.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














رۆژانه به‌به‌رده‌م هه‌ر دوكانێكی ماكیاژو جلوبه‌رگی ئافره‌تاندا تێپه‌ڕ ده‌بیت، جمه‌ی دێت له‌و كچ‌و ژنانه‌ی كه
گرنگییه‌كی زۆر به خۆجوانكردن ده‌ده‌ن. هه‌ركه‌س داوای تازه‌ترین جۆری قه‌ڵه‌می لێو، بۆیه‌ی قژ، نینۆك، عه‌ده‌سه‌ی چاو، برژانگی ده‌ستكردو باروكه‌ی سه‌ر ده‌كات، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌ر رۆژه‌و جۆره مۆدێلێكی جلوبه‌رگ دێته بازاڕه‌وه‌و ژنان به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه پێشوازیی لێده‌كه‌ن‌و هه‌رچه‌ندیش گرانبه‌ها بێت، ده‌یكڕن.ئه‌و كچانه‌ی زۆرترین ماكیاژ ده‌كه‌ن، له‌ته‌مه‌نی (16) ساڵ به‌ره‌و ژوورن‌و به‌زۆریی خوێندكاری دواناوەندیی‌و په‌یمانگاو زانكۆكانن.
عه‌ده‌سه‌كه‌ی چاوم هی جوانییه، نه‌ك چاوكزیی.
هه‌رچه‌نده نرخی كاڵاكان‌و بابه‌ته‌كانی خۆڕازاندنه‌وه گرانه‌و پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێت، بەڵام كچان وه‌ك خو‌ویه‌كی رۆژانه‌یان لێكردووه. شۆخان به‌كری ته‌مه‌ن 17 ساڵ، هێشتا خوێندكاری پێنجی ئاماده‌ییه‌و ماكیاژكردنیش بۆ خوێندنگا قه‌ده‌غه‌یه، بەڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر حه‌زی لێیه، مه‌یكئه‌پ (پاوده‌ری پێست)ێكی كه‌م ده‌كات‌و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ئێمه‌ش گه‌نجین‌و حه‌زمان لێیه جوان بین، باوه‌ڕ بكه له‌پاره‌ی ده‌فته‌رو كتێب زیاتر ئه‌ده‌م به ماكیاژ، چونكه جۆره باشه‌كانی نرخیان گرانه. هه‌رچه‌نده له‌به‌ر رێگریی مامۆستاكان ته‌نها پاوده‌رێكی كاڵ ئه‌كه‌م، به‌ڵام هه‌موو دوو مانگ جارێك عه‌ده‌سه ئه‌كڕم به 35 هه‌زار‌و (به‌پێكه‌نینه‌وه) به مامۆستاكه‌م ئه‌ڵێم هی چاوكزییه، بەڵام خۆی سفره‌و ته‌نها بۆ جوانییه".له زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا، سنو‌وری ئازادییه‌كانی كچان زیاتره‌و ده‌توانن تا ئه‌وپه‌ڕی جوانیی خۆیان بڕازێننه‌وه. دیه ساڵحی ته‌مه‌ن (26) ساڵ، چاوه‌كانی وه‌كو كیلۆپاترا رشتبوو، باسی له‌وه كرد مانگانه زیاتر له سه‌دو په‌نجا هه‌زار ده‌داته ماكیاژو برۆ چاككردن‌و رێكخستنی قژی "ئه‌گه‌ر نرخی هه‌موو ئارایشتگاكان وه‌ك یه‌ك بووایه، ئه‌وكات نرخی قژبڕین‌و ده‌موچا‌و چاككردن رێكده‌خرا، موشته‌ری ساڵۆنێكم كه برۆ به بیست هه‌زار چاك ده‌كات، ته‌نانه‌ت موجه‌فیفه‌كردنێك بیست‌و پێنج هه‌زار وه‌رده‌گرێت، باوه‌ڕ بكه‌ن نازانم موچه‌كه‌م چی لێده‌كه‌م‌و هه‌مووی بۆ خۆڕازاندنه‌وه سه‌رف ده‌كه‌م".
