❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێویستە هونەرمەند خۆشەویستی بۆ هونەرەكەی هەبێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-10 17:33:04

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

پێویستە هونەرمەند خۆشەویستی بۆ هونەرەكەی هەبێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c6b3a60279.jpg
مایا نیعمە:
پێویستە هونەرمەند خۆشەویستی بۆ هونەرەكەی هەبێت
ستار ئەكادیمی یەكێك لەو بەرنامانەیە، كە تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندانی پێگەیاندووە یاخود بووەتە هۆی ئەوەی كە هەندێك بەهرەمەند بە دیار بكەون، هەرچەندە بیرۆكەی ئەو بەرنامەیە بۆ وڵاتی لوبنانیش ناگەڕێتەوە، بەڵام لەو وڵاتەدا زیاتر پەرەی سەند، بەتایبەتی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی.
مایا نیعمە یەكێك لە ئەستێرەكانی ئەم بەرنامەیە. لە قۆناغی سێیەمیدا توانی سەرنجی هەموو لایەك بۆ خۆی رابكێشێت، لە رێگای نەدا سەعید كە رۆژنامەنووسێكی ناوداری لوبنانییە توانیمان چەند پرسیارێكی ئاراستە بكەین كە بەم شێوەیە وەڵامی داینەوە.

* وەك هونەرمەندێك، بەشداری كردنت لە بەرنامەی ستار ئەكادیمی چ گۆڕانكارییەكی هەبوو لەسەر ژیانتان؟
- بێگومان گۆڕانكاری زۆری هەبوو، جگە لەوەی بووە هۆی ئەوەی كە خەڵك و چەند كەسانێكی شارەزا و پسپۆر بە دەنگ و بەهرەكانمان ئاشنا بن، هەروەها فێرە ئەوەی كردین كە چۆن ئارام بگرین و پشت بە خۆمان ببەستین و گیانی لێبوردن و گیانی وەرزشی لای ئێمە چەكەرە بكات.
* لە ستار ئەكادیمی فێری چی بووی؟
- فێری ئارام گرتن و پشت بەخۆ بەستن، لە هەموویشی گرنگتر چەند هاوڕێم ناسی و بە یەكتری ئاشنا بووین.
*بە بڵاوكردنەوەی یەكەم گۆرانیت هەستت بە چی كرد ؟
- هەستێكە رەنگە نەتوانم وا بە ئاسانی بۆتانی وەسف بكەم، چونكە من عاشقی هونەر و گۆرانی گوتنم، بڵاوكردنەوەی یەكەم گۆرانیش بۆ من وەك هەستی دایكێك بوو، كە یەكەم منداڵی بووبێت، چەندە ئەو منداڵەی خۆش دەوێت، منیش ئاوا بووم.
* ترست نییە كە میدیاكان رۆژێك لە رۆژان دژت بن ؟
- رۆژنامەكان یاخود باشتر بڵێم میدیا بە گشتی هۆكارێكی سەرەكییە بۆ سەركەوتنی هەر هونەرمەندێك، چونكە ئەگەر لە رێگای میدیاوە نەبێت كەس نامانناسێت، بەڵام ئێستا لێرەو ولەوێ هەست بەوە دەكەین كە میدیا رەنگە لە هەمان كاتد هۆكارێك بێت بۆ رووخاندنی هونەرمەند، بەتایبەتی ئەگەر ئەو كەسەی بەو كارە هەڵدەستێت بە ویژدانەوە كارەكەی نەكات، هیوادارم خۆیشم نەبم بە هۆكاری ئەوەی رۆژنامەنووسان دژم بن.
* حەز دەكەی بگەی بە ئاستی كام هونەرمەندی ناوداری لوبنانی؟
- لوبنان وڵاتێكە كە پێموایە لانكەی هونەرمەندە گەورەكانە، دەبێ هەموومان شانازییان پێوە بكەین، زۆر بە خاتوو فەیروز سەرسامم و بە رەمزی هونەری لوبنانی دەزانم، چونكە گۆرانییەكانی هەمیشە زیندوون.
* گوێ لە كام گۆرانیبێژ دەگری؟
- وەك گوتم من زۆر بە خاتوو فەیروز سەرسامم، بۆیە زۆر گوێ لە گۆرانییەكانی دەگرم، هەروەها گوێ لە گۆرانییەكانی ماریا كاری و "ویتنی هیوستن" دەگرم.
* شارەزاییت لە ئامێرە مۆسیقییەكاندا هەیە؟
- بەڵێ من یەكێكم لەوانە كە هەر لە تەمەنی منداڵییەوە زۆر حەز لە ژەنینی ئامێرە مۆسیقییەكان دەكەم، بەتایبەتی پیانۆ و كەمان و گیتار كە تا رادەیەك شارەزاییم لە ژەنیانیاندا هەیە، هەروەها لە سەما كردنیش هەندێك شارەزام.
* وەك كچە هونەرمەندێك سیفاتە تایبەتییەكانت چین؟
- من زۆر جدیم، هەر كارێك ئەنجام بدەم زۆر بە جددی دەیكەم ئەگەر زۆرگرنگیش نەبێت، هەروەها زۆر بڕوام بە تواناكانی خۆم هەیە و رێزیش لە بەرامبەرەكەم دەگرم.
* لەم بڕوایەدا نی، زۆر جار شانس دەبێتە هۆی سەركەوتنی هونەرمەند؟
- بێگومان زۆر جار شانس رۆڵی خۆی دەبینێت لە ژیانی هەر هونەرمەندێكدا، بەڵام شانسیش شتێكی كاتییە و رەنگە تەنیا یەك جار ئەو هەلە بڕەخسێت و دووبارە نەبێتەوە، بۆیە هەر كاتێك ئەو دەرفەتە رەخسا دەبێ بزانین چۆن بیقۆزینەوە بەر لەوەی لە دەستی بدەین.
* ستار ئەكادیمی ئێستا و یەكەم خول چ جیاوازییەكیان هەبوو؟
- سەرەتا كارێكی پیرۆز بوو هەنگاوێكی لەجێ و پێویست بوو، بەڵام ئاساییە كە مرۆڤ هەركارێك بكات بۆ جاری دووەم هەوڵ دەدات لە جاری یەكەم باشتر بیكات وئەگەر هەڵەیەكی تێدا هەبووبێت ئەوا دووبارەی ناكاتەوە.
* رات بەرامبەر ئاستی ئەو قوتابیانەی لە ساڵانی رابردوو، لە ستار ئەكادیمیدا بەشدار بوون چییە.
- هەمیشە چاودێری وردەكارییەكانی ستار ئەكادیمی دەكەم، تەنانەت بەر لەوەی بەشداریشی تێدا بكەم، تا ئێستاش بەرنامەیەكی زۆر خۆش و سەرنجڕاكێشە و پێموایە لە ساڵانی داهاتووشدا هەر بەو شێوەیە دەمینێتەوە، بگرە زیاتریش پێش دەكەوێت، چونكە ئەوانەی سەرپەرشتی دەكەن كەسانی دڵسۆز و بە توانا و شارەزان لە كارەكەی خۆیاندا، هەروەها ئەوانەی پێشبڕكێ دەكەن زۆربەیان خاوەن بەهرەی هونەری باشن.
*خۆت بە قەرزاری بەرنامەی ستار ئەكادیمی دەزانی بەو پێیەی بووە هۆكاری دەركەوتن و ناسینت لەلایەن جەماوەر؟
- بێگومان دان بەوە دادەنێم كە رۆڵێكی زۆری هەبوو بەتایبەتی لەوەی كە لەلایەن جەماوەرەوە بناسرێم و بووە هۆی ئەوەی جەماوە بزانێت كە كەسێك هەیە بەناوی مایا نیعمە و دەتوانێت لە بواری هونەریدا وەك گۆرانیبێژیك لە مەیدانەكەدا بوونی خۆی بسەلمێنێت، بەڵام لە بواری هونەری تاكە هەوڵی منیش نەبوو، چونكە ئەگەر خۆم بڕوام بە تواناكانی خۆم نەبوا و بەهرەیەكی هونەریم نەبوایە ئەوا هەر لە سەرەتاوە بەشداریم لە بەرنامەكەدا نەدەكرد.
* حەز دەكەی لەگەڵ چ هونەرمەندێك دیۆ تۆمار بكەی؟
- جاری بیرم لەو بابەتە نەكردۆتەوە، بەڵام كە دەرفەتێكی لەو جۆرە هاتە ئاراوە ئەو كات بیر لەو مەسەلەیە دەكەینەوە.
* جگە لە زمانی عەرەبی نیازت نییە بە زمانی دیكە گۆران بڵێی؟
- باوكم لوبنانییە و دایكیشم روسییە بە حوكمی ئەمەش ئاساییە، ئەگەر بە غەیرە زمانی عەرەبی گۆرانی بڵێم، ئینگلیزیش باش دەزانم.
* پەیوەندیت لەگەڵ قوتابییەكانی دیكەی ستار ئەكادیمی چۆنە؟
- زۆر ئاسایی و خۆشە و بەردەوام ئاگامان لە یەكتری هەیە.
* خۆشترین یادگاریت چی بوو لە ئەكادیمی؟
- هەر رۆژێكی ئەكادیمیا بۆ خۆی یادگارییەك بوو، زەحمەتە هیچ یەكێك لە قوتابییەكانی ئەكادیمیا بتوانێت بە ئاسانی لە بیریان بكات، بەتایبەتی هاتنی هونەرمەندی گەورە بۆ ئەكادیمیا وەك نەجوا كەرەم و چەندانی دیكە، چونكە هاتنی ئەوانە زیاتر هانیان دەداین بۆ ئەوەی زیاتر هەوڵ بدەین و خۆمان ماندوو بكەین، هەروەها من خۆم زۆر سوودم لە ئامۆژگارییە بە نرخەكانیان وەرگرتووە بۆ ئێستا و ئەو كاتیش.
*خەون و ئاواتەكانت چین؟
- بەر لە هەموو شتێك حەز دەكەم لەلایەن جەماوەرەوە زیاتر ناوبانگ پەیدا بكەم و بناسرێم، پێموایە ئەمەش ئاواتێكی ئاسایی هەموو كەسێكە، بەڵام ناوبانگ دەركردن پێویستی بەوە هەیە كە تۆ هونەرمەندێكی سەركەوتوو بیت لە كارەكەتدا بۆ ئەوەی خەڵك تۆی خۆش بوێت، هەروەها پێویستە هونەرمەندیش خۆشەویستی بۆ هونەرەكەی هەبێت و خۆشی بوێت بۆ ئەوەی رەزامەندی و دەستخۆشی جەماوەر بەدەست بێنێت..
* لەكاری هونەریدا راوێژ بە دایك و باوكت دەكەیت؟
-بێگومان راوێژیان پێدەكەم بەتایبەتی باوكم كە بە بەردەوام هانم دەدات و یەكەم جاریش لە منداڵییەوە ئەو منی برد بۆ ئەوەی فێرە ژەنینی مۆسیقا بم و پەرە بە توانا هونەرییەكانی خۆم بدەم.
gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net