.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پیاوان لە ناوخۆیاندا راشكاوانە لە ئافرەتان دەدوێن و حەز و ئارەزووەكانیان بەرامبەر بە ئافرەتان ناشارنەوە،
بەڵام بابزانین كچان چۆن باس لە كوڕان دەكەن و حەز بە چی شتێكی كوڕان دەكەن؟لەنجە خان دەڵێت «زۆربەی كچان حەزدەكەن ئەوكەسەی خۆشیان دەوێت كەشخەو جوان و بەشەخسیەت و دیاربێت و كەسێكی سەركەوتووبێت لە ژیان و توانای ئەوەی هەبێ بە سەر گیر‌و گرفتەكانیدا زاڵ بێت، بەڵام زۆر بەداخەوە زۆربەی كوڕان كەشخەیی و جوانی بۆ هەڵخەڵەتاندنی كچان بەكاردێنن».
ئەوەشی وت «بەرای من جوانی و كەشخەیی زۆر گرنگ نییە لە ژیان، ئەساس ناخ و دڵ و دەروون و بیروڕای كەسەكەیە. منیش وەك هەموو كچێكی ئەو سەردەمە حەزدەكەم لە داهاتوودا كوڕێكم خۆش بوێت شایستەی خۆشەویستی بێت».
خاتوو تارا بەمجۆرە رازی دڵی بەیان دەكات «هەموو جار ئەو پرسیارە لە خۆم دەكەم بۆمن هاوڕێیەكی كوڕم نییە؟ ئەوەش بەهۆی داب و نەریت و تێڕوانینی كۆمەڵگەیە، ئەگینا زۆر حەزدەكەم هاوڕێیەتی كوڕان بكەم، هەفتانە یا مانگانە بۆ جارێك پیاسەسەكی لەگەڵ بكەم، ئەو غەم و كێشانەی ڕوو بەڕووم دەبێتەوە بەیەكەوە چارەسەریان بكەین. ئێرەیی بەو كچانە دەبەم كە هاورێیەكی كوڕیان هەیە. هەمیشە حەزدەكەم كوڕان ڕوخساریان سەرنجڕاكێش بێ».
هەروەها ئاڵا دەڵێت «زۆرجار برادەران و خزمان باسی پیاوان دەكەن، بەتایبەت ئەو لایەنەی من حەزی پێ دەكەم لایەنی جنسی پیاوانە، هەمیشە دەمەقاڵێی ئێمە لەسەر ئەوەیە هەندێكیان حەزیان لێیە پیاوان عاتیفی بن، بەڵام من و هەندێ هاوڕێ كۆكین لەسەر ئەوەی پیاوان جنسی بن نەك عاتیفی، چونكە ئەگەر جنسی بوو دەتوانێ عاتیفی بێ، بەڵام ئەگەر عاتیفی بێ ناتوانێ جنسی بێ».
هێرۆ خان‌یش حەز بە هاورێتی كوڕان دەكات و دەڵێت «من وەك كچێكی 20 ساڵە زۆر حەزدەكەم كوڕێك هەبێ سەمای لەگەڵ بكەم، بۆئەوەی خەمەكانم كەم بێتەوە. كاتێ دەست لەناو دەستی دەنێم هەست بە ئارامی دەكەم، كاتێ سەرلەسەر سینگی دادەنێم لەگەڵ لێدانی دڵی ئەو و هەناسەكانی وا ئەزانم مۆسیقایەكی خۆش و هادیم گوی لێ دەبێ، دەچم بۆ دنیای خۆشی و سەفاو دوور دەكەومەوە لە غەم و ناخۆشی و كێشە».
هەر سەبارەت بەم باسە دالیا دەڵێت «بەعام هەموو كوڕێكم خۆش دەوێ و هەمووجار لای هاوڕێ و دەستە خوشكەكانم باس ئەوە دەكەم كە تەلەفۆنم بۆ دێ یا تەلەفۆن بكەم حەزدەكەم كوڕ بێ نەك كچ، چونكە بەردەوام لەگەڵ كچانم یەعنی بێزاربوومە لەو دووبارە بوونەوەیە. بۆیە هەموو كوڕێكم پێ جوانەو هەموویانم خۆش دەوێ، چونكە كاتێ لەگەڵیان دەدوێم هەست بە ئارامی دەكەم و زیاتریش حەز لە هاوڕێیەتی كوڕان دەكەم، چونكە دەزانم لەهەموو كاتێك موراعاتم دەكەن جیا لە كچان».
چنار وتی «من وەكو كچێك حەزدەكەم كوڕ لێوی جوان بێ، یا ڕوونتر بڵێم دەمەوێ دەمی جوان بێ، لە ناخەوە حەز بە دەمی جوان دەكەم. هۆكاری ئەمەش ئەوەیە بۆئەوەی هەموو جار ماچی ئەو لێوە ئەفسوناوییەی بكەم كە بۆ من خوڵقاوە، چونكە بەهەر ماچێكی ئەم لێوەی سەد ساڵ لەسەر تەمەنم زیاد دەبێت و خۆم بە بەختەوەرترین كەس دەزانم لەم دونیایەدا كە خاوەنی ئەم خۆشەویستییەم. ئەم هەستەی كە هەمە زۆر بەڕاشكاوی لای هەموو هاوڕێكانم باسی دەكەم لەبە ئەوەی باكم نییە لە هیچ كەسێك كە چۆن لێم دەڕوانێ، چونكە قەناعەتم بەم خۆشەویستی هەیە».
لە كۆتاییدا شەنگە بە پێچەوانەی كچانی ترەوە بەمجۆرە رای خۆی دەربڕی «من هەرگیز لای كچانی تر باسی ئەو شتانە ناكەم كە حەز دەكەم لە كوڕاندا هەبێ، چونكە هیچ متمانەم بەكەسێكی تر نییە، ئەمڕۆ قسەیەكیان لا بكەی بەیانی هەموو شتێك پێچەوانە دەكەنەوە، دەڵێن ئەو كچە رەوشتی باشی نییە و بەچاوێكی سووك سەیرت دەكەن، بۆیە ئەوە دەزانم، چونكە كەسێ باسی كورانم لابكا یا قسەیەكی تر سەبارەت بە كوڕان بكات خۆم ئەو تەعبیرەی بۆ دەكەم».
سه‌رچاوه شه‌فه‌ق

