.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















هه‌موو ساڵێك له‌ڕۆژی چوارده‌ی مانگی فێبرایه‌ر (شوبات)دا كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ده‌بنه سێ بهشو هه‌ر به‌شه‌ی ڕاوبۆچوونێكی جیاوازی له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه هه‌یه‌و مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌شی یه‌كه‌م هیچ ئاگادارنین له‌و ڕۆژه‌و گرنگی پێناده‌ن تا له‌ده‌زگاكانی ڕاگهیاندنو ئینته‌رنێته‌وه بڵاونه‌كرێته‌وه، دووه‌میش له‌ڕووی ئاینییه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و بۆنه‌یه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌بیروباوه‌ڕه ئاینییه‌كانی دیكه‌وه هه‌یه، به‌شی سێهه‌میش به‌تایبه‌تی گه‌نجان یادی ئه‌و ڕۆژه به‌ڕۆژێكی جیهانی ده‌ژمێرن، هه‌روه‌ك ڕۆژه جیهانیهیكانی دیكه وه‌ك (ڕۆژی دایك‌و سه‌ری ساڵی نوێ)و چه‌ندین بۆنه‌ی تر ئاهه‌نگی بۆ سازدهكهنو به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌دان، چه‌ند ڕۆژێكیش پێش ئه‌و بۆنه‌یه خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ كڕینی دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان، ئه‌ویش به‌كڕینی گوڵی سوور‌و دیاری جۆراوجۆر‌و به‌خشینی بهخۆشهویستهكانیان.
كه‌واته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی (ڤالانتاین) واته ڕۆژی عاشقاندا به‌م شێوه‌یه هه‌ستی خۆشه‌ویستیت ده‌رببڕه:
بڵێ ته‌ئكیدم هه‌موو ڕۆژێك لای ئێمه ڕۆژی خۆشه‌ویستییه، بهخۆشهویستهكهت بڵێ، هه‌رچه‌نده دووریی نێوانمان چه‌ندین وڵاتیش بێت‌و لهیهكدیش دووربكه‌وینه‌وه، ده‌زانم به‌ته‌نها تۆ ئازیزترینو خۆشه‌ویستترین كه‌سیت له‌دڵی مندا، هه‌ر ڕۆژێك دێت به‌یه‌كتر شاد ببینه‌وه‌و بگه‌ڕێته‌وه ئامێزم، ئه‌وه‌ی له‌دڵی عاشقاندا هه‌یه له‌و ڕۆژه‌دا ئاشكرای بكهنو به‌یه‌كتری بڵێن (خۆشم ده‌وێیت).
ئامۆژگاری بۆ هاوسه‌ره‌كان له‌ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا:
ـ له‌یادت نه‌چێت چه‌پكێك گوڵی سروشتی به‌دیاری پێشكه‌ش به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه، گه‌ر شووشه‌یه‌ك بۆنی په‌سه‌ندو تایبه‌ت به‌خۆی پێشكه‌ش بكه‌یت باشتره.
ـ یادت نه‌چێت جه‌ژنه‌كانی ساڵ‌و بۆنه‌كان نهێنییه‌كی داخراوه له‌نهێنییه‌كانی خانمان، بۆیه هه‌وڵبده به‌شداری بكه‌یت له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نهێنییه‌دا.
ـ له‌به‌یانی جه‌ژنی خۆشه‌ویستیدا، پێش چوونه سه‌ر كار‌و فه‌رمانت، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ماڵئاوایی لێبكه، كاتێكیش به‌ده‌ست به‌تاڵی گه‌ڕایته‌وه ماڵ، چاوه‌ڕێی ئه‌وه مه‌به پرسیاری دیاریت لێبكات.
ـ هه‌وڵبده پێشنیازی ئه‌وه‌ی بۆ بكه‌یت، چه‌پكێك گوڵی زۆرجوان بكڕێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش بهدراوسێكهتانی بكه‌ن.
ـ پۆشاكێكی نوێی بۆ بكڕه‌و له‌جه‌ژنی خۆشه‌ویستیدا پێشكه‌شی بكه‌و پێی بڵی زۆر جوانی به‌و پۆشاكه نوێیه‌وه.
ـ كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه‌و پۆشاكێكی سوورت پۆشیوه له‌و ڕۆژه‌دا، هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌خته‌وه‌ر ده‌كه‌یت.
ئه‌م ئامۆژگارییانه جێبه‌جێ بكه‌ن:
1 ـ هه‌وڵبده ڕه‌خنه‌و توندوتیژییهكانت كه‌مبكه‌یته‌وه، به‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ش ڕێز‌و خۆشه‌ویستیت زیاد ده‌بێت.
2 ـ پارێزگاری لهئیرهییت بكه‌و له‌ناخی خۆتدا بیهێڵه‌ره‌وه‌و ده‌ریمه‌خه، ئه‌وه پێویستی به‌چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی هه‌یه، تۆش به‌ته‌ئكیدی ئه‌و چاره‌سه‌ره په‌سه‌نده‌ی پیاوان باش ده‌زانیت.
3 ـ له‌به‌یانیدا مه‌ڵێ شیر له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌كه‌دا نه‌ماوه.
4 ـ دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌ناڕه‌زایی ده‌ربڕین لهدراوسێكان، ته‌ركیز بكه‌ره سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی لای هاوسه‌ره‌كه‌ت په‌سه‌نده.
5 ـ له‌سه‌ره‌تای ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا یه‌كه‌م كار پێی هه‌ستیت ئه‌وه‌یه به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێیت:"هه‌سته له‌خه‌و ئازیزه‌كه‌م كوپێك چاییم بۆ ئاماده‌بكه، ئه‌و ته‌مه‌ڵییه واز لێبهێنه‌و ئه‌مڕۆ خۆت ئاماده‌بكه بۆ دروستكردنی خواردنێكی به‌تام".
هه‌موو ساڵێكتان پڕبێت له‌خۆشه‌ویستی.
radio nawxo

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه