.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














باوكی (ژ) پێشتر هەمیشە لەوە دەترسا بە پیری بكەوێتە زیندان، دواجار ترسەكە بەرۆكی بەرنەداو لەتەمەنی 57 ساڵیدا كەوتە زیندان، بەڵام شتێك كە هەرگیز بیری لێنەكردبێتەوە، ئەوەبووە لەسەر كوشتنی یەكێك لەجگەرگۆشەكانی خۆی، بخرێتە زیندانەوە. باوكی (ژ) لەسەر سەربڕینی كچەكەی ئێستا لەزیندانە، بەڵام هێشتا دەرنەكەوتووە، سزای تاوانی سەربڕینی كچە تەمەن 25 ساڵەكەی دەیگەیێنێتە كوێ. ئەو جگە لە (ژ)، سێ كوڕو سێ كچی دیكەشی هەن، كاری سەرەكیشی ئاژەڵداری و جوتیارییە.
لە رۆژەكانی سەرەتای مانگی رەمەزانی ساڵی 2009 لەنێو باخە هەنارەكانی خۆیان لەگوندێكی نزیك هەڵەبجەی شەهید، باوكی (ژ) دوایین بڕیاری خۆی لە بارەی كچەكەیدا، خۆی دەڵێ "تەنیا خۆم بە چەقۆ سەرم بڕی"، بەڵام ئێستا ژنەكەی و كچێك و كوڕێكیشی لەو زیندانەدان كە خۆی لێیە. لە بارەی ئەوانەوە، دەڵێ "ئەوان بێ بەرین لە تاوانەكە، تەنیا خۆم بەرپرسم لەكوشتنی. من شكاتم لێكردن بۆیە گیران، توڕەبووم بۆیە وامگوت".
چۆن سەری كچەكەی خۆی بڕی
ئەو باوكە چیرۆكی كوشتنی كچەكەی بۆ(رووداو) گێڕایەوە، بەڵام زیاد لە سەرچاوەیەك بەجۆرێكی دیكە چیرۆكەكە دەگێڕنەوە. یەكێك لەو كەسانەی لەنزیكەوە ئاگاداری هەڵسوكەوتی كچ و خێزانەكەی ئەو پیاوەیە، زۆر لەقسەكانی باوكی (ژ) رەتدەكاتەوە. باوكی (ژ) دەڵێ " (ژ) كچێكی زۆر سەرەڕۆ بوو، هەرگیز ئامۆژگاریی نەدەچووە مێشكی. هەرچی ئارەزووی لێبووایە دەیكرد، بێ ئەوەی بایەخ بەدەرەنجامی ئەو كارانە بدات، كە زۆریان بۆ خۆم و بنەماڵەكەم مایەی شەرمەزاری بوو".
بەگوێرەی گێڕانەوەكانی ئەو، (ژ) زیاتر لە جارێك لەماڵەوە هەڵاتووە. یەكێك لەو جارانە ماوەی سێ مانگ لە سەنتەرێكی داڵدەدانی ژنان بووە لەسلێمانی و جارێكیش رایكردووە بۆ شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان . باوكی گوتی "ئەوەندە رایكرد لەدەستمان ئیدی بڕیارمدا هەرگیز نەیێڵم بێتەوە، بەڵام دواتر پەشیمان دەبوومەوەو دەمگوت بەڵكو بیر بكاتەوەو باش بێ. كەچی بێ سوود بوو". بەڵام كەسێكی ئاگادار لەو خێزانە دەڵێ "ئەو باوكێكی زۆر توڕەبوو، ئەوەندە ئاگاداربووین لەگەڵ خێزانەكەیان بەگشتی كەسێكی تووندوتیژبوو. بۆیە كچەكەی چەند جارێك ماڵی بەجێهێشت". دەربارەی هەڵسوكەوتی كچەكەش، ئەو كەسە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە گوتی "كچێكی لەسەرخۆ و هێمن دیاربوو، بەوە نەدەچوو كە باوكی پێناسەی دەكات گوایە سەرەڕۆ بووە".
بەڵام باوكی (ژ) " دەبێت كچەكەم رۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبوو، هەرچی هەوڵمان لەگەڵیدا هیچ سوودی نەبوو، چوار مانگ بەر لەوەی بیكوژم بەشوومدا، دامە پیاوێكی دانیشتووی كەركووك، بیست رۆژ بووكی ماڵ نەبوو، بەتۆراوی هاتەوە. دواتر پێمان زانی بەدزی ئێمەوە مۆبایلێكی كڕیبوو، نەمدەزانی لەگەڵ كێ پەیوەندی هەبوو". ئەو باوكە لەگێڕانەوە وەستاو ئاخێكی هەڵكێشا "كێشەكانی كێشە نەبوون، ئەو كچە هەر لەتەمەنی 14 ساڵی دەردەسەری بوو بۆ من".
دواتر دێتە سەر گێڕانەوەی چۆنێتی كوشتنەكەی " لە دووری ماڵی خۆمان، خەریكی چاندنی پیازبووم، ئەویشم لەگەڵ بوو، لەوێ دیسان محاسەبەكردن و دەنگە دەنگمان لێ پەیدابوو، من هەرچیم دەگوت ئەو وەڵامی دەدامەوە، تا پەلاماری دام و دەستی نایە بینم و ویستی بمخنكێنێ، منیش بەڕۆژوو بووم و تەواو تووڕەو ماندووبووم، بۆ ئەوەی بیترسێنم چەقۆیەكم لێدا. كەچی بەرملی كەوت. ئیدی لەوێدا مرد". دوای گیان دەرچوونی، باوكی دەیباتە نێو باخە هەنارەكەیان و دەیخاتە چاڵێكەوە، بێ ئەوەی كەسی دیكە ئاگای لەوە بێت.
زیاتر لە مانگێك بەسەر لە چاڵنانیدا تێدەپەڕێ، تاوەكو هێزەكانی ئاسایشی شارەزوور دەچن ئەو باوكە بۆ لێپرسینەوە دەستگیردەكەن "خۆم بەنیازبووم خۆم ئاشكرابكەم و بچمە بەردەم قانوون و راستی هەموو شتێك بڵێم، بەڵام هەر دوامدەخست تاوەكو ئاسایش هاتن و دەستگیریانكردم. منیش هەموو راستییەكانم پێگوتن".
ئەگەر لەو باوكە بپرسن ئایا پەشیمانی لەكوشتنی كچەكەت؟ بێ سێ و دوو وەڵام دەداتەوە "ئەی چۆن پەشیمان نیم، كە تازە كوشتبووم، شەوی سێ تا چوار جار دەچوومە ئەو شوێنەی تێیدا حەشارمدابوو، ئارامم لێ بڕابوو. كوشتنی جگەرگۆشەی خۆت زۆر ئەستەمە، بەئاسانی تەحەممول ناكرێ". ئەو باوكە دەیگێڕێتەوە "كاتێك كوشتم و شاردمەوە، لای دایك و خوشك و براكانی گوتم دیسان هەڵاتووە، ئەوانیش بڕوایانكرد، چونكە پێشتر زۆر لەماڵ هەڵاتبوو".
ئەو باوكە لە دوا دوای گێڕانەوەی چیرۆكی كوشتنی كچەكەی، باری دەروونی بەتەواوی تێكچوو. هەناسەكانی خێراتر وتووندتر بوون، بۆیە بەدەستەكانی هەر دەموچاو و لوتی خۆی هەڵدەگڵۆفی و سەری داخست. لەوە زیاتری نەگوت.
رووداو

بــه گهنجــــی مهستی به پیری سستـــی
ئهی کـــهی خــودا ئهپرستـــی
لهسهر هێڵ نییه







dastt xosh be


لهسهر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم

لهسهر هێڵ نییه








دهستی ئێوهش خۆش هاوڕێیان سوپاس بۆ پهیامهکانتان سهرکهوت و سهرفرازبن هیوای لهش ساخی و بهختهوهریتان بۆ ئهخوزم ههمیشه لاه ئاسودهیدابن ئهزیزان به هیوای بهردهوانیتان،،
لهسهر هێڵ نییه