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت کاکه نامۆ گیان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بیت ئه‌زیزم له ژیاندا ، وه هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم له کاره جوانه‌کانتدا ئه‌زیزم ،،
نانا کاکه نامۆ گیان کچانیش بیرورایان باشه له‌سه‌ر کوران ههههههههههه، کاکه گیا ئیتر دونیا وا خوڵقاوه هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌م ژیانه‌دا ته‌واو که‌ری یه‌کترن ، به هیوای هاورێیه‌تیه‌کی ته‌ندروست له نێوان هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا دوور له ئازاردانی ویژدانی یه‌کتر ،
له‌خۆشی و شادی‌دا بیت هاورێ گیان ،

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک نامۆ به‌راستی هه‌موو ده‌سته‌که‌ی کچانت که‌شف کرد ههههههههه
ئه‌ی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ت دا نه‌نا که کوران چۆن باسی کچان ده‌که‌ن؟؟
ئێمه‌ش حه‌ز ئه‌که‌ین بزانین ههههههههه
سه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ گیان..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ په‌یڤه جوانه‌که‌ت کاکه یادگار گیان به ڵێ براکه‌م زۆر راسته هه‌ردوو ره‌گه‌ز ته‌واوکه‌ری یه‌کترین به بێ یه‌کتر من پێم وایه هیچ مانایه‌ک نیه سه‌رکه‌وت و بیت براکه‌م هیوای له‌ش ساخی و به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه له ئاسودهیدبیت گیانه‌که‌م،،
زۆر سوپاس بۆ تۆش سۆزی خان سه‌رکه‌وتوبیت له کاره‌کانتدا ئه‌زیزم ئه‌گه‌ر نه‌مرین ئه‌وی کورانیش ئه‌بینین ئه‌وه بیر‌و رای کچانمان بینی جا نۆره‌ی ئێمه‌یه دووباره ده‌ست خۆش هیوای له‌ش ساخی و به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه له ئاسودهیدابیت گیانه‌که‌م هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم ،،
سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیت جوانمیر گیان ده‌ستی تۆش خۆش سه‌رکه‌وت و سه‌رفه‌راز بیت هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هاوڕێ گیان
هه‌موو کاتێکتان گـــــــوڵ و گـــــــــوڵزار،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆش گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه له ئاسودهیدابیت ،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه








hhh dast xosh giana ,wala sozi rastaka emash 7azakain bzanin kuran chon basman akan..
bjy giana

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش هاوڕێیان زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هیوام وایه بابه‌ته‌که به دڵی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بوبێت سه‌رکه‌وتوبن لهکارهکانتاندا هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه له خۆشـــی و ئاسودهیدابن گـــــوڵهکان ،،،
سه‌ندرێلا خان انشالله ئه‌و بابه‌ته‌ش ئه‌بینین،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bareze mn sarkawtwbyt


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆش هاوڕێ گیان زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت له کاره‌کانتدا ئه‌زیزم هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه له خۆشی و ئاسودهیدابیت گیان کاتت شــــآد،،،،،،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش كاكه نامۆ.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆش موسلیم گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوام وایه سود مه‌ند بوبێتێ هاوڕێی ئه‌زیز به هیوای سه‌رکه‌وتن له کاره‌کانتدا خوازیرم هه‌میشه له‌ش ساخ و به‌خته‌وه‌ربیت به هیوای ئاسوده‌یت کاتت شاد،،،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه