❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دەشنێ دەبێـتە ئەستێرەی رۆتانا!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-07 15:51:59

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

دەشنێ دەبێـتە ئەستێرەی رۆتانا!!

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6c48ce3d07.jpgسڤیل: ژیروان نوری
كەناڵی (ئەلجەدید)ـی لوبنانی "دەشنێ" بە"شاكیرا"ـی كوردی وەسف دەكا، كەناڵی رۆتاناش داوای گرێبەستی ئەلبوومەكەی دەكا، دەشنێش دەڵێت "بێ منەتم".
"دەشنێ"ـی گۆرانیبێژ بە(سڤیل)ـی راگەیاند، لەزۆربەی وڵاتانی دونیا باوەشی بۆ كراوەتەوە، كە ببێتە ئەستێرەی گۆرانی، ئاماژە بەراپۆرتێكی كەناڵی (ئەلجەدید)ـی لوبنانی دەكا، كە 45 دەقیقەی خایاند و تێیدا دەشنێیان بە"شاكیرای كوردی" وەسف كرد، بەڵام ئەو بەو نازناوە هیچ خۆشحاڵ نییە و دەڵێ "شاكیرام خۆشدەوێ و گوێی بۆ دەگرم، بەڵام دەمەوێ بەدەشنێی كوردی بناسرێم، تا بۆ دواڕۆژ بگەم بەئاستی شاكیرا"، هەروەها دەشنێ ئەوەش دەخاتەڕوو، لەسەردانێكی بۆ وڵاتی لوبنان لەلایەن زۆر لەكەناڵە لوبنانییەكان داوای چاوپێكەوتن و كۆنسێرتی لێ كراوە و بەهۆی نەبوونی كات هەموو ئەوانەی رەتكردۆتەوە، لەبەرئەوە دەشنێ گوتی "ئەگەر هەندی لەكەناڵە كوردییەكان بەهۆی حەسادەت كلیپەكانم پەخش نەكەن و نیشانم نەدەن، بێ منەتم، من لەكەناڵی ئەستێرەكانی دونیا داوای دەركەوتنم دەكەن".
بەپێی زانیارییەكانی سڤیل دەشنێ لەگەڵ كەناڵی (رۆتانا)ـی لوبنانی گرێبەستی ئەلبوومێكی گۆرانی كردووە، كە سەرجەم ئاوازەكانی لەلایەن هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر ئامادە كراوە و تێیدا گۆرانییەكی عەرەبی بەناوی (شیكە واوە) تۆماركردووە، كە "فادی حەداد" دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ دەكا و كەناڵی (رۆتانا)ـش بەنیازە لەساڵی داهاتوودا وەك ئەستێرەیەكی نوێی شاشەكەی نیشانی بدات، بەڵام دەشنێ لەوبارەیەوە هیچ روونكردنەوەیەكی نەدا و گوتی "ئەوەیان دەرفەت و رێكەوتن دەیزانێ.

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net