.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









"تامن نه‌هاتم، زۆربه‌ی ئافره‌ته‌كان گۆرانی پیاوه‌كانیان ده‌گووته‌وه"
سڤیل: زۆر له گۆرانیبێژه به تواناكان به ئاوازه‌كانی تۆوه ده‌ركه‌وتوون و بوونه ناو، به‌ڵام یه‌كێك له كاره باشه‌كانی خۆت كامه‌یه؟
بورهان موفتیزاده: ئه‌و ئیشه‌ی كه بۆ دڵخۆش عومه‌ر كردم، یه‌كێك بوو له كاره باشه‌كانی من، دیاره دڵخۆش خان به‌و كاره‌وه ناوبانگی ده‌ركرد، هه‌ڵبه‌ته منیش زۆر پێی دڵخۆش بووم، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه كه من كارم بۆیان كردووه، هه‌موویان ناسراو بوون.
سڤیل: ئه‌ی ئه‌و كارانه‌ی بۆ ناسراوهكانت كردووه، وه‌ك له‌یلا و شه‌هێن و مه‌رزییه و ناسر، كامه‌یان جێی سه‌رنجی تۆن و لات خۆشه‌ویستن؟
بورهان موفتیزاده: كاره باشه‌كانی من بۆ ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی تۆ ناوت هێناون، بۆ نموونه گۆرانی (شه‌ش په‌پووله) ی مه‌رزییه فه‌ریقی، هه‌روه‌ها گۆرانی (لای لایه) و (ئازیزم بۆچی تۆراوی له خۆرا) ی له‌یلا فه‌ریقی، هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی بۆ (چۆپی) كردم، هه‌موویانم پێی باشن، زۆری تریش، به‌ڵام وه‌ك تۆ ده‌ڵێی ئه‌وانه كاره باشه‌كانی من بوون. ئێستاش كه هاتوومه‌ته‌وه كوردستان هه‌ندی پڕۆژه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه ئینشاڵڵا بتوانم جێبه‌جێیان بكه‌م.
سڤیل: له‌یلا فه‌ریقی به دوو گۆرانی تۆوه زۆر به باشی ده‌ركه‌وت، به‌ڵام (ئه‌ما نوێل) خۆی به خاوه‌نی له‌یلا فه‌ریقی ده‌زانی و له دیمانه‌یه‌كیدا ده‌ڵی "من له‌یلا فه‌ریقیم دروستكرد". زۆریش تریش خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانن، تۆش خۆت ناكه‌ی به خاوه‌نی؟
بورهان موفتیزاده: نه‌خێر من خۆم ناكه‌م به خاوه‌نی له‌یلا فه‌ریقی، من قه‌د ناڵێم هیچ كه‌سێكم دروست كردووه، بۆ هه‌ركه‌سێك پێویسته توانا و قابیلیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بی بتوانی دروست بی، ئه‌و دروست بوونه ده‌بی له شه‌خسه‌كه خۆیدا بی، به‌ڵام ئێمه وه‌ك هانده‌ر پێویستین، دیاره ئه‌و كاره‌ی من ده‌یكه‌م به بوونی گۆرانیبێژێكی به هێز ئیشه‌كه‌ی منیش سه‌رهه‌ڵده‌دا. من چه‌ند ئیشێكم بۆ له‌یلا فه‌ریقی كرد، ئیشه‌كان سه‌ركه‌وتنی هێنا، وه‌ك گۆرانی (زیندووم كه‌وه)، (لێم گه‌ڕی بادڵم بگری)، (ئه‌ی براكه‌م)، له‌یلا فه‌ریقی خۆی هونه‌رمه‌ندێكی به توانا و به قابیلیه‌ته، ئه‌و كه سه‌ری هه‌ڵداوه به بڕوای خۆی توانی خۆی دروست بكات.
سڤیل: له باره‌ی دوا ئه‌لبوومی له‌یلا فه‌ریقی رات چییه، كاتێك ده‌بینین ستایلی گۆرانی گوتنی خۆی گۆڕی، ره‌خنه‌یه‌كی زۆریشی لی گیردرا؟
بورهان موفتیزاده: وه‌ڵڵا بڵێم چی، زۆر شت گوتراوه له باره‌ی ئه‌و كارانه‌ی به‌مدووایه له‌یلا كردی، به‌ڵام لێره‌دا زه‌وق و سه‌لیقه‌ی له‌یلاش دێته پێشه‌وه. من به روحیه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاشنام، له‌یلا فه‌ریقی كه‌سێكه حه‌ز ده‌كات خۆی له هه‌موو ستایله‌كان بدات، قابیلیهتیشی هه‌یه، ئه‌و ئیشه‌ی دوا ئه‌لبوومی خۆی حه‌زی كرد بیكات، ئه‌گه‌ر سه‌یری دیمانه‌كانی بكه‌ی، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كردبوو، كه حه‌ز له موزیكی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌كا و له‌سه‌ریشی به‌رده‌وام ده‌بی، پێش ئه‌و ئه‌لبوومه‌شی كارێكی دیكه‌یشی عه‌ره‌بی كرد، رای منیش بۆ ئه‌لبومه‌كه‌ی له‌یلا فه‌ریقی ئه‌وه‌یه، كه توانی سه‌ركه‌وتنێكی كاتی به‌ده‌ستبهێنی، له‌یلا كاتێك هات له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌جار گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بی خوێند، ئه‌گه‌ر دیقه‌تان كردبی كارێكی زۆر جوان بوو و خه‌ڵكیش پێی خۆش بوو، بۆ ئه‌وكاتیش یه‌ك، دوو گۆرانیم گوی لی بوو راستی منیش حه‌زم لێی بوو، به‌ڵام بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه دایم له‌سه‌ر ئه‌و ستایله و شێوازه بمێنێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه جه‌ماعه‌تێك له باره‌ی ناسیۆنالیسی كاره‌كه‌یان تاقیكرده‌وه و گوتیان "نه‌ده‌بوو له‌یلا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بێك گۆرانی بخوێنی، ئه‌ی بۆ گۆرانیبێژێكی عه‌ره‌ب نه‌هاتووه كوردی بخوێنی". من بۆخۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دا نیم، به‌ڵام كاتێك له‌یلا گوتی له‌سه‌ر ئه‌و ستایله به‌رده‌وام ده‌بم، له‌وه‌وه خه‌ڵك وایانزانی ئیتر له‌یلا فه‌ریقی ته‌واو و بووبهعهرهبی و ده‌ستی لی هه‌ڵگرن، به‌ڵام وانه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ده‌مزانی له‌یلا خه‌ریكی گۆرانییه‌كی ئینگلیزییه و ئینگلیزیش ده‌خوێنی، ئه‌وه هه‌وڵدانه و زۆریش باشه.
سڤیل: به بڕوای تۆ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌و ستایله، له‌یلا به‌ره‌و نه‌جمی زیاتر ده‌بات، یان نزمتر؟
بورهان موفتیزاده: ئه‌گه‌ر له‌یلا فه‌ریقی بیه‌وی دایمه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ستایله بڕوات، سه‌ركه‌وتن ناهێنی و خه‌ڵكیش لێی دوورده‌كه‌ونه‌وه، كه من بۆخۆم وانابینم له‌یلا بیرێكی ئاوای هه‌بی، چونكه ئه‌و دایمه‌ن له كۆنتاكدا بووه له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ران و كه‌سانی مۆیسقی و هونه‌رمه‌ندان، بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات كاری باشتر بكات.
