕووی بووبێتنه‌وه.
وشه‌ی (ره‌فز) بۆ زۆر كه‌س مانای دڵخۆشی‌و بۆ هه‌ندێكی دیكه‌ش مایه‌ی گریانه، به‌شێكی زۆری ئه‌و كوڕ‌و كچه گه‌نجانه‌ی ره‌فزیان داوه به ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، پێیانوایه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك ئه‌و كاره‌یان كردووه، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌شانازییه‌وه باس له‌و كاره ده‌كه‌ن، توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیش پێیانوایه ئه‌و وشه‌یه بووه‌ته (مۆدێل).
"ره‌فزم ده‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌زم له‌زه‌واج نه‌بوو"
شۆخان عه‌بدول، كچێكی باڵا مامناوه‌ندی قژ ره‌شی ته‌مه‌ن بیست‌و شه‌ش ساڵه‌و له‌كۆتایی ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ كوڕێكی هاوڕێیدا بوونه‌ته دهستگیرانو بڕیار وایه له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا بچنه نێو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه.
ئه‌و كچه ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی ته‌واو كردووه‌و به‌وته‌ی خۆی هه‌تا ئه‌وكاته‌ی له‌په‌یمانگادا بووه، به‌هۆی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی تهسكو كورته‌وه، زۆربه‌ی رۆژه‌كان كوڕه‌كان داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییان لێكردووه، به‌ڵام ئه‌و "ره‌فز"ی كردوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێی باش نه‌بوون.
شۆخان پێیوایه ره‌فزكردنی كه‌سی به‌رامبه‌ر، به‌و مانایه نایه‌ت كه ئه‌و حه‌زی كردبێت وایان لێبكاتو ده‌ڵێت "سه‌یره، خه‌ڵكیی وشه‌ی ره‌فز به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناخۆش لێكده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه نییه، به‌ڵكو من له‌و كاته‌دا حه‌زم له‌زه‌واج نه‌كرد، ئه‌وه ته‌نها هۆكار بوو". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه زۆرجار ئه‌و رهفزانهی به‌ناچاریی داوه‌ته ئه‌و كوڕانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌زی كردووه له‌ته‌مه‌نێكی گونجاو‌دا زه‌واج بكات.
"زۆر دڵخۆشم پێی"
فریاد عه‌بدولڕه‌حمان، خوێندكارێكی ته‌مه‌ن بیست‌و یه‌ك ساڵه‌و ئێستا له‌قۆناغی دووه‌می زانكۆیه، ئه‌و، گه‌نجێكی باڵا به‌رزی چوارشانه‌ی كهڵهگهتهو بهپێكهنینێكهوه وتی: "به‌خوا خۆشه، هیوایه‌تم ئه‌وه‌یه ره‌فز بده‌م به كچان، وابزانم تائێستا زیاتر له‌شه‌ش ره‌فزم داوه".
فریاد باسی له‌وه كرد كه پێدان‌و وه‌رگرتنی ره‌فز له‌ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندندا، به‌تایبه‌تی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان، حاڵه‌تێكی "ئاسایی"یه‌و وتی: "ئێستا لای ئێمه وشه‌ی ره‌فز بۆته وشه‌یه‌كی ئاسایی، چونكه زۆربه‌ی رۆژه‌كان كوڕ‌و كچ ره‌فز ده‌ده‌نه یه‌كتری".
"حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ك هاوڕێ له‌گه‌ڵ كچان بم"
هێمن عه‌لی، كاسبكارێكی بیست‌و هه‌شت ساڵه‌و تائێستا ته‌نها یه‌ك جار ره‌فزی داوه‌ته كچێك، ئه‌وه‌ش له‌ساڵی رابردوودا "ئه‌و كچه داوای كرد دوای خۆشه‌ویستی زه‌واج بكه‌ین، بۆیه منیش داواكه‌یم ره‌تكرده‌وه، چونكه من حه‌ز ده‌كه‌م ته‌نها هاوڕێ بین".
به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه پێیوایه له‌ئێستادا به‌زۆری كوڕان رووبه‌ڕووی وه‌رگرتنی ره‌فز ده‌بنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان زۆرتر داوای خۆشه‌ویستی له‌كچان ده‌كه‌ن.
"رقم له‌وشه‌ی (نا)"یه
ناسك سدیق، فه‌رمانبه‌رێكی ته‌مه‌ن بیست‌و شه‌ش ساڵه‌و كچێكی ئه‌سمه‌ری قژ ره‌شه‌و به‌وته‌ی خۆی تائێستا ته‌نها له‌گه‌ڵ كوڕێكدا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی گرێداوه‌و به‌و مه‌رجه‌ی بیهێنێت، به‌ڵام دواتر كوڕه‌كه په‌شیمان بۆته‌وه‌و به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌بردۆته سه‌ر.
ئه‌و كچه به‌ڕوخسارێكی ماته‌مینییه‌وه وتی: "ئه‌و كوڕه‌م زۆر خۆشده‌ویست، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و منی نه‌ویست، بۆیه ئێستا رقم له‌وشه‌ی (نا)یه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه له‌دوا نامه‌یدا نووسی "ناتوانم بتهێنم".
"ره‌فز بووه‌ته مۆدێل"
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بژار شه‌هابه‌دین، بۆ ئاوێنه‌ی روونكرده‌وه كه وشه‌ی (ره‌فز) له‌ناو كوڕان‌و كچاندا بهگشتیو له‌زانكۆو پهیمانگاكانیشدا به‌تایبه‌تی، بووه‌ته مۆدێل، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ماوه‌ی خوێندنیدا له‌و ناوه‌ندانه‌دا هه‌ست بكات ئه‌و وشه‌یه‌ی به‌كار نه‌هێناوه، هه‌ست ده‌كات هیچی نه‌كردووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا رهفزكردن ئه‌گه‌ر به‌باشیی لێی تێبگه‌ین، به‌و مانایه كه دێت كه كه‌سێك، كه‌سێكی دیكـهی به‌دڵ نییه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه







zor supas zhyar gyan daste tosh xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه