.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هه‌موو مرۆڤێك له ژیانیدا به‌كات و ساتى سۆزدارى و خۆشه‌ویستیدا تێده‌په‌رِێت، به‌لاَم هه‌ر كه‌س و به‌شێوازێكى تایبه‌ت، كه‌سیش نازانێت كه‌ی و چۆن و كێی خۆشده‌وێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن به‌عه‌قڵ خۆشه‌ویستى ده‌كه‌ین، هه‌ندێكى دیكه به‌دواى ئاره‌زووه‌كانى دڵیان‌دا ده‌رِۆن، به‌لاَم كۆمه‌ڵێكى دیكه باوه‌رِیان به یه‌كه‌م نیگا هه‌یه بۆ دروستبوونی خۆشه‌ویستی، زۆێك له شاعیرانیش باوه‌رِیان به‌م جۆره خۆشه‌ویستیه هه‌یه، كاتێك باسی له یه‌كه‌م نیگای خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو مرۆڤێك به‌گشتى رای تایبه‌تى خۆى هه‌یه ده‌رباره‌ى خۆشه‌ویستى.
ئاوات جه‌لیل ته‌مه‌ن 28 ساڵ وتى: "خۆشه‌ویستى وشه‌یه‌كى زۆر جوانه‌و مانا‌و ده‌لاله‌تى خۆی هه‌یه، به‌لاَم به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و وشه‌یه قوَزراوه‌ته‌وه و بۆ كارى تایبه‌ت به‌كارهێنراوه، زۆرێك له كچان باسی خۆشه‌ویستى كورِێك ده‌كه‌ن له‌یه‌كه‌م بینینه‌وه، به‌تایبه‌تى له زانكۆكاندا، به‌لاَم هه‌ر كه راستى ئه‌و گه‌نجه‌یان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و دان به هه‌ڵه‌كانیاندا ده‌نێن، زۆرێك له كورِانیش له‌گه‌ڵ كچاندا ده‌رِۆنه ده‌ره‌وه‌و به وشه‌ى خۆشه‌ویستى فرِیویان ده‌ده‌ن و هه‌ركاتێك مه‌سه‌له‌كه گه‌یشته هاوسه‌رگیری ئه‌وه له‌ناكاو كورِان دورده‌كه‌ونه‌وه و دیار نامێنن، نازانم خۆشه‌ویستى ئێستا چی به‌سه‌رهاتووه ".
محه‌مه‌د عه‌بدولرِه‌حیم وتى: باوه‌رِم به یه‌كه‌م نیگاى خۆشه‌ویستی نی‌یه، ئه‌وا خۆشه‌ویستى نی‌یه ته‌نها سه‌رسامییه به كه‌سایه‌تى به‌رامبه‌ر "، وتیشی: "خۆشه‌ویستى زۆر گرنگه له ژیانى هه‌موو كه‌سێكدا، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كى راسته‌قینه‌بێت، به‌لاَم ئه‌وه‌ى ئێستا ئه‌یبینین پێچه‌وانه‌ى ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یه، چونكه ئێستا وشه‌ى خۆشه‌ویستى هه‌ر بۆ خۆشی لێره‌و له‌وێ دابه‌شده‌كرێت "، باسی له‌وه‌شكرد "جۆره خۆشه‌ویستیه‌كى دیكه هه‌یه‌و ئێستا باوه، ئه‌وه‌ش خۆشه‌ویستى به‌رژه‌وه‌ندییه وای لێهاتووه به‌رانبه‌ره‌كه‌ت پێتده‌ڵێت چه‌نم ده‌ده‌یتێ گه‌ر بڵێم خۆشمئه‌وێیت ".
مونا جه‌لیل كچێكى عه‌ره‌به به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانى دیكه وتى : "باوه‌رِم به یه‌كه‌م نیگاى خۆشه‌ویستى هه‌یه، به‌لاَم ئه‌و حاڵه‌ته ده‌كرێت له ژیانى مرۆڤدا یه‌ك جار روبدات، كاتێك له‌یه‌كه‌م ساتی بینینى كورِێكه‌وه هه‌ست و سۆزت بۆ لاى خۆى راده‌كێشێت و واهه‌ست ده‌كه‌یت كه تۆ له مێژه‌وه ده‌یناسیت و خولیاى لێكنزیكبوونه‌وه‌ى ده‌بیت، ئه‌مه هه‌ندێكجار سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت گه‌ر به‌رامبه‌ریش هه‌مان هه‌ستى تۆى هه‌بێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بێت، ئه‌وا خۆشه‌ویستییه‌كه ده‌بێته یه‌ك لایه‌نانه و هیچ ئه‌نجامێكى لێناكه‌وێته‌وه ".
كاروان ئه‌حمه‌د پێیوایه "خۆشه‌یستى هه‌رچۆنێك لێكیده‌یته‌وه له‌دوایدا ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه قه‌ده‌ره، چونكه په‌یوه‌ندى به شوێن و كاته‌وه نییه‌و نازانیت چۆنه، كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار كه‌سێك ده‌بینى ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان لێك نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك دروست بێت، له‌وه به‌دواوه ره‌نگه ده‌رگاى زۆربابه‌ت بكرێته‌وه و زۆر مه‌سه‌له بوروژێنرێت و ئاراسته‌ى شته‌كان به‌ره‌و خۆشه‌ویستى ئه‌رِوات ". یه‌كه‌م نیگای خۆشه‌ویستى شتێكى ئاساییه و ره‌نگه به‌سه‌ر زۆربه‌ماندا هاتبێت، كه بۆ یه‌كه‌مجار كورِێك كچێكى بینیوه هه‌ستێكى بۆ دروستبووه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌ره‌تا ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رپێى بێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كان خواستیان هه‌بێ و بیانه‌وێت ئه‌وا ده‌كرێت گه‌وره‌تربێت ".
خۆشه‌ویستى ئاسایی ره‌نگه ماوه‌یه‌كى بوێت، تاكو هه‌ردوولا ئاشنای یه‌ك ده‌بن و برِیارى لێده‌ده‌ن، به‌لاَم زۆر جار خۆشه‌ویستى له‌یه‌كه‌م نیگاوه له‌گه‌ڵ چركه‌ساتى یه‌ك بینینه‌وه دروست ببێت، ئه‌مه‌ش زیاتر لاى هه‌رزه‌كاران باوه، چونكه له‌و ته‌مه‌نه‌دا مرۆڤ به‌هۆى ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ى له هه‌ست و سۆزیدا روو ئه‌دات به‌رده‌وام به‌دواى خۆشه‌ویستیدا ده‌گه‌رِێت.
هه‌وال نیوس

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه