.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ره‌نگه كارێكی ئاسان نه‌بێت دایكان‌و باوكان كۆنترۆڵی حه‌زو ئاره‌زووی منداڵه‌كانیان بكه‌ن‌و ڕێگه‌یان پێ نه‌ده‌ن پشكیان له‌و جیهانگیرییه‌دا هه‌بێت كه ته‌كنه‌لۆژیا هێناوێتییه ماڵه‌كانمانه‌وه.
هه‌ر له مۆبایله‌وه تا ده‌گاته كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت‌و سه‌ته‌لایت، به‌شێكن له‌و ئامڕازانه‌ی به‌شداریی له گه‌شه‌ی جیهانگیری‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایانه‌دا ده‌كه‌ن، كه جیهانگیری له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگیرتوون.
په‌روه‌رده‌كردن‌و شێوازی دروستی ئه‌و په‌روه‌رده‌كردنه، ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك منداڵ له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌و ئامێرانه ڕابهێنێت‌و زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانیدا نه‌كه‌ن. ڕه‌نگه له كوردستاندا هێشتا ئاستی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت نه‌گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته‌ی كه له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ئامێرانه بوونیان هه‌یه‌و له‌به‌رده‌ستدان.
له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت چه‌ندان سایتی جۆربه‌جۆر هه‌ن، كه به‌شێكیان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه به‌شداربوو له‌خشته‌به‌رێت، جا ئه‌و سایته سێكسی بێت یان تایبه‌ت بێت به GAMEBLING"قومار"و ئه‌و یارییانه‌ی تر كه منداڵ شه‌یداو تامه‌زرۆی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له‌وانه به‌خۆڕایین‌و هه‌ندێكی دیكه‌شیان به پاره‌ن‌و له ڕێگه‌ی CREDIT CARTه‌وه به‌كارده‌هێنرێن.
بۆ ڕێگرتن له قوماركردنی سه‌ر ئینته‌رنێت، كۆنگرێسمانێك پێشنیاریكرد، سنوورێك بۆ ئه‌و دیارده‌یه دابنرێت‌و ڕێوشوێنی یاسایی به‌كاربهێنرێت‌و ڕێگه‌نه‌درێت گه‌مه‌ی قومار له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بمێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگه منداڵ له ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یه‌وه كه به ئینته‌رنێته‌وه گرێدراوه، په‌نا بۆ ئه‌و جۆره یارییه به‌رێت، به‌تایبه‌تیش كاتێك چاوی دایك‌و باوك‌و گه‌وره‌كانی لێ دووره. دیسان هه‌ر له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه كه‌سانی به‌دڕه‌وشت‌و خراپ په‌نا بۆ چه‌ندان جۆری فریودان‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی منداڵان ده‌به‌ن‌و منداڵان ده‌كه‌نه قوربانییه‌كی ئاسانی مه‌رامه‌كانیان‌و ته‌نیا ئامڕازیش بۆ ڕێگرتن له‌وه‌ی منداڵان دووچاری لادان‌و كاری خراپه نه‌بن، په‌روه‌رده‌كردن‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیارییانه.
له‌مڕۆدا به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، به هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانییه‌وه، وه‌های لێهاتووه كه ببێته به‌شێكی گرنگ له ژیانی ڕۆژانه‌ی‌و نه‌توانێت به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری بێت، به‌تایبه‌تیش منداڵان كه له ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه چه‌ندان جۆر گه‌مه‌و به‌سه‌ربردنی كات ئه‌نجامده‌ده‌ن. بۆیه ناكرێت دایك‌و باوك كۆمپیوته‌ره‌كان له منداڵه‌كانیان قه‌ده‌غه‌بكه‌ن‌و ڕێگه‌یان پێ نه‌ده‌ن به‌كاریبهێنن، چونكه دیسان له‌مڕۆدا زانستی كۆمپیوته‌ر له‌ئارادایه‌و له‌نێو زانكۆكاندا ده‌خوێنرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی منداڵه‌كانمان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌و تێ‌یان بگه‌یه‌نین كه چۆن كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت به‌كاربهێنن، پێویسته:
ــ ده‌ستنیشانكردنی چه‌ند سایت‌و گه‌مه‌یه‌كی بیركاری‌و هونه‌ری كه بۆ منداڵان سوودمه‌ندده‌بن.
ــ منداڵ له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابهێنرێت، هه‌ركاتێك زانی له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه تووشی حاڵه‌تی ناله‌بار ده‌بێت، گه‌وره‌كانی لێ ئاگاداربكاته‌وه.
ــ به‌بێ ئاگاداریی گه‌وره‌كان، هیچ جۆره به‌رنامه‌یه‌ك داونلۆد نه‌كات.
ــ هه‌وڵبدرێت كه‌متر په‌نا بۆ چاتكردن به‌رێت.
ــ ده‌توانرێت به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له كۆمپیوته‌ردا دابه‌زێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به به‌كارهێنانی هه‌ندێك سایت‌و به‌رنامه نه‌درێت له‌لایه‌ن منداڵه‌وه.
دیسان زۆر دانیشتنی منداڵ‌و ته‌نانه‌ت گه‌وره‌كانیش له‌به‌رده‌م شاشه‌ی كۆمپیوته‌ردا، كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر باری ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كۆمپانیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كاریگه‌رییه‌كانی مۆنیته‌ر كه‌مبكه‌نه‌وه. بۆ نموونه، كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانیایی شاشه‌یه‌كی تایبه‌ت به گه‌مه وه‌رزشییه‌كانی دروستكردووه كه ته‌نیا به جوڵه كارده‌كات‌و ئه‌وه‌ش منداڵ ناچارده‌كات ده‌ست به وه‌رزش بكات‌و دانه‌نیشێت، چونكه دانیشتنی زۆر به‌دیار كۆمپیوته‌ره‌وه، جگه له‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی ماندووكردنی چاو، كێشی منداڵه‌كه‌ش زیادده‌كات.
هاوكات هه‌ندێك له شاره‌زایانی بواری كۆمپیوته‌ر پێیانوایه، به‌كارهێنانی گه‌مه كۆمپیوته‌رییه‌كان یارمه‌تیده‌ری منداڵه، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی به‌خۆی بێت‌و ڕێز له توانای خۆی بگرێت‌و مامه‌ڵه‌كردنیش له‌گه‌ڵ هه‌ندێك یاریی كۆمپیوته‌ریدا هه‌روا ئاسان نییه‌و پێویستی به لێهاتوویی‌و لێوه‌شاوه‌یی‌و وردیی‌و خێرایی به‌كارهێنه‌ر هه‌یه، به‌تایبه‌تیش كه منداڵ بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه، كه پێویست ناكات دایك‌و باوك له‌به‌رامبه‌ر زوو به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه نیگه‌ران بن، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و یاریانه‌ی به‌كاریانهێنا به‌دووربوو له توندوتیژی.
هاوكات پزیشكانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، جه‌غت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه زۆر دانیشتن له به‌رده‌م شاشه‌كاندا، منداڵ ڕووبه‌ڕووی چاوو شان‌و مل ئێشه ده‌كاته‌وه، بۆیه پێویسته شاشه‌ی كۆمپیوته‌رو ته‌نانه‌ت ته‌له‌فیزیۆنه‌كانیش له ئاستی چاودا بن‌و له پشت منداڵه‌كه‌شه‌وه سه‌رینێكی ڕه‌ق له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دابنرێت.
به‌پێی ڕێنماییه پزیشكییه‌كان، ئه‌گه‌ر منداڵێك ته‌مه‌نی له7ساڵ كه‌متربوو، ئه‌وا پێویسته له ڕۆژێكدا ته‌نیا یه‌ك كاتژمێر له‌به‌رده‌م كۆمپیوته‌ردا بێت، ئه‌و ماوه‌یه‌ش به 3 كاتی جیاوازبێت‌و ماوه‌كه دابه‌شبكرێت، واته هه‌رجاره‌ی 20 خوله‌ك له‌به‌رده‌م كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا دابنیشێت. دیسان له ڕووی ده‌روونیشه‌وه، كۆمپیوته‌ر كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر منداڵان هه‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی پزیشكان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن.
وه‌ك ده‌وترێت، منداڵ پێویستی به‌وه‌یه تێكه‌ڵ به منداڵانی تر ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گۆشه‌گیرنه‌بێت، به‌ڵام كۆمپیوته‌ر منداڵ گۆشه‌گیرده‌كات. هه‌روه‌ها منداڵ له چالاكییه جه‌سته‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سۆزداری‌و فیكرییه‌كانی تر دوورده‌خاته‌وه‌و كه‌سێكی شه‌رمنی لێ دروستده‌بێت.
خه‌ندان

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