سڤیل: زۆربه‌ی ئاوازه‌كانت داوه به گۆرانیبێژه ئافره‌ته‌كان، بۆچی؟ ئه‌ی پیاوه‌كان؟
بورهان موفتیزاده: راست ده‌كه‌ی، ئه‌وه پرسیارێكی جوانه، تائێستا كه‌س ئه‌و پرسیاره‌ی لێم نه‌كردووه، به‌ڵام هۆی ئه‌وه بوو، كه من ئافره‌ته‌كانم ده‌بینی، به تایبه‌ت به رهحمهتبی مه‌رزییه فه‌ریقی داده‌نیشتم و قسه‌مان ده‌كرد، ده‌یگووت من زۆر پێم ناخۆشه ده‌بینم ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تائێستاش گۆرانیان گوتووه هاتوون گۆرانی پیاوه‌كانیان گوتووه‌ته‌وه، گۆرانی پیاوانه ده‌ڵێن، بۆ نموونه مه‌رزییه فه‌ریقی به گۆرانییه‌كانی كاك ناسر ده‌ستی به گۆرانی گووتن كرد، ئه‌وه زیاتر هانی دام، كه دانیشم ئیش بۆ ئافره‌ت بكه‌م، ئه‌وكات ته‌نیا من بووم ئه‌وه‌م ده‌كرد و بۆ ئه‌وكاتیش زۆر پێویست بوو، به‌ڵام ئێستا له خوا به‌زیاد بی ئاوازدانه‌ره‌كان زیاتر ئاوازه‌كانیان ده‌ده‌ن به ئافره‌ته‌كان.
سڤیل: ده‌ڵێن بورهان موفتیزاده ئاواز به پاره‌ی زۆر ده‌داته گۆرانیبێژان؟
بورهان موفتیزاده: نه‌وه‌ڵڵا قه‌د شتی وانه‌بووه، به‌ڵام تۆ كه ئیشێك ده‌كه‌ی و خۆت بایه‌خی بۆ دانه‌نێی به‌رامبه‌ره‌كه‌شت بایه‌خی نازانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌قی خۆمه ئه‌گه‌ر داوای پاره‌ش بكه‌م، چونكه ئه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م پیشه‌یه.
سڤیل: تائێستا زۆرترین پاره‌ت له كامه ئاوازی خۆتدا وه‌رگرتووه؟
بورهان موفتیزاده: ئاخر من قه‌د نه‌مگوتووه به گۆرانیبێژێك ئه‌وه‌نده پاره‌م ده‌وی، من فیكسێك داده‌نێم بۆ كاره‌كانی خۆم. هه‌ڵبه‌ت زۆر سوپاسی هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌كه‌م، كه ئه‌گه‌ر ئاوازه‌كه‌م زۆر سه‌ركه‌وتن بهێنی، ئه‌وكاته خۆیان دوای هه‌موو شتێك پاره‌ی زیاتر ده‌ده‌ن بهمن، شوكر تائێستا كاره‌كانم سه‌ركه‌وتنیان هێناوه. یه‌كێك له‌وانه كه رێز و ئیحترامم بۆی هه‌یه، ئه‌ویش شه‌هێن تاله‌بانییه، كارم بۆیكردووه به بڕه پاره‌یه‌ك، دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كه سه‌ركه‌وتنی هێناوه، چوار به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌ی من داوامكرووه داویه‌تی بهمن، هه‌روه‌ها چۆپی فه‌تاحیش وابووه، سوپاسی ده‌كه‌م. به‌ڵام شه‌هێن تاله‌بانی زیاتر پاره‌ی داوه، ئه‌وه حه‌قیقه‌ته.
سڤیل: بۆچی هه‌وڵتنه‌داوه به شێوه‌ی پڕۆژه له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژه‌كان كار بكه‌یت، وه‌ك دروستكردنی ئه‌لبوومێك ته‌واوی ئاوازه‌كانی هی خۆت بن؟
بورهان موفتیزاده: ئه‌وه‌یان به شتێكی باش نازانم، حه‌ز ناكه‌م دانیشم یه‌ك ئه‌لبووم بكه‌م بۆ هونه‌رمه‌ندێك هه‌موو ئاوازه‌كانی هی خۆم بن، ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی زۆر سه‌خته تۆ بتوانی هه‌شت، نۆ ئیش بكه‌ی و له هه‌موو ئیشه‌كانیش ستایل و تابعی هونه‌رمه‌نده‌كه بێت و هه‌مووشی سه‌ركه‌وتن بهێنی، من هه‌ندێجار داده‌نیشم ئاوازێك داده‌نێم بیر له هیچ هونه‌رمه‌ندێك ناكامه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه ئاوازه‌كه‌م ته‌واو كرد و بڕیارمدا بڵاوی بكه‌مه‌وه، ئینجا بیرده‌كه‌مه‌وه بزانم له‌گه‌ڵ ده‌نگی كام هونه‌رمه‌ند ده‌گونجی. بۆیه من پێم وایه هونه‌رمه‌ند كاتێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بی، كه ئه‌لبوومه‌كه‌ی هه‌مه‌ره‌نگ بێت.
سڤیل: به‌ڵام له ئه‌لبوومی شه‌هێن تاله‌بانی و له‌یلا فه‌ریقیدا نزیك له حه‌وت تا هه‌شت گۆرانی هی تۆ بووینه؟
بورهان موفتیزاده: راسته، به‌ڵام دیاره ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده شانسیان هێنا، كه ئه‌لبومه‌كانیان حه‌وت تا هه‌شت گۆرانی هی من بووینه و له ستایلی خۆشیان بووه. تازه ئه‌وه رۆشت، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندیش هه‌بووه داوای لێم كردووه هه‌موو گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومێكی هی من بێ، به‌ڵام قه‌د كاری واناكه‌م.
سڤیل: له‌و شه‌ڕ و ملمڵانێیه‌ی، كه له نێوان گۆرانیبێژه گه‌نج و به ته‌مه‌نه‌كاندا هه‌یه، پشتگیری له كامه‌یان ده‌كه‌ی؟
بورهان موفتیزاده: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ده‌بی گۆڕانكاری بكری، چونكه به‌هۆی ئینته‌رنێت و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌توانی گوی له گۆرانییه‌ك بگری، كه یه‌ك سه‌عاته له ئه‌مه‌ریكا ده‌رچووه، جاری واهه‌یه كورده‌كانی ئێره دێن بۆ ئه‌وروپا بۆلای من، باسی گۆرانیبێژ و مۆسیقییه‌كی ئه‌وروپی واده‌كه‌ن، كه من خۆم له ئه‌وروپام و ئه‌وانه ناناسم. من شتی واده‌بینم له گه‌نجانی ئێره، كه باسی شێوازی مۆسیقای ئه‌وروپا و گۆرانیبێژه‌كانی ئه‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌سله‌ن سه‌رم سووردهمێنی، كه‌واته تۆ ناتوانی پێش له‌و گۆڕانكاریانه بگری. به‌ڵام جه‌ماعه‌تێك ده‌ڵێن ئه‌وه كوردی نییه، ئه‌وه‌ش واقیعیهتێكه، بۆ كوردی نییه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دێن كۆپی گۆرانی ده‌كه‌ن، نه‌یه‌ك و نه‌دوو و نهپهنجان، له‌به‌رئه‌وه تۆ ناتوانی بڵێی ئه‌وه مۆسیقای كوردییه، به بڕوای من ده‌كری چێژ وه‌رگری له مۆسیقای بێگانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك كوردێك بته‌وی داهێنانێك بكه‌ی، ئه‌وا چێژه كوردییه‌كه‌شی ده‌بی. له‌به‌رئه‌وه به‌داخه‌وه زۆر له‌وكارانه‌ی ده‌یبیستم كۆپییه.
تائێستا چه‌ند ئاوازت بووه‌ته گۆرانی؟
بورهان موفتیزاده: له‌وانه‌یه په‌نجا تاشهست گۆرانیم داناوه، به‌ڵام دیاره بوارم نه‌بووه، ئه‌گه‌ر من له كوردستان بوومایه به‌رهه‌مه‌كانم زۆر له‌وه زیاتر ده‌بوون، چونكه ئێره هه‌ستێك و ئیحاسێكی دیكه‌یه و باشتر گونجاوه بۆ كاركردن
سڤیل
له‌سه‌ر هێڵ نییه