ئه‌ی ئه‌گه‌ر قۆڵی كچان نه‌بڕین، ماڵ‌و مناڵ به‌چی به‌خێو بكه‌ین؟
به‌شی زۆری كه‌مالیاتفرۆشه‌كان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژنان زۆرترین پاره ده‌ده‌نه بابه‌تی جوانكاریی، كه زۆر پێویست نین، به‌تایبه‌ت كاتێك وه‌سفی بكه‌یت به‌وه‌ی جۆرێكی زۆر باشه‌و تازه‌یه. هه‌ردی محه‌مه‌د، كه خاوه‌نی دوكانێكی ماكیاژی گه‌وره‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رۆژانه زیاتر له 200 دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت‌و به‌پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت "كچان كاتێك دێن بۆ شت‌كڕین، ئه‌گه‌ر پێیان بكرێت حه‌ز ده‌كه‌ن جانتای پاره‌كه‌ت لا جێبهێڵن، به‌مه‌رجێك چوار سوراوی جوان‌و دوو شامپۆی باشیان بده‌یتێ. هه‌رچه‌نده من شتی خراپ‌و به‌سه‌رچوو به‌موشته‌رییه‌كانم نافرۆشم، به‌ڵام به‌ڕاستی شتی باشیش نه‌ماوه، یان راستتره بڵێم، ئه‌گه‌ر ئێمه شتی ماركه بهێنین، ئه‌وه ئه‌بێ دوكانه‌كانمان دابخه‌ین، چونكه نرخه‌كانیان زۆر گرانه‌و له‌كڕین نایه‌ن، بۆیه ئێمه ئه‌و شتانه ئه‌هێنین كه هه‌مان ماركه باشه‌كانی وه‌ك لۆریه‌ڵ‌و شانیل‌و گوجی‌و گۆڵدن رۆزی لێدراوه، بەڵام (والله)ی ده‌ستی كچانی پێئه‌بڕین‌و به ئه‌سڵ پێیان ده‌فرۆشین‌و هیچیان ئه‌سڵ نین".ئه‌و به‌سه‌رسوڕمانه‌وه باسی له كچان ده‌كرد، كه به‌بێ به‌رنامه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه خه‌رج ده‌كه‌ن، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وشتانه به‌كاربهێنن، كه له سه‌ته‌لایت ریكلامی بۆ ده‌كرێت "بۆیه‌ی نینۆكم هێناوه، هه‌ر شووشه‌یه‌كی به (12) دۆلار ده‌فرۆشم، هه‌ر ئه‌و رۆژه نزیكه‌ی بایی (150) دۆلارم لێفرۆشت، چونكه كچی سلێمانی زۆر حه‌زی به تازه‌گه‌ری‌و شتی جوانه، هه‌رگیز دوكاندار زه‌ره‌ر ناكات، ئه‌گه‌ر لێزان بێت زۆر باش ده‌توانێت بازاڕ بۆخۆی په‌یدا بكات".
كوڕان ئه‌قڵیان له چاویاندایه، ته‌نها جوانیی ئه‌بینن
هه‌رچه‌نده، زۆرێك له كچان خۆیان له‌و حه‌قیقه‌ته ده‌دزنه‌وه، كه بۆ كوڕان خۆیان جوان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ماركیز له رۆمانی (به‌یادی سۆزانییه غه‌مباره‌كانم)دا، زۆر جوان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه "مرۆڤ هه‌میشه بۆ ئه‌وی دی خۆی جوان ده‌كات"، به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ش به‌وه ده‌هێنێته‌وه، كه دوو هه‌فته پیاوه ته‌مه‌ن نه‌وه‌د ساڵه‌كه ته‌نانه‌ت دانیشی ناشوات‌و ریشیش ناتاشێت، چونكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نابینێت".. رێژنه‌ی ته‌مه‌ن 22 ساڵی خوێندكاری زانكۆ، پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه "كچان هه‌میشه بۆ كوڕان خۆیان جوان ده‌كه‌ن، كوڕان ئه‌قڵیان له چاویاندایه، هه‌میشه به‌دوای كچی جوان‌و رێكپۆشه‌وه‌ن، ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌قڵیشی زۆر به‌تاڵ بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر مۆدێل بڕوات، خۆ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێكیشی پێبێت، ئه‌وه هه‌ر مه‌پرسه، چه‌ند ره‌واجی ده‌بێت. هه‌ر ئه‌مانه وایانكردووه كچان زۆرترین پاره بۆ جلوبه‌رگ‌و رێكخستنی سه‌رو قژ‌و بۆیه‌و ماكیاژ سه‌رف بكه‌ن، ئه‌گینا كه‌س بیر له‌وه ناكاته‌وه تا چه‌ند ئه‌و ماكیاژه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه بۆ پێستی باشه؟ كچ هه‌مووی له دوكانداره‌كه ده‌پرسێت، ئه‌مه باشه یان نا؟ ئێ ئه‌ویش قابیله بڵێت خراپه، جگه له‌وانه‌ش لێره زۆر كه‌م خه‌ڵك
به‌پێی وه‌رزو به‌یانیان‌و ئێواران ماكیاژ به‌كاربهێنێت، هه‌موو فه‌رمانبه‌ری ناو فه‌رمانگه‌كان له‌به‌یانیاندا تۆخترین ماكیاژیان پێوه‌یه، ته‌نها بۆ سه‌رنجڕاكێشانی به‌رامبه‌ر، له‌كاتێكدا ده‌بێت ماكیاژی به‌یانیان كاڵ‌و ساده بێت".
شه‌فه‌ق

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکا نامۆ وه‌ڵا هیچت بۆ نه‌هێشتینه‌وه هههههههههههه
زۆر زۆر قسه‌کان راستن کچان زۆربه‌مان له‌م شێوه‌ین،
من وه‌ک جلی جوان و قۆنه‌ره‌ی جوان زۆر سه‌رنج راده‌کێشێت و گرنگی پێ ده‌ده‌م،
دواتر ته‌وقه‌ی قژ و اکسوارات و میکیاج و هههه
ئه‌وا ئیتر مه‌سره‌ف گران ئه‌بێت و ئه ه ه هههههههههه...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت سۆزی خان به‌راست ئه‌وها مه‌سره‌ف گرانه خه‌ته‌رن به راستی ههههههههه هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم له کاره‌کانتدا هیوادارم هه‌موو ئافره‌تێکی کۆمه‌ڵگه‌کامان وه‌ک به‌ڕێزت بیر بکاته‌وه بتوانێت هه‌ست و راو بیر و بۆچونه‌کانی بخاته روو هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم گیان به هیوای ئاسوده‌یت کاتت گـــــول،،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dastt xosh bet.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه