❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌كته‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی بۆليوود دەبنە پێشمەرگە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-09 19:04:39

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

ئه‌كته‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی بۆليوود دەبنە پێشمەرگە

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-19d9c8cbc4.jpg
هەردوو ئەكتەری بەنێوبانگی هیندی ئەمیتاب باچان و شارۆخان بەڵێن دەدەن لە ئایندەدا كار لە فیلمێكدا

بكەن لەسەر ژیانی پێشمەرگە.دوای ئەوەی كۆمپانیایەكی هیندی، كە لە كوردستان كاردەكات، داوەتنامەیەكی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی رۆشبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان كرد. ناز فەلەكەدین كاكەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئاسیای رۆژهەڵات، لەگەڵ هاوسەرەكەی لە 11/11/2009 سەردانی هیندستانی كرد و ماوەی 9 رۆژ لەوێ مانەوە.

ناز فەلەكەدین، لەبارەی سەردانەكەی بۆ هیندستان راگەیاند "مەبەستمان لەو سەردانە ئاشناكردنی وڵاتی هیندستان بوو بە كولتوری كوردی".

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین كۆمپانیای هیندی و سەتان كرێكاری ئەو وڵاتە روویانكردووەتە باشووری كوردستان و لە هەمانكاتیشدا چەند قوتابییەكی كورد ئێستا لە زانكۆكانی هیندستان دەخوێنن، بەڵام ناز دەڵێت "لەوێ كەس كوردی نەدەناسی، زانیاریان لەسەر كوردستان نەبوو، وایاندەزانی كوردستانیش وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق نا ئارامە، من چەند پەرتووكێكم لەگەڵ خۆم بردبوو كە بەئینگلیزی لەبارەی كوردەوە نووسراون و دام بەو كاربەدەستانەی كە بینیمن". ناز گوتیشی "كە باسی هەڵەبجە و ئەنفالم بۆ كردن و باسی ئارامی كوردستانم بۆ كردن حەزیان كرد بێنە كوردستان و بە چاوی خۆیان بیبینن".

ناز فەلەكەدین كاكەیی لەو سەردانەدا، چووەتە چەندین شوێنی كولتوری ئەو وڵاتە، لەوانەش سەنتەری PNCA ی نێودەولەتی لە مۆمبای، كە تایبەتە بە كاری فۆلكلۆری هیندی، شانۆگەری، سینەما و كۆنسێرت. هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە گرووپێكی میوزیكی هیندی لە وەزارەتی رۆشنبیری هیندستان داوەتی كوردستان كردووە "ئەوانیش رەزامەندییان نیشانداوە بێنە كوردستان و كۆنسێرت بكەن".

بەپێی ئامارێكی نافەرمی، لە شاری مۆمبای هیندستان كە سەنتەری سینەمای هیندی( بۆڵیود)ە، لە هەر هەشت خولەك لەو شارە فیلیمێك بەرهەمدێت. ئەكتەرە بەنێوبانگەكانی هیند لە بۆلیود كار دەكەن. ناز هەرچەندە زۆر هەوڵیداوە خۆی بگەیێنێتە بۆلیود و، چاوی بە ئەكتەرە بەنێوبانگەكانی بكەوێ، بەڵام نەیتوانیوە"چونكە رەوشی هیندستان بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە نالەبار بوو". لەگەڵ ئەوەشدا ناز فەلەكەدین بێ ئومێد نەبووە و گوتی "توانیم خوشكی ژنی ئەمیتاب باچان ببینم، تاوەكو ئەمیتاب ببینم، بەڵام ئەمیتاب ئەوكات لە ئەڵمانیا بوو، بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ ئەمیتاب  و شارۆخان كرد بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێك، ئەوانیش بەڵێنیان دا، ئەگەر جارێكی دیكە بچمەوە هیندستان قسە لەسەر بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە بكەین". سەبارەت بە نێوەڕۆكی فیلمەكەش، ناز گوتی "فیلمەكە باس لە رەوشی ژیانی پێشمەرگە دەكات لە ساڵەكانی 1970-1990 كە چۆن بەرامبەر دەسەڵاتی رژێمی بەعس جەنگاون".

ئەوەی بووەتە جێی سەرنجی هیندییەكان وەك ناز باسیكرد جلوبەرگی كوردییە "زۆر سەرسام بوون بە جلی كوردی، هەستیان دەكرد لە جلی خۆیانەوە نزیكە". ئەوەی بووەتە جێی داخباری نازیش چەوساندنەوەی ژنان بووە "چەوسانەوەی ژنان لەوێ زۆر خراپترە لە كوردستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەوێ كچ بەئارەزووی خۆی هاوسەری ژیانی دەستنیشان دەكات".


                                                                                                                                                                                                       شه‌فه‌ق

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-09 20:35:26

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌كته‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی بۆليوود دەبنە پێشمەرگە

dasto panjat xosh bet azaem har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net