.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











ئه‌و پیاوه‌ی له‌ئاماده‌كردنی خوراده‌مه‌نیدا شاره‌زابێت به‌خته‌وه‌ری باڵده‌كێشێت به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یدا، زۆرێك له‌پیاوان شاره‌زاییه‌كی ئه‌فسوناییان له‌ئاماده‌كردنی خواردندا هه‌یه‌و پێشكه‌شی خانمانی ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش خواردنی ده‌ستی پیاو تام‌و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌و هه‌ستی سۆزداریش له‌گه‌ڵ تام‌و چێژی خواردنه‌كه‌دا زیاتر په‌ره ده‌سێنێت.
لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌كان ته‌ئكید له‌تێڕوانینی پیاو ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك هاوسه‌ر‌و هاوبه‌شی ژیانی ژن، به‌ڵام دوور له‌چوارچێوه باوه بڵاوه‌كه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه، سه‌باره‌ت به‌لێهاتوویی‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه تایبه‌تییه‌كه‌ی، پیاو دڵ‌و گیانێكی باشی هه‌یه، گه‌ر هونه‌ری خواردنیش به‌هه‌موو ڕێگه‌و شێوه‌كانییه‌وه بزانێت‌و پێشكه‌شی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات، ئه‌ونده‌ی دیكه خۆشه‌ویست ده‌بێت‌و به‌خته‌وه‌ری دێنێته نێو خێزانه‌وه.
ئاڵۆزییه‌كان‌و فشاره‌كانی سه‌ختی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ئه‌وه‌ی سه‌پاندووه به‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ‌دا كه جگه له‌خانمان پیاوان‌و گه‌نجانیش هونه‌ری چێشتلێنان بزانن، وه‌ك به‌رگرییه‌كه بۆ ژیان، لێهاتوویی له‌ئاماده‌كردن‌و لێنانی چێشتدا یه‌كێكه له‌نیشانه باشه‌كان نه‌ك ته‌نها بۆ سه‌رنج‌و تێبنی هاوڕێ‌و كه‌سانی نزیك، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆكارێك بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی خانمان كه له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا ببێته هاوبه‌شی ژیان‌و بنیاتنانی ژیانێكی نوێ.
هه‌ندێك پیاو له‌نێوان ته‌مه‌نه‌كانی (25 ـ 45) ساڵیدا حه‌زێكیان هه‌یه بۆ هاوكاریكردن‌و ئاماده‌كردنی خواردن ئه‌و حه‌زه‌ش پاڵیان پێوه‌ده‌نێت چێژێك له‌و خواردنه وه‌ربگرن كه خۆیان ئاماده‌ی ده‌كه‌ن.
به‌ته‌نها گرنگیدان به‌كاری چێشتخانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه پیاو گرنگی به‌كاری ماڵ نادات وه‌ك كاری سه‌ره‌كی خانمان كه پاكردنه‌وه‌و جلشتن‌و كڕینی سه‌وزه.
سه‌رباری سه‌رنجڕاكێشی پیاوی عاشق له‌چێشتخانه‌دا‌و ئاماده‌كردنی خواردن بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، ڕۆژبه‌ڕۆژ هونه‌ری جۆراوجۆری دروستكردنی خواردنیش فێر ده‌بێت‌و ده‌بێته پیشه‌یه‌كی خۆش لای پیاوان كه به‌رده‌وام خواردنێكی په‌سه‌ند‌و نایاب پێشكه‌ش به‌هاوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌كان بكه‌ن
radio nawxo

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
